خالید مەشعەل

سیاسەتمەدارێکی فەلەستینی


خالید عەبدول ڕەحیم ئیسماعیل مەشعەل (لەدایکبووی ٢٨ی ئایاری ١٩٥٦) کونیەکەی ئەبوو وەلیدە، سیاسەتمەدارێکی فەلەستینییە و یەکێکە لەدامەزرێنەران و سەرکردەکانی بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی (حەماس). لە ساڵی ١٩٩٦ بووەتە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس تاوەکوو ساڵی ٢٠١٧ لەپۆستەکەی بەردەوام بووە، لەدوای کوژرانی ئەحمەد یاسین وەک سەرکردی حەماس ھەڵبژێردراوە. خالید مەشعەل و بزووتنەوەی حەماس جیھادیان کردووە بەبنەما بۆ ئازادکردنی فەلەستین.[١][٢]

خالید مەشعەل

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ١٩٩٦–٢٠١٧
لەدایکبوون٢٨ی ئایاری ١٩٥٦
نەتەوەعەرەب
پەروەردەزانکۆی کوەیت
ڕێکخراوحەماس
ئایینئیسلام، سونی

ژیاننامە دەستکاری

 
ئاڵای بزووتنەوەی حەماس

خالد مەشعەل لە ٢٨ی ئایاری ١٩٥٦ لەگوندی سلواد سەر بە پارێزگای ڕامەڵا لەفەلەستین لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لەوێ دەخوێنێت تاوەکوو ساڵی ١٩٦٧ لەگەڵ خێزانەکەی کۆچ دەکەن بۆ کوەیت، خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لەکوەیت تەواو دەکات. ھەروەھا بەکالۆریۆس لە فیزیا لەزانکۆی کوەیت بەدەست دەھێنێت. لە کوەیت ژیانێکی ئابووری سەرو مامناوەندیان ھەبووە. زانکۆی کوەیت لەحەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەیان کۆمەڵەی فیکری عەرەبی بەگشتی و کێشەی فەلەستینی بەتایبەتی لەخۆدەگرت، بۆیە زانکۆی کوەیت کاریگەری تەواوی لەسەر خوێندکارانی دروست کردبوو. خوێندنی لەو زانکۆیە کاریگەری زۆری لەسەر دروستبوونی کەسایەتی و تواناکانی ھەبوو، بەجۆرێک لەو ماوەدا گەیشتە ئەوپەڕی پێگەشتنی سیاسی و فکری، لەوکاتەدا سەرکردایەتی «بزووتنەوەی ئیسلامی-فەلەستینی» دەکات لەزانکۆی کوەیت، و بەشداربووە لە دامەزراندنی کوتلەی حەقی ئیسلامی کەڕکابەری بزووتنەوەی فەتحی دەکرد بۆ سەرکردایەتی کردنی یەکێتی گشتی قوتابیانی فەلەستین لە کوەیت. خالد مشعەل لە ساڵی ١٩٧٨ بەشی فیزیا تەواودەکات و تاوەکو جێھێشتنی کوەیت لە ساڵی ١٩٩١وەک مامۆستای فییزیا کاردەکات، دوای دوو ساڵ ھاوسەرگیری دەکات خاوەنی حەوت منداڵە، سێ کچ و چوار کوڕ. خالد مشعەل خاوەنی بڕوانامەی (حفص عن عاص)ە لەقورئانی پیرۆزدا. خالد مشعەل لەتەمەنی لاوییەتیدا بەشێک لەقورئانی پیرۆز لەبەردەکات، لەقۆناغی دواناوەندیدا یاساکانی تەجوید لەسەر دەستی شێخ محەممەد عەبدول رەحمان-یەکێک لەزانایانی ئەزھەر-تەواو دەکات. لەسەرەتای خوێندنی زانکۆدا سوورەتی بەقەرە لەماوەی دوو ھەفتەدا لەبەردەکات، پاشان سوورەتی ئالی عیمران لەدە ڕۆژدا لەبەردەکات. بەڵام بەھۆی سەرقاڵییەوە لەزانکۆ نەیتوانی تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەربکات، بەڵام پاش ئەوەی ساڵی ٢٠٠١ ڕوودەکاتە وڵاتی سووریا لەوێ لەسەر دەستی زانایانی سووریا توانی تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەربکات.[٣][٤]

حەماس دەستکاری

خالد مشعەل لە ساڵی ١٩٧١ پەیوەندی کرد بە ڕێکخستنەکانی ئیخوان موسلیمین لقی فەلەستین، ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لەپەیوەندی کردنی ھەزاران کەس بەرێکخستنەکانی ئیخوان موسلیمین لقی فەلەستین. خالد مەشعەل یەکێکە لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی (حەماس) کەلەساڵی ١٩٨٧ لەسەر دەستی شێخ ئەحمەد یاسین و حەوت کەسی تر دامەزراوە دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٨٧ و لەسەرەتای دامەزراندنی بزووتنەوەی حەماس بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، لە ساڵی ١٩٩٦ بووەتە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس. لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای تیرۆرکردنی ئەحمەد یاسین دامەزرێنەری حەماس، خالد مەشعەل بووە سەرۆکی بزووتنەوەکە. لە ساڵی ١٩٩٦ تاوەکو ئایاری ٢٠١٧ لەپۆستی سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس بەردەوام بووە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "خالد مشعل.. الرئيس السابق لحركة حماس". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-03-25.
  2. ^ https://islamonline.net/arabic/news/2004-03/24/article10.shtml. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی ئایاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Khaled Meshaal - Munzinger Biographie". www.munzinger.de. Retrieved 2022-03-25.
  4. ^ "الأخبار - عربي - خالد مشعل". web.archive.org. 2012-02-23. Retrieved 2022-03-25.
  5. ^ "Khaled Mashaal". www.nndb.com. Retrieved 2022-03-25.