ئیسماعیل ھەنییە
ئیسماعیل ھەنییە (١٩٦٢/١٩٦٣ لە غەززە – ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە تاران) سیاسەتوانێکی فەلەستینی و سەرکردەی مەکتەبی سیاسیی حەماس بوو. ئەو لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٠٦ ھەتا ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧، سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین بوو. ھەنییە لە ٦ی ئایاری ٢٠١٧، بووە سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی حەماس و جێگەی خالید مەشعەلی گرتەوە.[٥][٦] لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤، میدیای دەوڵەتی ئێران بڵاوی کردەوە کە ئیسماعیل ھەنییە لە تاران تیرۆر کراوە، کە ڕۆژی پێشتر لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران بەشداریی کردبوو.[٧]
ئیسماعیل ھەنییە إسماعيل هنية | |
---|---|
ھەنییە لە ساڵی ٢٠٢٠ | |
سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین | |
لە پۆستدا بووە ٢٩ی ئازاری ٢٠٠٦ – ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤[ئ] | |
سەرۆک کۆمار | |
پێشینە | ئەحمەد قورەیع |
پاشینە | ڕامی حەمدەڵڵا |
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس | |
لە پۆستدا بووە ٦ی ئایاری ٢٠١٧ – ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ | |
جێگر | سالح عاروری[١] |
پێشینە | خالید مەشعەل |
پاشینە | یەحیا سینوار[٢] |
ڕێبەری حەماس لە کەرتی غەززە | |
لە پۆستدا بووە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧[٣] – ١٣ی شوباتی ٢٠١٧ | |
پێشینە | پۆستەکە دامەزرا |
پاشینە | یەحیا سینوار |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئیسماعیل عەبدولسەلام ئەحمەد ھەنییە ١٩٦٢ یان ١٩٦٣ غەززە، کۆماری یەکگرتووی عەرەبی |
مردن | ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ تاران، ئێران | (٦١ یان ٦٢ ساڵان ژیاوە)
شوێنی حەسانەوە | گۆڕستانی شاھانەی لوسێل، لوسێل، قەتەر[٤] |
نەتەوە | فەلەستینی |
پارتی سیاسی | حەماس |
ھاوسەر(ەکان) | ئەمەل ھەنییە |
منداڵ(ەکان) | ١٣[ا] |
خوێندن لە | زانکۆی ئیسلامیی غەززە (بھ) |
لە ٦ی ئایاری ٢٠١٧، ھەنییە بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس ھەڵبژێردرا، لە شوێنی خالید مەشعەل؛ لەو کاتەدا ھەنییە لە کەرتی غەززەوە گواستییەوە بۆ قەتەر.[٨] لە سەردەمی دەسەڵاتەکەیدا، حەماس ھێرشی ٧ی تشرینی یەکەمی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، کە لە دەوحەەوە نوێنەرایەتی دەکرد.[٩] دوای ھێرشەکەی حەماس لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣، ئیسرائیل نیازی خۆی بۆ تیرۆرکردنی ھەموو سەرکردەکانی حەماس ڕاگەیاند.[٩] لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤، کەریم خان، داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، نیازی خۆی بۆ دەستگیرکردنی ھەنییە و سەرکردەکانی دیکەی حەماس ڕاگەیاند، بەھۆی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکانی فەلەستین.[١٠][١١] لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤، ھەنییە لە میانی سەردانەکەی بۆ تاران بۆ پێشوازیی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، بە تەقەمەنییەک کە ھێنرابووە نێو شوێنی نیشتەجێبوونەکەی لە تاران، تیرۆر کرا.[١٢][١٣]
تێبینییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Hamas appoints West Bank terror chief as its deputy leader». The Times of Israel. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Hamas names Yahya Sinwar as new leader after Ismail Haniyeh's killing». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «The Palestinians try to reconcile». The Economist. 5 October 2017. لە 7 May 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 August 2024 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Israel war on Gaza updates: Regional tensions rise as Haniyeh laid to rest». Al Jazeera. ٢ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Ismail Haniyeh | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Ismail Haniyeh Fast Facts». CNN. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Middle East crisis: Hamas says leader Ismail Haniyeh killed in Iran – latest updates». the Guardian.
- ^ «Hamas says Ismail Haniyeh chosen as Islamic group's leader». web.archive.org. ٦ی ئایاری ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Rothwell، James (2024-07-31). «Ismael Haniyeh: Hamas leader who cheered Oct 7 and led ceasefire negotiations». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0307-1235. لە 2024-08-02 ھێنراوە.
- ^ Kottasová، Ivana (٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤). «Exclusive interview: ICC prosecutor seeks arrest warrants against Sinwar and Netanyahu for war crimes over October 7 attack and Gaza». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Ray، Siladitya. «ICC Seeks Arrest Warrants For Benjamin Netanyahu And Hamas Leader Yahya Sinwar». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Bergman، Ronen (2024-08-01). «Bomb Smuggled Into Tehran Guesthouse Months Ago Killed Hamas Leader». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2024-08-02 ھێنراوە.
- ^ Graham-Harrison، Emma (2024-07-31). «Iran vows revenge after Hamas leader Ismail Haniyeh killed in Tehran». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-08-02 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیسماعیل ھەنییە تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |