میرنشینی شەدادی

بنەماڵەیەکی کوردە کە فەرمانڕەوایی بەشێک لە ئەرمینیا و ناوچەی ئارانیان دەکرد
(لە شەدادییەکانەوە ڕەوانە کراوە)

شەدادییەکان بنەماڵەیەکی کوردی پەیڕەوی ئیسلامی سوننە بوون،[٢][٣] کە بەسەر ناوچە جیاوازەکانی ئەرمەنستان و ئاران لە ساڵی ٩٥١ ھەتا ١١٩٩ی زایینی حوکمڕانییان کردووە. میرنشینی شەدادی لە دوین لەلایەن محەممەد کوڕی شەدادەوە دامەزرا. لە ساڵی ١٠٨٨دا شای سەلجووقییەکان ھێرشێکی مەزنی کردە سەر دەوڵەتی شەدادی و کۆتایی پێ ھێنا. لە ڕێگەی ماوەی درێژخایەنیان لە ئەرمەنستان، زۆر جاران

میرنشینی شەدادی
پایتەختدوین، گەنجە،[١] ئانی
دەوڵەت میرنشین
ڕەوادیەکان و شەدادیەکان و نەخچیڤان شەهلیگ (سەدەی ١١-١٢)
ڕەوادیەکان و شەدادیەکان و نەخچیڤان شەهلیگ (سەدەی ١١-١٢)

شەدادییەکان لەگەڵ بنەماڵەی شاھانەی بەگراتوونیی ئەرمەنی ھاوسەرگیریان کردووە.[٤] میرنشینی شەدادی لە شاری دوین دامەزرا و لە کۆتاییدا حوکمڕانی شارە گەورەکانی تریان وەکوو بەردەع و گەنجە گرتە دەست.

لە ئەو سەردەمەدا سێ دەوڵەتی کوردی لە کوردستان ھەبوون کە دەوڵەتانی شەدادی، مەروانی و حەسنەوی بوون.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Peacock 2005, p. 210.
  2. ^ Kennedy 2016, p. 215.
  3. ^ Peacock 2011.
  4. ^ Thomson 1996, p. xxxvi.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری