ئیسیتفان پانووسی لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٣٥ لە شاری سنە لە دایکبووە، وشەناس، فەیلەسوف، زمانزان و ڕۆژهەڵاتناس بە ڕەچەڵەک ئاشووری (ئارامی) خەڵکی ئێرانە. پرۆفیسۆری ئیمێریتسە لە زانکۆی یۆتۆبۆری لە سوێد و زمانی زگماکی زمانی سینایایە کە زمانێکی نیوئارامیکی باکووری ڕۆژهەڵاتە.

ئیستیفان پانووسی
لەدایکبوون١٩٣٥
پیشەوشەناس، فەیلەسووف، زمانزان

ژیان دەستکاری

دوای خوێندنی فەلسەفە لە ڕۆما ماجستێری فەلسەفە (زانکۆی شارەکانی پاپا) لە ساڵی ١٩٥٨، پانووسی چووە بۆ خوێندنی فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی و فەلسەفە لە زانکۆی کاسۆلیکی لوڤان و دەرچووی دکتۆرایە. بڕوانامەی لە فیلۆلۆژی و مێژووی ڕۆژهەڵاتی هەیە. دوابەدوای ئەوە کاری لێکۆڵینەوە لە فیلۆلۆژیای ئێرانی و توێژینەوەی سامی لە توبینگن ئەنجامدرا. هەروەها لە ساڵی ١٩٦٧ پانۆسی دووەم دکتۆرای بەدەستھێنا. لە فەلسەفە لە شاری لۆڤن. زانیاری لەسەر ١٠ زمانی ڕۆژهەڵاتی کۆن بەدەستھێناوە. بە تایبەتی بە شارەزا لە زاراوەی زمانی ئارامیی دادەنرێت، زمانی عیسا، وەک زمانە پەراوێزییەکانی زمانی سینایا. پانووسی شارەزایە لە زمانی عەرەبی سەدەی ناوەڕاست،[١] یۆنانی کۆن، فارسی سەدەی ناوەڕاست و فەلسەفەی مەسیحی هەیە.[ژێدەر پێویستە]

مامۆستایی دەستکاری

لە ساڵانی ١٩٦٤-١٩٦٦ پانووسی ڕاهێنەری زمانناسی و فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی بووە لە زانکۆی گیسن و زانکۆی ماربۆرگ و لە ساڵانی ١٩٦٧-١٩٧٣ مامۆستای یاریدەدەر بووە لە زانکۆی ئازادی بەرلین. پانووسی لە ساڵانی ١٩٧٢-١٩٨٩ وەک مامۆستا لە زانکۆی تاران، لە ساڵانی ١٩٧٨ تا ١٩٨٣ لە زانکۆی یووتا، لە ساڵانی ١٩٨٩-١٩٩٢ لە زانکۆی کاسۆلیکی ئایخشتات-ئینگۆڵشتات و لە ساڵانی ١٩٩٢-٢٠٠٠ لە زانکۆی یۆتۆبۆری وانەبێژ بووە. لە ساڵانی ١٩٩٧-١٩٩٨ و لە ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠٢ زانای سەردانکەر بووە لە زانکۆی هارڤارد، بەشی زمان و کولتوورەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک کە لەلایەن وڵفھارت هاینریکسەوە بانگھێشت کراوە فەلسەفە و زمانەوانی ڕۆژهەڵاتی لە کۆلێژی ئەنتیلۆپ ڤالی لە لانکاستەر لە کالیفۆڕنیا.

لێکۆڵینەوە و کارکردن دەستکاری

جگە لە پڕۆژە توێژینەوەکان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان فەلسەفەی ڕۆئاوایی و فارسی و هیندستان، زمانەوانی ئارامی (بەتایبەت زمانی سینایای نیوئارامیکی کە لە مردندایە) پانووسی لەگەڵ ڕودۆلف ماکوچ بواری توێژینەوەی نوێی زمانی سریانی نوێ دامەزراند، کە بە مۆنۆگرافیای نوێنەرایەتی دەکرێت: کریستۆماتی نوێی سریانی،[٢] ١٩٧٤ لەگەڵ ڕودۆڵف ماکووچ.[٣] پانووسی یەکەم فەرهەنگی لاتینی-فارسی پەرەپێدا و لەگەڵ ڤۆڵفگانگ هاینریکس (زانکۆی هارڤارد) پڕۆژەی توێژینەوەی زاراوەی مەسیحی سینایا لە زمانی ئارامی نوێ: دەق، ڕێزمان و فەرهەنگیان ئەنجامدا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Heinrichs, Wolfhart (2002). „Peculiarities of the verbal system of Senāya within the framework of North Eastern Neo-Aramaic (NENA)”, W. Arnold und H. Bobzin (Hrsg.): Sprich doch mit deinen Knechten aramäisch, wir verstehen es! 60 Beiträge zur Semitistik. Festschrift für Otto Jastrow zum 60. Geburtstag, Wiesbaden, 237-268.
  2. ^ Segal, J. (1975). Rudolf Macuch and Estiphan Panoussi: Neusyrische Chrestomathie. (Porta Linguarum Orientalium, Neue Serie, xin.) xxix, 246 pp. Wiesbaden: Otto Harrassowitz, 1974. DM 36. Bulletin of the School of Oriental and African Studies, 38(3), 703-703. doi:10.1017/S0041977X00048746
  3. ^ Yona Sabar: Book review: Neosyrische Chrestomathie, by R. Macuch and E. Panoussi, Journal of American Oriental Society, 96 (1976) pp. 436-439
  4. ^ E. Panoussi : On the Senaya Dialect, in Wolfhart Heinrichs (ed) Studies in Neo-Aramaic (Harvard Semitic Studies) 1990, pp. 107-129,ISBN 9789004369535.