پارەی کاغەزی (بە ئینگلیزی: Banknote یان Bill یان Paper money) یان بە کورتی پارە کە ئەمڕۆکە لە ھەموو جیھاندا بەکاردێت یەکەم جار لە سەدەی دەیەمی زایینی لە سەردەمی خانەدانی سۆنگ لە چینی باشووردا بووە باو. ھەروەھا لە چینی باکووردا بەرلە دەرکەوتنی چەنگیزخان، پارەی کاغەزی بەڵاو کرایەوە کە ئیعتیبارەکەی حەوت ساڵ بوو.

دیرۆک دەستکاری

مرۆڤ سەرەتا کەلوپەیلی ئاڵوگۆڕ دەکرد. پاش ماوەیەک ھەندێ لە کەلوپەلەکان نرخیان بەرز بووەوە و بە کردەوە جێگای پارەیان گرتەوە. لە نموونەی ئەم کەلوپەلانەدا لە یۆنانی کۆن، گا لە سریلانکا فیل و لە بروونایدا کەلەسەری ئینسان بوون. لەگەڵ پێش‌وەچوونی شارستانیەتی مرۆڤ، کۆمەڵگاکان ڕوویان ھێنایە بەکارھێنانی چتە کانزایییەکان وەک زێڕ و زیو و یەکەم جار لە ئاسیای بچووک سککە داڕێژرا. ساڵانێکی زۆری خایاند تا مرۆڤ لەجیاتی پارەی کانزا، پارەی کاغەزی بەکار بێنێ. چینییەکان لە ناوەندی سەدەی دەیەمی زایینیدا چتێک وەکە پارەیان داھێنا و ناوی 'چاو'یان لێنا. بەکارھێنانی کردەوەیی و یەکپارچەی پارەی کاغەزی لە سەرانسەری چین، لە سەردەمی خانەدانی یووئاندا دەست پێ دەکات و ئەم پارەیە یەکەمین پارەی کاغەزییە لە جیھاندا. بەڵام یەکمین پارەی کاغەزی ئەمڕۆیی لە ساڵی ١٦٩١ لە بانکی ستۆکھۆلمدا چاپ کرا و ئێستاکە لە مۆزەخانەی ئەم بانکەدا بوونی ھەیە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری