ھەیوانی ئاوی دەستەواژەیەکی جوگرافی و ڕامیاریە بۆئەوپارچە زەویە بەکاردێت کە وڵاتێک لەوڵاتەکەی دراوسێی خۆی وەری دەگرێت بەشێوەی ھەمیشەیی یاخود کاتی لەڕێگای ڕێککوتنێکی دپلۆماسی لەشێوەی ھەڵکۆڵینی خاکەکە تا دەگاتە دەریابەتایبەت ئەوھەرێم ووڵاتانەی ناکەونە سەردەریا وەک کوردستان وئەفغانستان وگەلێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست..

ھەیوانە ئاوی خانەقین:بریتیە لەپڕۆژەیەکی جیۆپۆلەتیکی کوردستانی باشور تابەھۆیەوە بگاتەکەنداوی فارسی پێک ھاتوەلەکەناڵێکی ئاوی بەقوڵیەک کەلە( 160)مەترەوە دەست پێدەکات بەرەوژێرتا دەگاتە شەتوڵئەرەب لەشاری بەسرەی باشوری ئێراق لەوێشەوە بەرەو ئاوە گەرمەکانی کەنداو بەدرێژایی (400)کیلۆمەترو پانی (600)مەتر.

ئامانج و دەرەنجامەکانی پڕۆژەکە دەستکاری

  1. کردنەوەی دەروازەیەک بۆکورد بەرەو جیھان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
  2. چارەسەرکردن و یەکلایی کردنەوەی ھێلی تالوک سنوری نێوان ئێراق و ئێران.
  3. لاوازبونی دەوڵەتی ئێراق وکەمکردنەوەی ھاریکاریە ژێربەژێریەکانی ئێران بۆ رژێمە مەزھەبیەکەی ئێراق و تێکدانی ھلال الشیعی.
  4. ھەریەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا و ئەوڕوپا و تورکیا و سعودیا و کوێت پاڵپشتی پڕۆژەکە دەکەن چونکە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی دەستێوەردانەکانی ئێران لەکارو باری ناوەوەی ئێراق.
  5. ڕەزامەندبونی ئێراق بەھۆی پاڵەپەستۆی ئەمێریکاو وەرگرتنی باج وسەرانە لەو کەشتیانەی بە نۆکەندەکە ڕەت دەبن سەرەڕای نزیکبونەوەی بەغداد لە کەنداو.
  6. سەرەڕای سودی ئابوری بۆ ئێران وشارەکانی باشوری ئێران ناتوانێت ڕێگری بکات بەھۆی ترسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرژەوەندیەکانیان لەکەناڵەکە.
  7. گەشەپێدانی بازرگانی کوردستان و گەیاندنی کاڵابازرگانیەکان ڕاستەوخۆ بە کورد.
  8. زیاتر گرنگی دان بە کوردستان لەلایەن زلھێزە جیھانیەکانەوەبەھۆی بەھێزبونی زیاتری پێگە جوگرافیەکەی.
  9. بەجێھێشتنی شوێنەواری ڕامیاری کوردی وجوگرافیا ی کوردی لەناوچەکە کەبۆ مێژوو تۆماردەکرێت.
  10. لەڕوی سەربازیەوە کورد ڕێگای تری دەست دەکەوێت بۆڕزگاربون وپاڕاستنی لەدوژمنانی دەوروبەر.
  11. کوردستان ناچارنابێت ملکەچی بڕیارەڕامیاریەکانی تورکیا و ئێران بێت بۆفرۆشتنی نەوت.

سەرچاوەکان دەستکاری

جوگرافیای ھەرێمی کوردستان

نۆکەندی سوێس[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]