حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (دەیەی ١٩٢٠)

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (بە فارسی: حزب کمونیست ایران، بە ئینگلیزی: Communist Party of Persia) حیزبێکی کۆمۆنیستی لە ئێران بوو. ئەم حیزبە لە سەرەتاوە لەژێر ناوی کۆمەڵەی یەکسانی (بە فارسی: فرقە عدالت) لە ساڵی ١٩١٧ لەلایەن سۆسیال دیموکراتەکانی پێشوویەک دامەزرا کە پشتیوانیان لە بۆلشێڤیکەکانی باکوو دەکرد. کۆمەڵەی یەکسانی لە ئینتەرناسیۆنالی سێھەم لە ساڵی ١٩١٩ بەشداریی کرد و لە ساڵی ١٩٢٠ ناوەکەی گۆڕا بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.[٢]

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
دامەزرا لە١٩١٧
لە جێگەی ھاتحیزبی توودەی ئێران[١]
لقی لاوانیەکێتیی لاوانی کۆمۆنیستی ئێران
ئایدۆلۆجیاکۆمۆنیزم
جێگای سیاسیچەپی ڕادیکال
ئەندامێتیی نێونەتەوەییکۆمینتێرن

حەیدەرخان عەمووئۆغلی کە یەکێک لە ڕێبەرانی شۆڕشی مەشرۆتەخوازیی ئێران بوو وەکوو سیکرێتەری گشتیی ئەم حیزبە ھەڵبژێردرا. دامەزرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ئاکامی دامەزرانی کۆماری سۆڤیەتی گیلان قەوما کە ساڵێکی پێشتر لەلایەن میرزا کووچەک خان و شۆڕشوانەکانی دارستان (بزووتنەوەی دارستان یان جەنگەلییەکان) دامەزرابوو.

حیزبەکە لە ساڵی ١٩٢١ و ھاوکات لەگەڵ داکەوتنی کۆماری سۆڤیەتی گیلان قێخە کرا، بەڵام ئەندامەکانی حیزبەکە چالاکیی خۆیانیان ھەتا ساڵی ١٩٤١ کە حیزبی توودەی ئێران دامەزرا و بوو بە حیزبێکی کۆمۆنیستی فەرمی لە وڵاتی ئێران بەشێوەی نەھێنی بەردەوام کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Vahabzadeh, Peyman (2010). Guerrilla Odyssey: Modernization, Secularism, Democracy, and the Fadai Period of National Liberation In Iran, 1971–1979. Syracuse University Press. p. 182. ISBN 9780815651475.
  2. ^ Frank Tachau (1994). "Justice Party I". Political parties of the Middle East and North Africa. Greenwood Press. p. 159. ISBN 9780313266492.