فلس
فلس (بە عەرەبی: فلس, romanized: fals) دراوێکی مسی سەدەکانی ناوەڕاست بوو کە بۆ یەکەمجار لەلایەن خەلافەتی ئومەوییەوە (٦٦١–٧٥٠) بەرھەم ھێنرا و لە کۆتایی سەدەی حەوتەمەوە دەست کرا بە دروستکردنی. ناوی دراوەکە لە فۆلیس وەرگیراوە کە دراوێکی مسی ڕۆمانی و دواتر بێزەنتینی بووە.[١] بەزۆری فلسەکان لە ھەردوو لادا ڕازاندنەوەی ڕێنووسی عەرەبییان تێدابووە. تا سەدەی نۆزدەھەم جۆرەھا فلسی مسین بەرھەم دەھێنران. جۆر و کێشیان جیاواز بووە، لە ١ گرامەوە بۆ ١٠ گرام یان زیاتر دەردەچوو.



ھێشتا ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبی مۆدێرن بۆ پارە بەکار دەھێنرێت،[٢] ھەروەھا وشەی فولوسیش (fulus) لە زمانی مالاییدا دەگرێتەوە
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Urban network evolutions: towards a high-definition archaeology. Aarhus: Aarhus University Press. ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لاپەڕە ١١٨. ژپنک ٩٧٨٨٧٧١٨٤٦٣٨٦.
- ^ Stephen Album, Checklist of Islamic Coins, Santa Rosa, CA, 2011, third edition, p. 7
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە فلس تێدایە.