ویکیپیدیا:ئامۆژگاری بۆ دایک و باوکان

ئەم لاپەڕە بۆ یارمەتیدانە لە بەکارھێنانی خێزانەکان

ئامانجی ویکیپیدیا پێشکەشکردنی سەرجەم زانیارییەکانی مرۆڤە بۆ ھەموان و بە خۆڕایی بە شێوازێک کە کۆپیھەڵگرتن، دەستکاری و دووبارەبڵاوکردنەوەی بەپێی یاسا بێت (پێی دەڵێین کۆپیلێفت). بەو ئامانجا ئێستا ئێمە گەیشتینەتە ئەوە پلە کە یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی زانستین لەسەر تۆڕ. پێمان وایە دەتوانیت لە ھەموو بوارەکانی زانست، لانیکەم چەن وتاری زۆر باش پێشکەشکەین؛ ئەگەرچی ھیچکات زانستنامەیەک نابێتە دوایین ئامانجی گەڕان بۆ زانیارییەکان بەڵام ھیوادارین وتارەکانی ویکیپیدیا بتوانی ڕووناکیبدات بە زانستەکانی پێشووت و بە سوودبێت بۆت. ئەم لاپەڕە بۆ ئەوەیە کە یارمەتی بدات چۆن ڕێگە بدەن بە مناڵەکانتان یا ئەو مناڵانەی ئێوە بەرپرسیانن، کە بە سوود و ئاسان بێت.

ناوەڕۆکی ویکیپیدیا دەستکاری

ویکیپیدیا سانسۆڕ ناکرێت، ئەوە بەو مانایە لە بڕێک لە وتارە پەیوەندیدارەکان لەوانەیە ناوەڕۆکی سێکسی یان وێنەی ڕووتی تێدا بێت. ھێندێ لەوانە وەک خراپکارین و بە زووترینکات دەسڕێنەوە و ھێندێ دیکە زانستە و ویکیپیدیا وەک زانستنامە دەبێ ئەوانە لەخۆ بگرێت. تۆ بۆی ئەوەت ھەیە ھەڵبژاردەکانت جۆرێک دانەیت کە وێنەکان نیشاننەدات. ئەگەر وا دەکەی فەرموو ئەوە چەن پێشنیار.

لە بڕێک لە لاپەڕەکاندا لەوانەیە وشەی ناحەز ھاتبێت یان ھاندانی تێدا بێت بۆ توندوتیژی. ئەم جۆرە خراپیانە لە ماوەی چەن کاتژمێر، ئەگەر چەن خولک نەبێت، دەسڕێنەوە، بە کەڵک وەر گرتن لە دوایین گۆڕانکارییەکان. بەڵام لەوانەیە بەرچاوی چاکسازەکان نەکەوێت و ھەتا کاتی پێزانین، ئەوە لە پێش چاو ھەمووان دەبێت. لەو ماوەدا ھەموو کەس دەتوانێت بیبینێت.

وتارە ھەڵبژێردراوەکان دەستکاری

ویکیپیدیا پڕۆژەیەکی جیاوازی ھەیە بە ناوی ویکیپیدیای خوێندنگەکان، ئەوە زیاتر لە ٥٥٠٠ وتاری ھەڵبژێردراو و خاوێنکراو بۆ مناڵانی تەمەنی خوێندنگەی تێدایە کە خۆڕایییە بۆ داگرتن. بە داخەوە ھەموو بە زمانی ئینگلیزییە.

پەیوەندییەکان لە ویکیپیدیا دەستکاری

ویکیپیدیا ھیچ بەرگرییەکی نییە بۆ کارنەکردنی بەکارھێنەرانی دەگەڵ مناڵەکان و ھەموو بەکارھێنەران بۆیان ھەیە پێکەوە پەیوەندیان ھەبێ بە ئامرازی ویکی یان ئیمەیل تایبەتی خۆیان. ئەو پەیوەندیانە لەلایەن بەکارھێنەرانی دیکە ویکیپیدیا چاودێری ناکرێت. ئێمە بە توندی داوا دەکەین کە زانیاریی تایبەتەکانی کەسایەتی خۆیان یان ھەر کەسێکیتر بڵاو مەکەنەوە.

زیاتری پەیوەندییەکانی بەکارھێنەران لە ویکیدا لە شوێنێکی گشتییدایە (تەنانەت ئەوەی ماڵپەڕەی لێدوانی بەکارھێنەر) و ھەموان بۆیان ھەیە چاوی لێبکەن. ویکیپیدیا پرۆسەی تایبەتی چاودێری ئەو لێدوانەی نییە، ئەگەرچی لەوانەیە ھێندێکی لەلایەن بەڕێوبەران چاودێری بکرێن، بەڵام کەس بەرپرسی ناوەڕۆکی لێدوانەکان نییە.

دایکوباب و مناڵەکان دەبێ بزانن کە چ باش چ خراپ ھەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری ئەم پڕۆژەیە بکات. بڕێک لە ماڵپەڕەکانی دیکە کاتێ بزانن کەسێک مەترسیدارە بۆ مناڵان یا تەنھا گۆمانلێکراوە بۆ ئەوە، لە سیستەمەکەیان دەیسڕنەوە؛ لە ویکیپیدیا وا نییە. نە مناڵ و نە ھەر کەسێکیدیکە نابێ بڕوا بکات بە کەسێک تەنھا لەبەر ئەوەی لە ویکیپیدیا ھەژماری ھەیە و ئەرخەیان بێت لێی و بڕیاری دیتنی بدات لە دونیای دەرەوە لەبەر ئەوەی لە ئینتەرنەت ھەموو کەس دەتوانێت خۆی کەسێکی دیکە بناسێنێت. دەبێ بزانن ویکیپیدیا زانستنامەیە نەک ڕێکخەری پەیوەندییەکان.