دینار (/dɪˈnɑːr/) ناوی یەکەی سەرەکی دراوە لە چەند وڵاتێکی نزیک دەریای ناوەڕاست، وەک دراوێکی مێژوویی باویش دادەنرێت. وشەی ئینگلیزی «دینار» وەرگێڕانی دیناری (dīnār) عەرەبییە، کە لە dīnarā سریانییەوە وەرگیراوە.[١][٢]

سەوزی تۆخ لە ئێستادا ئەو وڵاتانەن کە دینار بەکاردەھێنن. سەوزی کاڵ پێشتر دیناریان بەکارھێناوە. دەوڵەتانی یوگۆسلاڤیای جاران لە چوارچێوەکەی لای چەپی خوارەوەدا دەردەکەون.

مێژوو دەستکاری

 
دیناری زیوین لە سەردەمی پاشای سڕبیا (١٢٤٣–١٢٥٥).

پێشینە مێژوویییەکانی دیناری مۆدێرن بریتین لە دیناری زێڕین و درھەمی زیوین کە دراوی سەرەکی ئیمپراتۆرییەتەکانی سەدەی ناوەڕاستی ئیسلامی بوون کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی کۆچی دا دەرچووە، (٦٩٦‒٦٩٧) لەلایەن خەلیفە عەبدولمەلیک کوڕی مەروان. وشەی "دینار" لە وشەی لاتینی "<i id="mwNA">dēnārius</i>" وەرگیراوە، کە دراوێکی زیوینی ڕۆمای کۆن بووە، و بۆ یەکەمجار لە نزیک ساڵی ٢١١ پێش زایین بەرھەم ھاتووە.

ئیمپراتۆرییەتی کوشان لە سەدەی یەکەمی زایینیدا دراوێکی زێڕینی ناساند کە بە dīnāra ناسراوە لە ھیندستان؛ ئیمپراتۆریەتیی گوپتا و جێنشینەکانی تا سەدەی شەشەم دراوەکەیان بەکار ھێنایەوە.[٣][٤]

بەکارھێنانی یاسایی دەستکاری

ئەو وڵاتانەی کە ئێستا بەکاری دەھێنن دەستکاری

ئەو وڵاتانەی لە ئێستادا دراوێک بەکاردەھێنن کە پێی دەوترێت "دینار" یان ھاوشێوەی دیناریان ھەیە:

 
دیناری زێڕینی دەوڵەتی ئەمەوی.
وڵاتەکان دراو کۆدی ISO 4217
  جەزائیر دیناری جەزائیری DZD
  بەحرەین دیناری بەحرەینی BHD
  عێراق دیناری عێراقی IQD
  ئوردن دیناری ئوردنی JOD
  کووەیت دیناری کووەیت KWD
  لیبیا دیناری لیبی LYD
  مەقدوونیای باکوور دیناری مەقدۆنی MKN (١٩٩٢–١٩٩٣)
MKD (١٩٩٣−ئێستا)
  سڕبیا دیناری سڕبی CSD ,RSD (٢٠٠٣–٢٠٠٦)
  توونس دیناری تونسی TND

وەک ژێر یەکەیەک دەستکاری

بەکارھێنانی وڵاتە پێشووەکان دەستکاری

ئەو وڵات و ھەرێمانەی کە پێشتر لە سەدەی بیستەمدا دراوێکیان بە ناوی "دینار" بەکارھێناوە:

وڵاتەکان دراو کۆدی ISO 4217 بەکارھاتوو گۆڕدراوە بۆ
  Abu Dhabi (emirate) دیناری بەحرەینی BHD ١٩٦٦–١٩٧٣ درھەمی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
  Kingdom of Yugoslavia دیناری بۆسنە و ھەرزەگڤینا BAD ١٩٩٢–١٩٩٨ دراوەکانی تری بۆسنە و ھەرزەگڤینا
  کرواتیا دیناری کرواتی HRD ١٩٩١–١٩٩٤ کونای کرواتی
  ئێران ڕیاڵی ئێرانی سەرەتا بەسەر ١٢٥٠ و دواتر بەسەر ١٠٠ دینار دابەشکرا
  People's Democratic Republic of Yemen دیناری باشووری یەمەن YDD ١٩٦٥–١٩٩٠ ڕیالی یەمەنی
  سوودان دیناری سودانی SDD ١٩٩٢–٢٠٠٧ پاوەندی سودانی
  Kingdom of Yugoslavia دیناری یوگۆسلاڤیا YUF (١٩٤٥–١٩٦٥)
YUD (١٩٦٥–١٩٨٩)
YUN (١٩٩٠–١٩٩٣)
YUR (١٩٩٢–١٩٩٣)
YUO (١٩٩٣)
YUG (١٩٩٤)
YUM (١٩٩٤–٢٠٠٣)
١٩١٨–٢٠٠٣ دیناری سڕبی

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Oxford English Dictionary, Second edition, 1989, s.v. "dinar"; online version November 2010
  2. ^ Versteegh, C. H. M.; Versteegh, Kees (2001). The Arabic Language. Edinburgh University Press. p. 60. ISBN 978-0-7486-1436-3.
  3. ^ Friedberg, Arthur L.; Friedberg, Ira S. (2009). &pg=PA457 Gold Coins of the World: From Ancient Times to the Present. Coin & Currency Institute. p. 457. ISBN 978-0-87184-308-1. {{cite book}}: Check |url= value (help)
  4. ^ Mookerji, Radhakumud (2007). The Gupta Empire. Motilal Banarsidass. pp. 30–31. ISBN 978-81-208-0440-1.