ھێنری کیسینجەر
ھەنری کیسینجەر (بە ئینگلیزی: Henry Alfred Kissinger) لە ساڵی ١٩٣٨ لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە ترسی ھەڕەشەی نازییەکان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانیدا بەرەو ئەمەریکا ھەڵھاتوون و لە ویلایەتی نیویۆرک گیرساونەتەوە، لە ١٩ی مانگی ژونی ١٩٤٣دا پاسپۆرتی ئەمەریکایی وەرگرتووە و بووە بە ھاووڵاتی ئەمەریکایی و پاشان وەک سەربازێکی ئەمەریکایی لە کۆتایی جەنگدا گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا، و وەک ئەفسەرێکی ئەمەریکایی سەرەتا لە کریدفێڵد و پاشان لە ھایدلبێرگ خزمەتی کردووە.
ھێنری کیسینجەر | |
---|---|
![]() | |
Henry Alfred Kissinger ![]() | |
لەدایکبوون | Heinz Alfred Kissinger ![]() ٢٧ی ئایاری ١٩٢٣ ![]() فورت (کۆماری ڤایمەر) ![]() |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، political scientist، دیپلۆمات، نووسەر، entrepreneur، pedagogue، خۆدژیاننامەنووس، international forum participant، بزنسمان ![]() |
شوێنکار |
|
حیزب | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) ![]() |
ھاوسەر | Nancy Kissinger ![]() |
باوان | |
خێزان | Walter Kissinger ![]() |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | http://henryakissinger.com/ ![]() |
واژوو | |
![]() | |
پلە | سکرتێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٧٣–١٩٧٧)، National Security Advisor (١٩٦٩–١٩٧٥) ![]() |
Rank | sergeant ![]() |
لق | سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، Counterintelligence Corps ![]() |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
خوێندنە باڵاکانی خۆی لە ئەمەریکا تەواو کردووە و بۆتە مامۆستا لە زانکۆی ھارڤارد و چەندین کتێبی لەو زانکۆیەدا سەبارەت بە ھێزی پەرچەبەرگری بۆمبای ئەتۆم بڵاوکردووە کە بەھۆیەوە لەگەڵ ژیانی سیاسیدا تێکەڵاو بوو.
سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان لەم پارتە کشایەوەو بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان، لە راستیدا کیسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە رۆژێک لە رۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئامادە بکات بەڵام لەبەر ئەوەی لە دایک بووی ئەمەریکا نەبوو ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.
لە چەندین بەڕێوەبەرایەتی جیاوازی ئەمەریکادا پۆستی دیپلۆماسی جیاوازی وەرگرتووە، سەرەتا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو پاشان لە ساڵی ١٩٧٣ەوە لەگەڵ ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی نکیسۆن و فۆرد پۆستی وەزیری دەرەوەی ھەبووە.
ڕۆلی ئەم کەسایەتییە لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پرۆسەی ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران، وە بە ئەندازیاری رێکەوتن نامەی کامپ دەیڤد دەناسرێت.
کیسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق بەڵکوو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ و کۆمکوژی ناوی دەرکردووە. لەوانەش:
- ئۆپراسیۆنی کۆندۆر
- کودەتای دژ بە سەلڤادۆرئالیندی لە چیلی
- جینۆسایدی تەیموری ڕۆژھەڵات
- ئۆپراسیۆنی گلادیۆ
سەرچاوەکاندەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Henry Kissinger»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێنری کیسینجەر تێدایە. |