ئالیس پۆڵ
ئالیس پۆڵ (بە ئینگلیزی: Alice Paul؛ ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٥–٩ی تەممووزی ١٩٧٧) ژنە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ، فێمێنیست و داکۆکیکار بۆ مافی دەنگدانی ئەمریکی بوو.[١][٢] ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە ڕێبەرایەتی لە کەمپەینێک کرد بۆ ھەموارکردنەوەی نۆزدەمینی دەستووری ئەمریکا، کە تێیدا ڕێگری لە مافی دەنگدان دەکرد لەسەر بنەمای ڕەگەزیی.
ئالیس پۆڵ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Alice Paul | |
لەدایکبوون | ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٥ Mount Laurel، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٩ی تەممووزی ١٩٧٧ Moorestown, New Jersey، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٩٢ ساڵ ژیاوە)
خزمەکان | William Penn |
کەسێکی دیار | Lucy Burns |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | دادوەر، women's rights activist، suffragette |
دانیشتووی | Paulsdale |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | فێمینیزم، women's suffrage |
ئەندامی | Daughters of the American Revolution، Silent Sentinels، Women's Social and Political Union |
کارتێکراوە لەلایەن | Emmeline Pankhurst، Christabel Pankhurst |
خەڵاتەکان | National Women's Hall of Fame، Connecticut Women's Hall of Fame، New Jersey Women's Hall of Fame، New Jersey Hall of Fame، Hunger Strike Medal |
وێبگە | https://www.alicepaul.org/ |
چالاکییەکان بۆ مافی دەنگدان
دەستکاریلە ساڵی ١٩١٦، ئالیس پۆڵ حیزبی ژنانی نەتەوەیی دامەزراند (NWP),[٣] کە کۆمەڵەیەکی تێکۆشەر بوون جەختیان دەکردەوە لە تێپەڕاندنی ھەمواری مافی دەنگدانی نەتەوەیی. زیاد لە ٢٠٠ لایەنگری حیزبەکە بە ناوی (پاسەوانە بێ دەنگەکان) دەستبەسەرکران لە ساڵی ١٩١٧ دا بەھۆی مانگرتنیان لە کۆشکی سپی و ھەندێکیان مانییان گرت لە خۆراک و دوای ڕەوانەکردنیان بۆ بەندینخانە دووچاری خۆراک پێدانی بەزۆر بوونەوە. بە سەرکردایەتی کاری چاپمەن کات و دوو ملیۆن ئەندامی (کۆمەڵەی نەتەوەیی مافی دەنگدانی ژنانی ئەمریکی - NAWSA) ھەمواری ئازادی مافی دەنگدانی نەتەوەییان کردە ئامانجی سەرەکی و ژمارە یەکیان. دوای چەند ملمڵانێ دەنگدانێکی سەختی یەک لەدوای یەک لە ئەنجومەنی پیران (کۆنگرێس) و ناوەندی یاسادانانی ویلایەتەکان ھەمواری نۆزدەھەم بوو بە بەشێک لە دەستووری ئویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٨ ئابی ١٩٢٠[٤] و دەڵێت «مافی دەنگدان بۆ ھاوڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکان نابێت ڕەت بکرێتەوە یان سنوورداربکرێت بەھۆی ڕەگەزەوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان یان ھەر ویلایەتێکی دی.»
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Alice Paul | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Editors، History com. «Famous Firsts in Women's History». HISTORY (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Dr. Alice Paul (U.S. National Park Service)». www.nps.gov (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Philanthropy in America: A Comprehensive Historical Encyclopedia (بە English). ABC-CLIO. 2004. p. 511. ISBN 978-1-57607-860-0.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئالیس پۆڵ تێدایە. |