ویکیپیدیا:فێرکاری (ناردنەوەی سەرچاوەکان)

ھەروەک لە وتاری سەبارەت بە ویکیپیدیا ھاتووە، «ئەگەر زانیارییەک زیادبکەیتە سەر وتارێک، دڵنیابە سەرچاوەکەشیت بۆ نووسیوە، ئەگینا لەوانەیە وەک بێ سەرچاوە ببێتە ئاکامی سڕینەوەکان». باشترین شێوە بۆ ناردنەوەی سەرچاوەکان، ناردنەوەی ناوڕیزە کە بۆ بەکارھێنەران و خوێنەرانی دیکە، ھەڵسەنگاندن لەگەڵ سەرچاوەکە ساکار دەبێت.

پەراوێزەکان

ئاسانترین شێوەی بەکارھێنانی ناردنەوەی ھاوڕیز، سوودوەرگرتن لە پەراوێزەکانە. بەم شێوە:

  • <ref>ناوی سەرچاوەکە</ref> - ئەمە لە کۆتایی ئەو ڕستەدا دابنێ وا سەرچاوەی بۆ دەنووسیت.
  • لە ژێر سەردێڕی == پەراوێزەکان == دەبێ ئەم تاگە دابنەی: {{پەراوێزەکان}}.

ئەگەر سەرچاوەکە ماڵپەڕێکە، دەبێ بەستەرێکی دەرەکی درووستبکەی. بۆ ئەوە، دەبێ ناونیشانی ماڵپەڕەکە لە نێوان جووتێک تیژکەوانە دابنەی و ئینجا بیخەیتە ناو تاگی پەراوێزەکان؛ بەم شێوە:

  • <ref>[http://www.google.com گەڕانچی گووگڵ]</ref>

کاتی بەکارھێنانی ناونیشانی دەرەکی بۆ سەرچاوە، پێویست نییە بەڵام باشترە کە دوای ئەدرەسەکە لە ناو کەوانەکە چەن وشەیەک وەک ناساندن بنووسیت. لە شوێنی پەڕاوێزەکان لە جێگەی ناونیشانەکە، ئەو چەن وشە بەرچاو دەکەوێت.

وتارێک سەبارەت بەو قاڵبانەی شێوەزاری دانانی پەراوێزەکان دەگۆڕن، ویکیپیدیا:قاڵبەکانی ناردنەوە

بەشی بەستەرە دەرەکییەکان

ھێندێک لە وتارەکان لە ویکیپیدیادا، خاون بەشێکن بە ناوی بەستەرە دەرەکییەکان. ئەم بەشە کۆمەڵێک بەستەر لەخۆدەگرێت بۆ ئەو ماڵپەڕە و لاپەڕانەی زانیاریی زێدەیان تێدایە سەبارەت بە بابەتی وتارەکە. بەستەرە دەرەکییەکان بخوێنەوە تاکوو بزانی ھەموو بەستەرێک بۆ ئەوەی نابێ کە لەم بەشەدا بنووسرێت. پێشنیار دەکرێ پێش زیادکردنی بەستەری دەرەکی نوێ بۆ سەر وتارێک، لە پەڕەی لێدوانی ئەو وتاری باس و لێدوانی لەسەر بکرێت.

کاتی نووسینی ناونیشانی بەستەری دەرەکی، ئەگەر بە http دەستی پێکردبێت، ئەوە ویکی خۆکار بە بەستەری دەناسێت و وەک بەستەر نیشانی دەدات. وەک ئەمە:

http://www.google.com

لەکاتی وادا ئاگاداربن کە لە ئەدرەسەکەدا وشەی ناشیرین بەکارنەھاتبێت. ئەگەر ئەدەرەسەکە لە ناو جووت کەوانەی تیژ بنووسیت و بە دانانی بۆشاییەک وشەی ناساندن بنووسیت، ئاوەھا بەرچاو دەکەوێت:

گەڕانچیی گووگڵ
لە خۆڵەپەتانێ تاقی بکەوە چی فێربووی
درێژەی فێرکاری بە: پەڕەی لێدوان