ئەساسنز کرید

(لە ئەساسینز کریدەوە ڕەوانە کراوە)

ئەساسنز کرید (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed) یارێکی ڤیدیۆیییە لەلایەن کۆمپانیای یوبی سۆفت مۆنتریاڵ لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بەرھەم ھێنراوە، بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠ و پلەی ستەیشن ٣ و ھەروەھا دوایی (لە ساڵی ٢٠٠٨) وەشانی تایبەت بە کۆمپیوتەر. چیرۆکی یارییەکە باس لە ماوەی سێیەم شاڵاوی خاچھەڵگران لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی لە ساڵی ١١٩١ دەکات. کەسایەتی سەرەکی لە بەشی یەکەم ناوی ئەلتائیر (بە عەرەبی: الطائير‎) بووە کە دەچێتەوە سەر کۆمەڵەی یان خێڵی ئەساسنەکان (assassins، بە کوردی بەمانای پیاوکوژان دەگەیەنێ). لەلایەن مامۆستاکەیەوە ھاندەدرێت بۆ ئەوەی ئەو ھۆکارانە نەھێڵ کە دەبنە ھۆی دروستبونی جەنگی خاچھەڵگرەکان. یاریکەر دەتوانێ لەنێوان شارەکانی قودس، عەکا، دیمەشق و مەسیاف بە ئازادی بسوڕێتەوە واتا ناوچەیکراوەن. ئەم یارییە بە بەناوبانگترین و بەھێزترین یاری ھەژمارکراوە و نازناوی «باشترین یاری ئاکشن» ی پێدراوە لەلایەن پێگەی ئای جی ئێن (IGN).

ڕێبازی بکوژان
Assassin's Creed
پەرەپێدەریوبی سۆفت مۆنتریاڵ
بڵاوکەرەوەیوبی سۆفت
دەرھێنەرپاتریس دیسیلێتس
بەرھەمھێنەرجەید رایمۆند
ھوونەرمەندڕایفاڵ لاکۆست
نووسەرکۆری مای
دۆما وێندس چۆوە
ئاوازدانەرجێسپێر کید، Neil Davidge
زنجیرەئەساسنز کرید
بزوێنەرئەنڤیڵ
ھاڤۆک
سەکۆپلەی ستەیشن ٣
ئێکس بۆکس ٣٦٠
مایکرۆسۆفت ویندۆز
بڵاوبوونەوەتشرینی دووەمی ٢٠٠٧
چەشنئاکشن-سەرکەشی، جیھانی کراوە
شێوازیەک یاریکەر

کەسایەتییەکانی ناو یارییەکە دەستکاری

ناو زانیاری
دیزمۆند مایلز Desmond Miles لە ساڵی ١٩٨٧ لەدایکبووە دەوری پاڵەوانی یارییەکە دەبینێ لەلایەن باندیک بەناوی سوارچاکانی پەرسگا دەڕفێنرێ. دەخرێتە ئامێرێکەوە بە ناوی Animus بۆ ئەوەی زانیای لێدەربێنن لە بارەی باوانی و شوێنەوارە شوێنەوارەکەیان.
ئەلتایر Altair لە ساڵێ ١١٦٥ز لەدایکبووە، یەکێکە لە باپیرانی دیزمۆند و یەکێکیشە لە کۆمەڵەی ئەساسینز. پاڵەوانی بەشی یەکەمی یارییەکەیە لە ماوەی جەنگی خاچھەڵگرەکان بووە، لەدوایدا دەبێتە سەرکردەی کۆمەڵەکە.
وارن ڤیدیک Warren Vidic یەکێکە لە کۆمەڵەی سوارچاکانی پەرسگا و زانا و کارمەندی کۆمپانیای ئەبسترجو کە ھەڵەدەستێ بە ڕفانیدنی دیزمۆند. لێکۆڵەر و بەپرسە لە پرۆژەی ئامێری ئەنیمس (Animus) کە دەیانەوێ لە ڕێگەی دی ئێن ئەیی دیزمند زانیاری لە بارەی باپیرانی وەگرن.
لوسی ستیڵمان Lucy Stillman لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە، لە کۆمپانیای ابسترجو ئیشدەکات، یارمەتی دیزمۆند دەدات بۆ ئەوەی ڕزگاریبێ لە و تاقیگەیە دوای ئەوەی یەکێک لەو کەسانەی کە لێکۆڵێنەوەی لەسەردەکێرت دەمرێت بەھۆی ئەو تاقیکردنەوەیەوە. یارمەتیدەدات بۆ ئەوەی بەردەوامبێت لەو لێکۆڵێنەوییە دوور لەو گرووپە.
ئەلموعەلیم AlMualim سەرۆکی کۆمەڵەی سەساسنەکانە، ھەڵدەستێ بە نادنی ئەلتایر بۆ کوشتنی ئەو کەسانەی کە مەبەستییەتی.
مەلیک ئەلسەیف Malik Al-Sayf تاکێکە لە کۆمەڵەی ئەساسنەکان، یارمەتی ئەلتایر دەدات لە ئەرکەکاندا، لەیەکێکە لە ئەرکەکاندا یاخیدەبێ بەو ھۆیەوە تووشی دەستبڕین دەبێ و براکەشی دەکوژێ.
رۆبێرت دی سابل Robert de Sable ئەندامی کۆمەڵەی سوارچاکانی پەرسگایە، یەکێکە لە نۆ ئامانجەکەی ئەلتایر.
کەسایەتی شانزەیەم Subject 16 کەسایەتی نەناسراوە پێش دیزمۆند تاقیکردنەوە لەسەرکراوە، لەبەرئەوە ئاوا ناوی ھاتوە چونکە شانزەیەمین کەسە کە تاقیکردنەوەی لەسەر کرابێ، دوای مردنی ئەو دیزمۆند دەرفێنرێ، دوای ئەوە دیزمۆند یاداشتەکانی دەبینێ کە پێش مردنی لەسەر دیواری ژورەکە نووسیویەتی، ئەویش یەکێکە لە نەوەکانی ئەلتایر.