ویکیپیدیا:پرسیارە دووپاتکراوەکان/گشتی
ویکی چییە؟
دەستکاریویکی یەکێکە لە سیستمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی ماڵپەرەکان لە ئینتەرنێت دا. یەکێ لە ھەرە باشییەکانی ئەم سیستمە ئەوەیە کە ھەموو کەسێ دەتوانێ دەستکاری ھەر پەڕەیەک بکا لە ماڵپەڕەکەدا. ئەم سیستێمە لە ئەو سایتانە بەکار دەھێندرێت کە ھاوبەشی ژمارەیەکی زۆری پێویستە لەبەشداربووان.
ویکیپیدیا چییە؟
دەستکاریویکیپیدیا زانیارینامەیەکە بۆ بەرھەمھێنانی زانستنامەیەکی گەورە ودروست وئازاد، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ویکیپیدیا پەڕەی ویکیپیدیا ببینە.
بۆچی ناونرا ویکیپیدیا؟
دەستکاریویکیپیدیا وشەیەکە لە دووبەش پێک ھاتووە
لە دوو وشەی «ویکی ویکی»(wiki wiki) و (encyclopedia) بەشی یەکەم لە زمانی ھاواییەوە وەرگیراوە بە واتای «خێرا» وبەشی دووەم لە زمانی یۆنانییەوە وەرگیراوە بە واتای زانستنامە.
ئامانجی ویکیپیدیا چییە؟
دەستکاریئامانجی ویکیپیدیا دروستکردنی زانستنامەیەکی ئازادە کە بتوانرێ پشتی پێ ببەسترێ و ببێتە گەورەترین زانستنامە بەشێوەیەکی گشتی لە ناوەڕۆک وقەبارەدا. ئەم ئامانجەش بەلای کەمەوە چەند ساڵێک دەخایەنێ.
کێ خاوەنی ویکیپیدیایە؟
دەستکاریخاوەنی زانستنامەکە ڕێکخراوێکی ناقازانجییە ئەویش ڕێکخراوی ویکیمیدیایە، وھەموو ناوەڕۆکی سایتەکە لە ژێرکاری مۆڵەتنامەی گینوادایە (GNU) بۆ دۆکۆمێنتەئازادەکان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مافەکانی نووسین وبڵاوکردنەوە بکە.
چۆن ویکیپیدیا کۆمەک دەکرێ؟
دەستکاریویکیپیدیا بە شێوەیەکی پراکتیکی تەنھا لە ڕێی یارمەتی کەس ولایەنە خۆبەخشەکانەوە کۆمەک دەکرێ.
کێ بەرپرسە لە وتارەکان لە ویکیپیدیا؟
دەستکاریبەرپرسیار لە وتارەکان ویکیپیدییەکانن. ئەوانیش ھەزاران کەسن کە لەم پرۆژەیەدا بەشدارن لە سەرانسەریی جیھان. لە ناویشیاندا تۆیت. بۆ چۆنێتی نووسینی پەڕەکان و دەستکاریکردنیان پەڕەی یارمەتی یەکەم وتارت بخوێنەوە.
ئایە گفتوگوکردن لە گەل بەشداربووان شتێکی لەبارە؟
دەستکاریبەڵێ,ئەم کارە لە بارە بە چەند شێوەیەک، لەوانە پەڕەکانی لێدوان، ھەروەھا دەتوانرێ نامە بۆ بۆ بەکارھێنەرەکانی دیکە بنێردرێت بە پۆستی ئەلیکترۆنی بە بەکارھێنانی بەستەری نامەیەک بۆ ئەم بەشداربووە بنێڕە کە لە خوارووی ھەموو پەڕەیەکی بەکارھێنەراندا ھەیە. بێگومان تۆ دەبێ ھەژمارت ھەبێلە ویکیپیدیا، ھەروەھا دەبێ ئەو بەکارھێنەرەی کە پەیوەندی لە گەڵدا دەکەی ڕازی بێت لەسەر وەرگرتنی نامەکان و پۆستە ئەلیکترۆنییەکەشی لە بەردەستدا بێت.
ئایە پێویستە ھەژمار دروست بکەم لە ویکیپیدیا؟
دەستکاریئەمە بخوێنەوە گرنگی ھەژمار دروستکردن
ئایە دەتوانم دەستکاری وتارەکان بکەم بێ ئەوەی ھەژمارم دروست کردبێت؟
دەستکاریبەڵێ دەتوانی، بەڵام لەو کاتەدا ئای پی ئەدرێسەکەت (ip) لە جێی ناوی بەکارھێنەر بەکاردێت، ئەگەر نیگەرانیی لە تایبەتمەندییەکانت باشتر وایە خۆت ناونووس بکەیت بۆ ئەوەی ناوونیشانی (ip)کەت دەرنەکەوێ. بەشێکی بەشداربووانی کارای ویکیپیدیا ھەر بە بێ ھەژمار دروستکردن بەردەوام دەبن.
چۆن بزانم کە زانیارییەکان ڕاستین؟
دەستکاریھەرچەندە ھەموو کەسێ دەتوانێ دەستکاریی وتارەکان بکات بەبێ دڵنیابوون لە ڕاستیی و وردبینیی بابەتەکە، بەڵام بەھۆی زۆری ژمارەی بەکارھێنەرانەوە وتارە نادرووستەکان بە بەردەوامی چاک دەکرێنەوە. بە شێوەیەکی گشتیی ڕاستگویی ئینسایکڵۆپیدیاکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چاکتر دەبێتەوە ئەمەش دەبێتە ھۆی ڕاکیشانی ڕیژەیەکی زۆرتر لە بەشداربووان. ئێمە ھانت دەدەین زانیارییە ھەڵەکان ڕاستکەیتەوە.
ویکیپیدیا بە چی بەرنامەیەک کار دەکات؟
دەستکاریبەرنامەی میدیاویکی
لە چ شوێنێ زانیاری زۆرتری یارمەتیدەرم دەست دەکەوێ جگە لەزانیارییەکانی ئەم پەڕە؟
دەستکاریسەردانی پرسگا بکە بۆ ھەر پرسیارێک دەربارەی چۆنێتی بەکارھێنانی ویکیپیدیاوە. یاخود سەردانی مێزی زانیاری بکە بۆ ھەر پرسیارێکی تر.