سیخوڕی، دوزمانی، بەزاخی، بەزاجی یان شووفاری (بە ئینگلیزی: Espionage) بریتییە لە کاری بەدەستھێنانی ھەواڵی پۆلێنبەندیکراو بەبێ ڕێگەدان و ئاگاداری خاوەنەکەی. یەکێک لە نموونە بەرچاو و کۆنەکانی تاوان دژی ئاسایشی نەتەوەیییە. سیخوڕی بەشێوەی باو تاوانێکی ڕێکخراو و لە ھەمان‌ کاتدا فرەنەتەوەیییە لەبەر ئەوەیکە لەناوی زانیارییە ھەرەپێویستەکانی وڵاتێک لە ڕێگەی پێکھاتەیەکی ڕێکخراو و ھێزی مرۆیی، نەک ئامرازێ وەکوو ماھوارەی ھەواڵیی وڵاتەکان، دەکەوێتە بەر دەستی وڵات یان وڵاتانێکی تر.

ڕیچارد سۆرج سیخوڕێکی یەکێتیی سۆڤیەت (١٩٤٠)

گاروو مافزانی ڕۆژاوایی لە پێناسەی سیخوڕیدا دەڵێت: سیخوڕی بریتییە لە کۆکردنەوە و خاوەنێتیدانی زانیارییەکان و ڕاھێنانەکانی بەڵگە بەکەڵکەکانی وڵاتێکی دەرەکی لە دژی ئاسایشی وڵاتێکی دەرەکی تر. سیخوڕی ڕەنگە لە توێژ و کۆمەڵەکانی بچووکتریش ڕوو بدات. وەکوو نموونە ڕەنگە ھەندێک کەس ھەواڵەکانی تایبەتی خەڵک بە پێی پاڵنەرانی جیاواز کۆ بکەنەوە. ھەروەھا ڕەنگە ھەندێ لە ماڵپەڕەکان یان نەرمەواڵەکان ھەواڵە تایبەتییەکانی خەڵک کۆ بکەنەوە.

سیخوڕی وێنەیی و دەنگی دەستکاری

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و داھێنانی دووربینی وێنەگری، فیلمھەڵگرتنەوە و دووربینی چاودێری شێوازی سیخوڕی نوێیش لە لایەن ڕێکخراوە سەربە ئاسایشەکان داھێنرا. داھێنان لە بواری کەڵکوەرگرتن لە دەنگ و وێنە لە ڕێکخراوە سەربە ئاسایشەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەرەئەستێنن. لە شێوازە باوەکانی سیخوڕی وێنەیی جێکردنەوەی جۆرەکانی دووربین لە شمەکەکانێک وەکوو : پێنووس، جێ سوئیچی، باڵشت، ترانسی کەرەسەی کارەبایی، تابڵۆ، ئاوێنە، کاتژمێر، جانتا، چاویلکە و بەشێوەی گشتی لە ھەر ئامرازێک کە بۆشایی شیاوی بۆ جێکردنەوەی بۆردی کارەبایی دووربینی چاودێری ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری