ئیبن خەلەکان
ئیبن خەلەکان (لەدایکبووی ٢٢ی ئەیلوولی ١٢١١ لە ھەولێر، عێراق[١] – مردووی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٢٨٢ لە دیمەشق) زانایەکی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان بوو. ئیبن خەلەکان بە نەتەوە کورد و بە ھۆز خەلەکان – کە ھۆزێکە لە ھۆزە کوردییەکانی شاری ھەولێر – بوو. ئیبن خەلەکان نەک ھەر لەبارەی ئایینەوە، بەڵکوو لەبارەی مێژووش کتێبی ھەیە و تاکە سەرچاوەش کە مابێتەوە تا ئێستا بۆ سەلماندنی کوردبوونی سەڵاحەدینی ئەییووبی پەرتووکەکەی ئیبن خەلەکانە کە تێیدا سەڵاحەدین بە کورد ناو دەبات.
ئیبن خەلەکان | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٢ی ئەیلوولی ١٢١١ ھەولێر |
مردن | ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٢٨٢ دیمەشق | (٧١ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕ | گۆرستانی جوعیە لە تەنیشت شاخی قاسیۆن |
نەتەوە | کورد |
سەردەم | سەردەمی زێڕینی ئیسلام |
پیشە | فەرموودە ناس، مێژوو نووس، نووسەر، دادوەری یاسایی |
ڕێباز | شافعی (سوننە) |
سەرچاوەکان
دەستکاری
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی وێژە
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |