ئینید بلایتن (بە ئینگلیزی: Enid Blyton؛ ١١ی ئابی ١٨٩٧–٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨) ژنە شاعیر، چیڕۆکنووس و نووسەری ئینگلیز بوو، کتێبەکانی زیاتر بۆ منداڵان بوون.[١] بەرھەمەکانی لە پڕفرۆشترینەکانن لەوەتەی دەیەی سییەکان لە سەدەی بیستەم، تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن لە کتێبەکانی ئەو فرۆشراون. ناوبانگی ئەو ھێشتا ماوەتەوە، کتێبەکانی بۆ ٩٠ زمان وەرگێڕانیان بۆ کراوە،[٢] تاکوو ئامارەکانی تەممووزی ٢٠١٨، بلایتن چوارەم نووسەرە کە کتێبەکانی بۆ زۆرترین زمان وەرگێڕانیان بۆ کرابێت.[٣] کتێبەکانی ئینید جۆراوجۆربوون، زیاتر لە بواری پەروەردەیی، مێژووی سرووشت، خەیاڵ، نھێنی و گێڕانەوەی ئینجیل بوون.

ئینید بلایتن
بە ئینگلیزی: Enid Blyton
لەدایکبوون١١ی ئابی ١٨٩٧
East Dulwich، شانشینی یەکگرتوو
مردن٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨(١٩٦٨-١١-٢٨) (٧١ ساڵ ژیاوە)
Hampstead، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونEnid Mary Blyton
ناوی خوازراوMary Pollock
ھۆی مەرگنەخۆشیی ئەلزھایمەر
شوێنی ناشتنGolders Green Crematorium
ھاوسەرHugh Alexander Pollock، Kenneth Fraser Darrell Waters
منداڵGillian Baverstock، Imogen Smallwood
زمانی نووسینئینگلیزی
بواری کارھۆنراوە، پێداگۆجی، literary activity، ئەدەبی زانستی، children's and youth literature
پەروەردەIpswich High School
دەستپێکی چالاکی١٩٢٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨
باری تەندرووستینەخۆشیی ئەلزھایمەر
List of worksEnid Blyton bibliography
شاکارەکانThe Famous Five، The Secret Seven، Noddy
چەشنوێژەی مناڵان
وێبگەhttp://www.enidblytonsociety.co.uk/
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

لە ساڵی ١٩٢٢، یەکەم کتێبی بەناوی چرپەی منداڵ (Child Whispers) بڵاوکردەوە، ئەم کتێبە ٢٤ لاپەڕەیی بوو کە چەند شیعرێکی لەخۆ گرتبوو.

کتێبەکانی ئینید ڕەخەیان لێگیراوە کە بابەتی خانەدان و نوخبەیی، سێکسیزم، ڕەگەزپەرستی ھەروەھا ترسان لە کەسانی بیانی و بێگانە لەخۆگرتووە.[٤][٥] ھەموو ئەوانەش لەوکاتەبوون کە ژینگەری بەریتانیا لەدوای جەنگی جیھانیی دووەم پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیبوو بەڵام کتێبەکانی ئینید بە بەردەوامیی لە پڕۆفرۆشترینەکان بووە تاکوو مردنی لە ١٩٦٨.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Enid Blyton | British author". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-14.
  2. ^ "The enduring appeal of Enid Blyton". BBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-14.
  3. ^ "Finding Global Success: The Top 10 Most Translated Authors of All Time – Ulatus". Ulatus Translation Blog (بە ئینگلیزی). 2020-04-15. Retrieved 2021-03-14.
  4. ^ "Enid Blyton 50 years on: Let's be more critical about books venerated in the past". The Independent (بە ئینگلیزی). 2018-11-27. Retrieved 2021-03-14.
  5. ^ Bickle, Kate Cantrell and Sharon (2021-03-04). "How racism in Seuss books can teach readers about context". The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-14.