ھەزەبانی

(لە ھەزەبانییەکانەوە ڕەوانە کراوە)

ھەزەبانی، ھۆزەبانی یان ھۆزەوان[ژێدەر پێویستە] (بە عەرەبی: الهذبانية)[١] ھۆزێکی گەورەی کوردیی موسڵمانی سوننە بوو لە چاخی ناوەڕاست، ئەم ھۆزە لە زۆر ناوچە بەربڵاو ببوو، لە کوردستان و دەرەوی کوردستان ھەژمونیان ھەبوو.[٢]

میرنشینی ھەزەبانی

٩٠٦–١١٣١
پایتەخت ھەولێر (پایتەختی زستانە)
زمان(ەکان) کوردی
ئایین ئیسلام
حکوومەت شانشینی
مێژوو
 - دامەزراندن ٩٠٦
 - کۆتاییھاتن ١١٣١

وشەڕەتناسی (ئێتیمۆلۆژی)

دەستکاری

بە گوێرەی ڤلادیمێر مینۆرسکی، ناوی ھۆزەکە لە زاراوەیەکی جوگرافیاوە بۆ ناوچەی ئەربیل (ھەولێر) وەرگیراوە، کە بە ناوی ئەپستۆریای نێستۆری، ئادیابێنێ (ھاسایپ) پارێزراوە.[٣] ناوەکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناوی ھەزەبانی تێکەڵەیەکە لە "ھۆز" و بان یاخود وان ("سەرکردە"یان" سەرۆک")، لە زمانی کوردیدا کە بە واتای "سەرکردەی ھۆز" یاخود "سەرھۆز" دێت.[٢]:39-40

ناوچەی ھەزەبانەکان

دەستکاری

ناوەندی ھەزەبانییەکان لە ھەولێر و شنۆو و ورمێ بوو. فەرمانڕەوایی ئەوان ناوچەکانی مەراغە و ورمێ لە ڕۆژھەڵات و ھەولێر و شنگال و بەشێک لە خاکی جەزیرە لە باشوور و ڕۆژاوا و بەرکاری و ھەکاری و سەلماس لە باکوورەوە،[٤][٥][٦] ھەولێر یەکێک بوو لە پایتەختەکەیان،[٧] لە نێوان ساڵی ٩٠٦ تا ١١٣١/١١٤٤ فەرمانڕەوایان کردووە.[٨][٢]:65-66

بە گوێرەی ئیبن حەوقەل ناوچەی جەزیرە لەوەڕگەی ھاوینەی کوردانی ھەزەبانەکان بووە،[٩] بوونی ھەزەبانەکان تۆمار کراوە لە سەدەی ١٠زی دا لە دوین لە ئەرمەنستان، کە بە کەنارەکانی دەریای کاسپی تێدەپەڕێت بۆ خاکی جەزیرە.[١٠]

لە ساڵی ٩٠٦ی زایینی، محەممەدی کوڕی بیلالی ھەزەبانی، لادێکانی مووسڵی وێران کرد. فەرمانڕەوای حەمدانییەکان، ئەبو ھیجا عەبدوڵڵای کوڕی حەمدان، بە سوپایەک بەدوای کەوت بەڵام تووشی شکست بوو. خەلیفەی عەباسی بەغدا ھێزی پشتیوانی نارد و ئەبو ھیجا بەردەوام بوو لە بەدواکەتنی محمەدی بیلالی ھەزەبانی لەگەڵ ٥٬٠٠٠ خێزانی ھەزەبانی. لە دەرئەنجام ئاشتییەک کرا و محەممەدی کوڕی بیلال ناچار بوو ھەموو خاکەکانیان لە باکووری مووسڵ ڕادەستی ھۆزی داسنی و ھۆزی ھومەیدی بکاتن.[١١][١٢]

لە ساڵی ١٠٤١ز، دوای شکستی غوزە تورکەکان و دواتر کۆمەڵکوژیان لە ئازەربایجان لەلایەن میر واسودانی ڕەوەندی و کوردانی ھەزەبانی. تورکەکان ھەڵھاتن بۆ ھەکاری لەوێ وێرانیان کرد. لە کۆتاییدا لەلایەن کوردەکانەوە شکستیان ھێنا و ١٥٠٠ پیاوی ھۆزەکی غوز کوژران و ڕزگاربووان لەلایەن کوردەکانەوە کران بە بەند.[١١][٥]

تیرەی ھەزەبانییەکان

دەستکاری

ھۆزی ھەزەبانی چەند تیرەیەکی لەخۆ دەگرت، لەمانەش زێرزاری (زرزاری)، ڕەوەندی، مێھرانی و مارانی. ھەر یەک لە خانەدانی شەدادی و ئەییووبی و ڕەوادی دەگەڕێنەوە سەر یەکێک لە تیرەکانی ھەزەبانی.[٢]:71-72 [١٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Öpengin 2021, p. ٢٧.
  2. ^ ئ ا ب پ العزيز، محمود، أحمد عبد (2006). الامارة الهذبانية الكردية في آذربيجان وأربيل والجزيرة الفراتية: من 293-656/هـ 905־1258 م: دراسة سياسية حضارية (بە عەرەبی). مكتب التفسير للنشر والاعلان،.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ Minorsky، V. (1953). 0521057353&redir_esc=y Studies in Caucasian History: I. New Light on the Shaddadids of Ganja II. The Shaddadids of Ani III. Prehistory of Saladin (بە ئینگلیزی). CUP Archive. p. 129. ISBN 978-0-521-05735-6. {{cite book}}: نرخی |url= بپشکنە (یارمەتی)
  4. ^ Bozarslan، Hamit (2021-04-22). 9781108473354&redir_esc=y The Cambridge History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. p. 27. ISBN 978-1-108-47335-4. {{cite book}}: نرخی |url= بپشکنە (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا Peacock, Andrew (2017). "Rawwadids". Encyclopædia Iranica, online edition. New York.
  6. ^ Kennedy، Hugh (2015-12-14). The Prophet and the Age of the Caliphates: The Islamic Near East from the Sixth to the Eleventh Century (بە ئینگلیزی). Routledge. p. 215. ISBN 978-1-317-37639-2.
  7. ^ Brill، E. J. (1993). E.J. Brill's First Encyclopaedia of Islam: 1913-1936. Ṭāʻif - Zūrkhāna (بە ئینگلیزی). BRILL. p. 1049. ISBN 978-90-04-09794-0.
  8. ^ Minorsky، V. (1953). 9780521057356&redir_esc=y Studies in Caucasian History: I. New Light on the Shaddadids of Ganja II. The Shaddadids of Ani III. Prehistory of Saladin (بە ئینگلیزی). CUP Archive. p. 143. ISBN 978-0-521-05735-6. {{cite book}}: نرخی |url= بپشکنە (یارمەتی)
  9. ^ Bozarslan، Hamit (2021-04-22). 9781108473354&redir_esc=y The Cambridge History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. p. 26. ISBN 978-1-108-47335-4. {{cite book}}: نرخی |url= بپشکنە (یارمەتی)
  10. ^ James، Boris (2007-07-23). «Le " territoire tribal des Kurdes " et l'aire iraqienne (xe-xiiie siècles): Esquisse des recompositions spatiales». Revue des mondes musulmans et de la Méditerranée (بە فەرەنسی) (117–118): 101–126. doi:10.4000/remmm.3331. ISSN 0997-1327.
  11. ^ ئ ا Brill، E. J. (1993). E.J. Brill's First Encyclopaedia of Islam: 1913-1936. S - Ṭaiba (بە ئینگلیزی). BRILL. pp. 1136–1138. ISBN 978-90-04-09793-3.
  12. ^ الموصلي، القس، سليمان صائغ (2013-01-01). 9782745179449&redir_esc=y تاريخ الموصل 1-2 ج1 (بە عەرەبی). Dar Al Kotob Al Ilmiyah دار الكتب العلمية. pp. 131–132. ISBN 978-2-7451-7944-9. {{cite book}}: نرخی |url= بپشکنە (یارمەتی)
  13. ^ Öpengin 2021, p. ٣٠.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • Öpengin، Ergin (2021). The Cambridge History of the Kurds. Cambridge University Press.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

نموونەی سکەی ھەزەبانی