ئارمیتا گەڕاوەن (بە فارسی: آرمیتا گراوند‎؛ ٢ی نیسانی ٢٠٠٦ لە کرماشان - ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە تاران) کچەمێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە کوردانی لەک بوو کە لە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەدوای ڕووداوێک لە میترۆی تاران بێھۆش بوو و بەدوای خەوتن لە نەخۆشخانەی فەجر کە ھی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە چووە کۆما و بەدوای ٢٨ ڕۆژ گیانی خۆی لە دەست دا.[١] [٢] ئارمیتا قوتابیی پۆلی یانزەھەمی ھونەرستانێک بوو لە تاران.

ئارمیتا گەڕاوەن

لەدایکبوون (٢٠٠٦-0٤-0٢) ٢ی نیسانی ٢٠٠٦
مەرگ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣(٢٠٢٣-١٠-٢٨) (١٧ ساڵ ژیاوە)
پەروەردەقوتابیی پۆلی یانزەھەمی ھونەرستانی کچانی تاران
ناسراوە بەمردن بەھۆی لێدانی حیجابپارێزانی پۆلیسی ئەخلاقیی کۆماری ئیسلامیی ئێران

تا ئێستا ڕوون نییە کە بەڕاستی لەناو میترۆکەدا چیی بەسەر ھاتووە، بەڵام بارودۆخەکە بووەتە ھۆی ئەوەی کە «حیجابپارێزەکان» کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی بۆ داسەپاندنی حیجابی زۆرەملی لە میترۆ و شەقامەکاندا ئەرکدار کراون، زیانیان پێگەیاندووە. سەرەڕای ئەوەی کە میدیا و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدیعا دەکەن کە ھیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی جەستەیی لەگەڵ گەڕاوەندا نەکراوە، بەڵام ھەندێک لە میدیاکان لەوانە ڕادیۆ فەردا، گاردیان و ئێرانوایر، بە گێڕانەوەی ئامادەبووان و شایەتحاڵەکان، ڕاپۆرتیان کردووە کە بەدوای ماوەیەکی کەم لەپشتی سواربوونەوەی ئەو کچە بە واگۆنی میترۆ، یەکێک لە ژنەحیجابپارێزانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵیدا تووشی مشتومڕ بووە و بەدوای ئەوەی کە گەڕاوەن بەرگریی لەخۆی کردووە، حیجابپارێزەکە پاڵی پێوە ناوە و گەڕاوەن بەھۆی لێدانی سەری بە ستوونێکی کانزایی لە ھۆش چووەتەوە.

لە رۆژی ھەینی ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێزە ئەمنییەکان و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕژیم ھێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمی تایبەت بە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئارمیتا گەڕاوەن و بە بێڕێزییەوە وێڕای پشکنینی تەلەفۆن و کارتی پێناسەکەیان لە گۆڕستانی بەھەشتی زارای تاران دەریانیان کردووە.[٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری