یاریی مەزن (بە ئینگلیزی: Great Game) ئەو ناوەیە کە بە ڕکابەرییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان هەردوو ئیمپراتۆریەتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا و ڕووسیای تزاری لە ئاسیای ناوەڕاست ناودەبرێت . ئەم پێشبڕکێیانە نزیکەی بە درێژایی سەدەی نۆزدەهەم بەردەوام بوون. جگە لەو وڵاتانەی کە دەکەونە ئاسیای ناوەڕاست، هەموو ئەم کێبڕکێیانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر وڵاتانی وەک قاجار ئێران و هیندستانی بەریتانیا و ناوچەی تبت هەبووە. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە

یاریی مەزن
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٢ی کانوونی دووەمی ١٨٣٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٠ی ئەیلوولی ١٨٩٥
بەشداربووشانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندا، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی

کێبڕکێی سێبەر [١] ناونیشانێکی دیکەیە کە ئاماژەیە بۆ کێبڕکێی نێوان ئەم دوو زلهێزەی کات لە ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاستدا، لەوانە؛ ئەفغانستان, ئێران و ئەمیر یان خانەکانی تری ئەم ناوچانە داوە. ئەم پێشبڕکێیانە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمی زایینی دەستیان پێکردووە. واتە نزیکەی دوای پەیمانی گۆڵستانی نێوان ڕووسیا و ئێران دەستی پێکرد و تا ڕووخانی میرنشینی بوخارا و دوای ئەوەش تا شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕووسیا بەردەوام بوو. ئەم نازناوە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم و پێگەی دوای کۆلۆنیالیزم لە وەسفکردنی پلانی جیۆپۆلەتیکی زلهێزەکان و زلهێزە ناوچەییەکانی ئەو سەردەمە وەک کایەی نفوزی جیۆپۆلەتیکی لە ناوچەکانی ئێران و ئەفغانستان بە شێوەیەکی نافەرمی درا. [٢] [٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Meyer, Karl E. (2009). Tournament of Shadows: the Great Game and the Race for Empire in Central Asia. Shareen Blair Brysac. New York: Basic Books. pp. 235–236, 239. ISBN 978-0-7867-3678-2. OCLC 817868028.
  2. ^ Golshanpazhooh 2011.
  3. ^ Gratale 2012.