ئومێد ئاشنا (لەدایکبووی ١٩٤٥ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ٢٠٠٠ لە سلێمانی) نووسەرێکی ناوداری کورد بوو، و خاوەنی چەندین پەرتووک بوو لە بواری وێژە (وێژەی کوردی) لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر و ئایینپەروەر لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٨–١٩٧٩ پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی لە شاری ھەولێر تەواوکردووە، و لە ناوچەکانی قەرەداغ، دوکان، دەربەندیخان و پاشان ناوشاری سلێمانی مامۆستا بووە. لە ساڵی ١٩٧٨ەوە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە. لەسەر داوای خۆی لە ساڵی ١٩٩٤دا خانەنشین کراوە، تاکوو دەرفەتی تەواوی ھەبێت بۆ خزمەتکردن لە بواری ساغ کردنەوە و کۆکردنەوەی بەرھەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری نەتەوەی کورد.

پرۆژەی سەد کتێبی کوردی دەستکاری

مامۆستا ئومێد پرۆژەیەکی ئەدەبی بەدەستەوە بوو بە ناوی (پرۆژەی سەد کتێبی کوردی)، توانی نزیکەی ٧٠ کتێب و نامیلکەی لێ چاپ بکات، بەڵام بە ژمارەی کەم بەھۆی بێ توانایی ماڵی، سامانێکی ئەدەبی زۆری جێھێشتووە بەڵام زۆربەیان دەستنووسن.

مردن دەستکاری

لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠دا لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا، کاتێ کە تەواو سەرقاڵی بەرھەمھێنانی ئەدەبی بووە، کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان لە سلێمانی نێژراوە. ژمارەیەکی زۆر دەستنووس و ٣ جگەرگۆشەی بە ناوی (سیامەند، سایە و شاد) لە پاش بە جێ ماوە.

بەرھەمەکان دەستکاری

ئەم بەرھەمانەی لە دەزگای ئاراس[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] لە ھەولێر بڵاوبوونەتەوە:

  1. ڕەشید نەجیب: ژیان و بەرھەمی.
  2. ئەشکی باوان: بەرھەمە بڵاونەکراوەکانی کامەران موکری.
  3. پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرھەمەکانی: دوو بەرگ لە ٩٠٠ لاپەڕەدا.
  4. دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی - ٢٠٠٣.
  5. ئیسماعیل حەقی شاوەیس (ژیان و بەرھەمەکانی).
  6. بارانی سلێمانی.
  7. پیرەمێردی ڕۆژنامەنووس.
  8. پەریزادەی ھەوری سپی: سۆز و پەخشان.
  9. پەلکە زێڕینە: نووسینی جیھانی.
  10. حەسەن فەھمی بەگی جاف: نووسین و وەرگێڕاوەکان.
  11. خەڵوەت: لاوانەوەی رۆحێکی کوژراو.
  12. دیارییەک بۆ یادی سەدویەک ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی.
  13. دیوانی بێکەس.
  14. دیوانی شێخ رەزای تاڵەبانی.
  15. ڕەفیق حیلمی و سەرەتای ڕەخنەی زانستیی لە ئەدەبی کوردیدا: لێکۆڵینەوە.
  16. سەیدا ساڵح یوسفی ئەدیب و تێکۆشەر لە یادی پانزە ساڵەی شەھید...
  17. شێوە و ناوەڕۆک.
  18. عەبدوڵڵا جەوھەر، رۆژگارێکی ئەدەبیی کوردی (١٩٢٠ — ١-٦-١٩٨٢).
  19. گۆران: نووسین و پەخشان و وەرگێڕاوەکانی.
  20. گۆڤاری بانگی کورد.
  21. گەشتەکەی فرەیزەر بۆ کوردستان و میسوپوتامیا ساڵی ١٨٣٤.
  22. محەمەد پاشای جاف ١٨١١-١٨٨٠.
  23. موفتی پێنجوێنی.
  24. نامۆبوون لە شیعرەکانی نالیدا: لێکۆڵینەوە.
  25. نەورۆز لە نێوان ئەفسانە و راستی مێژوودا.
  26. کێشەی پاکژبوونەوە لە شیعرەکانی مەولەویدا: لێکۆڵینەوە.
  27. یاداشتەکانی پیرەمێرد.

سەرچاوەکان دەستکاری