ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج
ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج (بە ئینگلیزی: XXX Return of Xander cage) فیلمێکی ئەکشنی ساڵی ٢٠١٧یە، لەلایەن دی جەی کارۆسۆ دەرھێنراوە، ئێف سکۆت فرایزەر کاری نووسینی بۆ کردووە، ڤێن دیزەڵ، دیپیکا پادوکۆن، کریس وو، تۆنی جا، دۆنی یێن، ڕۆبی رۆز، نینا دۆبرێڤ، تۆنی کۆلێت، ساموێل ئێل. جاکسن و ئەریانا گۆترێز ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە. سێیەم بەشە لە زنجیرە فیلمی xXx، وە پاشکۆیەکی ھەردوو xXx 2002 و xXx: State of the Union 2005.
ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج | |
دەرھێنەر | دی جەی کاروسو |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جوو ڕۆت، ڤێن دیزەڵ |
نووسین | سکۆت فرایزە |
مۆسیقا | بڕاین تایلەر، ڕۆبێرت لیدیکەر |
دەستکاری | جیم پەیج، فینس پۆن |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | پاراماونت پیکچەرز |
ماوەی فیلم | ١٠٧ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٨٥ میلیۆن دۆلار |
داھات | ٣٤٦٬١ میلیۆن دۆلار |
ئەم فیلمە یەکەم فیلمی «ستۆدیۆکانی شۆڕشە» لەدوای فیلمی ئەسپی ئاوی، بەیەکەم فیلمی بەرھەمھێنانی پاراماونت بیکچەرز دائەنێرێت، کە سەرەتا ستۆدیۆکانی شۆرش بەرھەمیھێنا. فیلمەکە پێداچوونەوەی تێکەڵی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، زیاتر لە ٣٤٦ میلیۆن دۆلاری لە جیھاندا کۆکردەوە، دژی بودجەی بەرھەمھێنانی ٨٥ میلیۆن دۆلار بوو، کە کردییە ھەردوو فیلمی پڕ داھات، لە ستۆدیۆکانی شۆڕش.
چیرۆک
دەستکاریئەگستوس گیبۆنز، بریکاری NSA ھەوڵ دەدات، لەکاتی خۆداکردنی سەتەلایتێک، نەیمار دا سیلڤیا بۆ بەرنامەی سێ ئێکس بانگ بکات، دوای ماوەیەکی کەم تیمێکی چوار کەسی کارامە بە سەرکردایەتی «یانگ» دزە دەکەن، بۆ نوسینگەیەکی سی ئای ئەی لە شاری نیویۆرک و «سندوقی پاندورا» یان بۆ دەگەرێنەوە، کە ئەو ئامێرە توانای کۆنترۆڵکردنی سەتەلایتەکانی ھەیە، بۆ ئەوەی لە شوێنە دیاریکراوەکان وەک کڵاوی جەنگی تێکبدا.
ڕۆڵەکان
دەستکاری- ڤێن دیزەڵ: وەک ئێکسەندەر کەیج
- دۆنی یێن: وەک یانگ
- تۆنی جا: وەک تالۆن
- دیپیکا پادوکۆن: وەک سیرینا ئەنگەر
- ڕۆبی رۆز: وەک ئەدێلی وۆڵف
- نینا دۆبرێڤ: وەک بێکی کلێریج
- ساموێڵ ئێل. جاکسن: وەک ئۆگستس گیبۆنس
بەرھەمھێنان
دەستکاریھەرچەندە کاراکتەری ئێکسەندەر کەیج وا بڕیارە لە پاشکۆکەدا کوژرا بێت، بۆ ڕوونکردنەوەی ئامادەنەبوونی، بەڵام ڤێن دیزەڵ لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕایگەیاند، کە وەک ئێکسەندەر کەیج لە پاشکۆیەک دەگەڕێتەوە، بە ناونیشانی XXX: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج،[١] لەگەڵ ئەوەی کە ئەو کاراکتەرە بە دوای فیلمەکەدا ڕادەست دەکرێت. سەرەتا نەک ھەر دیزڵ بۆ گەڕانەوە دیاری کرابوو، بەڵکو بەڕێوەبەری XXX ڕۆب کۆھێنیش دیارکرابوو. دیزڵ گوتویەتی کە ستایل و موزیکیش لە فیلمە سەرەکییەکە دا دەبێت، وە زیاتر لەوەی کە ھەواداران دەیانەوێت، بە دووپاتکردنەوەی لەسەر ھەموو جۆرە میلەکان و بە تراکێکی دەنگی قورس.
تراکی دەنگی
دەستکاریبرایان تیلەر ئاوازو نمرەی سەرەکی فیلمەکەی نوسیوە، شان بەشانی ڕۆبێرت لیدکەر،[٢] گۆرانی و چەند ھونەرمەندی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە، لەوانە گۆرانی کریس وو، نیکی جام و ئایس شەشی تێدایە، کە لە فیلمەکەدا دەردەکەون.
بڵاوکردنەوە
دەستکاریفیلمەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە مەکسیکۆ نمایش کرا، پاراماونت پیکچەرز لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ئەمریکا فیلمەکەی بڵاو کردەوە،[٣] فیلمەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ھیندستان بڵاوکرایەوە. لە بۆکس ئۆفیس XXX: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج ٤٤٬٩ میلیۆن دۆلاری لە ئەمریکا و کەنەدا و ٣٠١٬٤ میلیۆن دۆلار لە ناوچەکانی دیکە کۆکردەوە، بۆ کۆی گشتی ٣٤٦٬٣ میلیۆن دۆلار، لە دژی بودجەی بەرھەمھێنانی ٨٥ میلیۆن دۆلار.[٤] لە چین پاراماونت سەرنجی خستە سەر ھەوڵەکانی بەبازاڕکردن لەسەر دۆنی یەن، دانانی لە پێشەوەی چەند پۆستەرێکی فیلم لە پێش ڤین دیزڵ، ھەروەھا کلیپی ھاوبەش و پێداچوونەوەی نمایشی یەن لە فیلمەکەدا لە ماڵپەڕی بەناوبانگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی «چین وێیبۆ».
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Rob Cohen Speaks on XXX: The Return of Xander Cage». CelebriFi. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Brian Tyler Scoring 'xXx: Return of Xander Cage'». Film Music Reporter. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ McNary، Dave (٢٤ی شوباتی ٢٠١٦). «Vin Diesel's 'xXx: The Return of Xander Cage' Gets January 2017 Release». Variety.
- ^ «xXx: The Return of Xander Cage (2017)». Box Office Mojo. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- وێبگەی فەرمی
- ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج لە ڕاتن تۆمەیتۆز
- ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج لە مێتاکریتیک
- ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج لە ئۆڵمووڤی
- دەروازەی کەنەدا
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی لەندەن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێکس ئێکس ئێکس: گەڕانەوەی ئێکسەندەر کەیج تێدایە. |