یارمەتی:دەستکاریکردن
ئەمە پەڕەیەکی یارمەتییە و ڕێنمایییە بۆ چۆنییەتی بەکارھێنان.
ئەو چەمکانەی کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیا بەکاریان دەھێنن ڕوون دەکاتەوە. بەشێک نییە لە سیاسەت و ڕێنماییەکانی ویکیپیدیا، و ڕەنگە ڕەنگدانەوەی ئاستی جیاوازی کۆدەنگی لەسەر بێت. |
ویکیپیدیا ویکییە، واتە ھەر کەسێک دەتوانێت نزیکەی ھەر[١] لاپەڕەیەک دەستکاری بکات و کتومت بابەتەکان باشتر بکات. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پێویست ناکات ناوت تۆمار بکەیت و ھەرکەسێک دەستکاری کردبێت لە ویکیپیدیاوان یان نووسەر ناسراوە. دەستکارییە بچووکەکان کۆدەکرێنەوە و ھەموو سەرنوسەرێک دەتوانێت شانازی بکات کە ویکیپیدیای باشتر کردووە. دوو ڕووکاری دەستکاریکردن ھەیە: دەستکاریکردنی دیداری (VE) و دەستکاریکردنی سەرچاوە.
دەستکاریکردنی وتارەکان
دەستکاریشێوازی ناوەڕۆک و سیاسەتەکان
دەستکاریئامانجی وتارێکی ویکیپیدیا بریتییە لە دروستکردنی پوختەیەکی گشتگیر و بێلایەنانەی نوسراو لە زانیارییە سەرەکییەکان، سەبارەت بە بابەتێک. ویکیپیدیا توێژینەوەی سەرەتایی بڵاو ناکاتەوە. ئینسایکلۆپیدیا بە سروشتی خۆی سەرچاوەی سێیەمە کە زانیارییەک لەو زانیاریانەی کە پێشتر لە جیھانی فراواندا بڵاوکراونەتەوە پێشکەش دەکات. بە شێوەیەکی گشتگیر، ھەموو زانیارییەکان پێویستە ئاماژەیان پێبدرێت و لەلایەن سەرچاوەی متمانەپێکراوەوە پشتڕاست بکرێتەوە. مەرجەکانی سەرچاوە وەرگرتن لە وتارەکانی تایبەت بە کەسانی زیندوودا بە شێوەیەکی بەرچاو توندترن.
دەستکاریکردنی ڕووکار(ەکان)
دەستکاریدەستکاریکردنی زۆربەی وتارەکانی ویکیپیدیا سادەیە. ویکیپیدیا دوو شێوازی ڕووکار بەکاردەھێنێت: دەستکاریکەری کلاسیک کە بە دەستکاریکەری سەرچاوە ناودەبرێت و لە ڕێگەی بینینی ویکیدەق (wiki markup) لە ڕێگەیەوە دەستکاری دەکرێت، ھەروەھا دەستکاریکەری دیداری (VE).
دەستکاریکردنی ویکیدەق لە ڕێگەی دەستکاریکەری سەرچاوە بە کرتەکردن لەسەر تابی دەستکاری لە سەرەوەی وتارێکی ویکیپیدیا (یان لەسەر بەستەریی بەشێکی وتار) ھەڵدەبژێردرێت. بەم شێوەیە کۆپییەکی دەستکاریکراو لە لاپەڕەکە دەکاتەوە، ھەموو ئەو ویکیدەقانەی لەوێ بەکارھێنراون پیشان دەدات. ویکیدەق لە سەرانسەری ویکیپیدیادا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت بۆ شتگەلێکی وەک بەستەرەکان، خشتە و ستوونەکان، تێبینی ژێرەوە، وەرگێڕانی ناو ھێڵ، پیتی تایبەت و ھتد.
بژاردەی دەستکاریکەری دیداری وەک یارمەتیدەرێکی دەستکاریکردن بۆ بەکارھێنەر دۆستانەیە، ڕێگە بە بەشداربووان دەدات دەستکاری وتارەکان بکەن بەبێ ئەوەی پێویست بکات ویکیدەق نیشان بدرێت. تەنھا بۆ بەکارھێنەرانی تۆمارکراو لە ڕێگەی ھەڵبژاردەیەکەوە بەردەستە کە لە ھەڵبژاردە تایبەتەکانی بەکارھێنەر دەتوانرێ بەدەست بھێنرێت.
-
بۆکسی دەستکاری ویکیدەق نیشان دەدات. دەتوانیت ناوەڕۆک و پێکھاتەی وتارەکە دەستکاری بکەیت بە گۆڕینی نوسراوی نێو بۆکسەکە.
-
سکرینشووتێک کە ھەمان وتار لە شێوازی دەستکاری دیداری نیشان دەدات. بە پێچەوانەی ویکیدەق، دەستکاری دیداری ئەو دەقە نیشان دەدات کە دەستکاری کراوە وەک بینینی ئەوەی وتارەکە بڵاوکراوەتەوە.
کاتێک دەستکارییەکەت تەواو کرد، پێویستە کورتەیەک لە دەستکاریکردنەکەت لە بەشی بچووکی خوارەوەی سندووقی دەستکاریکردنەکەدا بنووسیت (وێنەی خوارەوە). دەتوانیت کورتکراوە بەکاربھێنیت بۆ پێناسەی گۆڕانکارییە دووبارەکان. بۆ ئەوەی بزانیت وتارەکە چۆن دەردەکەوێت لەگەڵ دەستکارییەکانت، کرتە لە "پێشبینین" بکە. بۆ بینینی جیاوازی نێوان دەستکارییەکانی خۆت و وەشانی پێشووی وتارەکە، کرتە لە "گۆڕانکارییەکان نیشان بدە" بکە. ئەگەر بەو شتەی کە دەیبینیت ڕازی بوویت، ئازابە و دوگمەی "بڵاوکردنەوەی گۆڕانکارییەکان" داگرە. گۆڕانکارییەکانت دەستبەجێ بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا دیار دەبن.
کورتەی دەستکاری (بەکورتی باسی گۆڕانکارییەکانت بکە)
☐ ئەمە دەستکارییەکی بچووکە ☑ ئەم پەڕەیە بخە ژێر چاودێری
تێبینی: لە ھێڵی کورتەی دەستکارییەکان واژووی ~~~~ خۆت دامەنێ، چونکە لەوێ کارناکات.
دەستکاری بچووک
دەستکاریبژاردەی «دەستکاریکردنی بچووک» یەکێکە لە چەند بژاردەیەک کە تەنھا بۆ بەکارھێنەرانی تۆمارکراو بەردەستە. ھەرگیز پێویست ناکات سەرنوسەران ئەم دوگمەیە بەکاربھێنن. تەنیا کاتێک کە گومانت ھەیە و دەستکارییەکەت بە دەستکارییەکی ئاسایی دەزانی.
تێبینی
دەستکاری- ^ Some pages are protected from editing and marked by a lock icon at the top right. If you are not allowed to edit the page, it will have a "View source" instead of an "Edit" tab. You can still edit these pages indirectly by submitting an edit request: click "View source", then "Submit an edit request" at the bottom right, and an editor that is authorized to edit the page will respond to your request.