سێکسیزم
سێکسیزم پێکھاتووە لە جیاکاری لە بەینی خەڵکی لەسەر بنەمای زایەند یان جێندەری کەسەکە، یاخود ڕوونتر: ئەو باوەڕەیە کە زایەندی خود باشتر و بە تواناترە لەچاو زایەندی بەرامبەر. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک پیاوێک بە باشتر بزانێت لە ژنێک بەبێ گوێدانە تواناکانی ھەردوو لا و تەنیا لەسەر بنەمای زایەند و جێندەرەکەیان بڕیار بدات، ئەو کەسە بە سێکسیست ناو دەبرێت؛ ھەمان شت بە پێچەوانەشەوە. سێکسیزم دەکرێت تووشی ھەموو کەسێک ببێت، بەڵام زیاتر ژنان و کچان ڕووبەڕووی ئەمە دەبنەوە. سێکسیسم دەکرێت ببێتە ھۆکاری دەستدرێژی سێکسی و ھێرشی دەروونی و جەستەییش.
سەرچاوەکاندەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sexism»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |