ئاریان لەتیف ئەحمەد (لەدایکبووی ١٩٩٤ لە سلێمانی، عێراق)[١] ھونەرمەندێکی شێوەکاری کوردە.[٢] دەرچووی بەشی تیشکە لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی.[٣] سەرەتای کاری ھونەری بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە.[٤] لە ٢٠ پێشانگەی ھاوبەشی ناوخۆییی و حەوت پێشانگەی ھاوبەشی نێودەوڵەتیدا، لە وڵاتانی تورکیا، یۆنان، کۆریای باشوور، لوبنان و ئیتاڵیا بەشدار بووە.[٥] لە ئێستادا دانیشتووی شاری سلێمانییە لە باشووری کوردستان،[٦] ھەروەھا کارمەندە لە نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی.[٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «اریان لەتیف بەشداری لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی شێوەکاری لە ئیتاڵیا کرد». ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  2. ^ «ئاریان لەتیف بەشداری لە پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی شێوەكاری لە كۆریا كرد». wishe.net. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  3. ^ «شێوەکار( ئاریان لەتیف )بەشداری لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی وڵات کرد». hawlerweb.net. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  4. ^ «ئاریان لەتیف: تابلۆكانی من زیاتر سروشتین». knwe.org. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  5. ^ «ئاریان لەتیف لە پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاریدا لە ڤێنس بەشدار دەبێت». rudaw.net. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  6. ^ «ئاریان لەتیف بەژداری كرد لە پێشانگایەكی نێودەوڵەتی شێوەكاری لە وڵاتی كۆریای باشوور». xebat.net. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  7. ^ «ئاریان لەتیف: دیمەنەکانی سروشت لە گۆشەی جیاوازەوە دەبینێت». zhyan.co. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.