ئایا ڕاچڵ کاش (بە ئینگلیزی: Aya Cash) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە. کاش لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایک بووە، لە دایک و باوکی شاعیر و ڕۆماننووس کیم ئەدۆنیزیۆ و مامۆستای ئایینی بوودایی یوجین کاشە. کاش خوێندکاری پێشووی قوتابخانەی ھونەری سانفرانسیسکۆیە. لە ساڵی ٢٠٠٤ لە زانکۆی مینیسوتا بەکالۆریۆسی لە ھونەرە جوانەکان لە نواندن بەدەستھێناوە، بە ھاوبەشی لەگەڵ پرۆگرامی ڕاھێنانی ئەکتەری شانۆی گوتری. پاشان ڕووی لە شاری نیویۆرک کرد و لەوێ دەستی بە کاری نواندن کرد. ساڵانێک لە ڕووی دارایییەوە کێشەی زۆری ھەبوو و وەک گارسۆنێکی ھەمیشەیی کاری دەکرد بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی ژیانی دابین بکات.[١][٢] دەرکەوتنی لە زۆر فیلمدا ھەیە بەتایبەت لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ساڵی (٢٠١٩ - ئێستا) بەناوی دەستەی ھاوڕێکان، لەژێڕ کەسایەتی خەیاڵیی ستۆرمفڕۆنت کە ناوبانگێکی باشی پێ پەیداکرد.[٣]

کاش لە ساڵی ٢٠١٤

سەرچاوەکان دەستکاری