ئاڤتیس سوڵتانزادە
ئاڤتیس سوڵتانۆویچ میکایلیان ناسراو بە ئاڤتیس سوڵتانزادە، ئاڤتیس میکایلیان یان حەبیب سوڵتانزادە (١٨٨٩ لە مەراغە - ١٦ی تەممووزی ١٩٣٨ لە یەکێتیی سۆڤیەت) سیاسەتوان و ئابووریزانی کۆمۆنیستی ئەرمەنییەکانی خەڵکی ئێران و ھەروەھا یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو.[١]
ئاڤتیس سوڵتانزادە | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٨٩ |
مەرگ | ١٦ی تەممووزی ١٩٣٨ |
ھۆکاری مەرگ | گولەباران (بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانیای نازی) |
نەتەوە | ئەرمەنیی ئێران |
ناوەکانی تر | ئاڤتیس میکایلیان، حەبیب سوڵتانزادە |
پیشە | چالاکی سیاسیی کۆمۆنیست، ئابووریزان |
چالاکبوون | ١٩٠٧-١٩٣٨ |
کارە ناودارەکان | ڕێبەری فیرقەی دادگەری لە دامەزرێنەرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕێبەری کۆنگرەی یەکەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران |
ئۆفیس | جێگری ڤلادیمیر لێنین لە کاروباری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەکانی زەویدار و سەرمایەدارە ڕووسییەکان ڕاوێژکاری لێنین لە سەرۆکایەتیی مەزرینگەی ڕۆژھەڵاتی نزیک لە کۆمیسەرەکانی کاروباری دەرەوە |
حیزبی سیاسی | حیزبی کۆمۆنیستی ئێران |