دراو
پارەی شێوەی فیزیکی گرتوو کە بە کردەوە بە کار دەهێنرێ و ڕەواجی ھەیە
دراو بریتییە لە پارە لە ھەر شێوەیەکیدا، کاتێ کە بە کردەوە وەک ناوبژیی ئاڵوگۆڕ بە کار بھێنرێ. بۆ وێنە، سککە و پارەی کاغەزی بە دراو دەژمێردرێن.[١]
وشەڕەتناسی
دەستکاریدراو لە کوردیی باکووریدا دراڤ -ە. ڕەگ و ڕیشەی ھەردووکیان دەگەڕێتەوە بۆ وشەی یۆنانیی draxme کە لە عەرەبیشدا بووە بە «درهم» و لە فارسیدا بووە بە «درم».[٢]
جیاوازیی دراو و پارە
دەستکاریزۆر جار زاراوەکانی پارە و دراو وەک ھاومانای یەکتر ڕەچاو دەکرێن. کەچی، لەگەڵ ئەوەی کە پەیوەندیدارن، مانای جیاوازیشیان ھەیە. پارە لە چاو دراو، زاراوەیەکی بەربڵاوترە کە ئاماژە بە سیستمێکی بایەخیی ناماددی و نابەرھەست دەکا کە بە ھۆیەوە ئاڵوگۆڕکردنی شمەک و خزمەت لە ئێستا یا لە داھاتوودا دەست دەدا. بەڵام دراو فۆرمی بەرھەست و ماددیی پارەیە. پارە کە فۆرمی سککە یا کاغەزی گرتە خۆی، دراوی پێ دەوترێ.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «currency»، The Free Dictionary، لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ نانەوازادە، عەلی (٢٠١٩). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی سێ. لاپەڕە ٥٣٨.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «Currency: What It Is, How It Works, and How It Relates to Money». Investopedia (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە دراو تێدایە.