ئاژانسی نێونەتەوەییی وزە
ئاژانسی نێونەتەوەییی وزە (بە ئینگلیزی: International Energy Agency) ڕێکخراوێکی سەربەخۆی نێوان حکوومەتەکانە کە لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD) لە ساڵی ١٩٧٤ دوای قەیرانی نەوتی ساڵی ١٩٧٣ دامەزرا و سکرتارییەتەکەی دەکەوێتە پاریس. ئەم ڕێکخراوە بۆ یەکەمجار لە بەرامبەر پچڕانی فیزیکی لە دابینکردنی نەوتدا دامەزراوە، ھەروەھا وەک سەرچاوەیەکی زانیاری ئاماری پەیوەست بە بازاڕی نێودەوڵەتی نەوت و جۆرەکانی تری وزە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئامۆژگاری سیاسی پێشکەش بە وڵاتانی ئەندام دەکات، بەڵام لەگەڵ وڵاتانی غەیرە ئەندامدا کاردەکات، بەتایبەتی چین و ھیندستان و ڕووسیا.
تەنھا ئەو وڵاتانەی کە ئەندامی ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)ن دەتوانن ببنە ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە. ھەروەھا ھەموو ئەندامانی ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری جگە لە شیلی و ئایسلەندا و ئیسرائیل و مەکسیک و سلۆڤینیا ئەندامی ئەم دەزگایەن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «International Energy Agency»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤.
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی وزە
- دەروازەی بەڕازیل
- دەروازەی چین
- دەروازەی مەغریب
- دەروازەی ھیندستان
- دەروازەی پاریس
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
- دەروازەی فەڕەنسا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاژانسی نێونەتەوەییی وزە تێدایە. |