ھێنری کیسینجەر

سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی

ھەنری کیسینجەر (بە ئینگلیزی: Henry Alfred Kissinger؛ لەدایکبووی ٢٧ی ئایاری ١٩٢٣ لە فورت، ئەڵمانیا - مردووی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە کۆنێتیکت، ئەمریکا) لە ساڵی ١٩٣٨ لە ترسی ھەڕەشەی نازییەکان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانیدا بەرەو ئەمریکا ھەڵھاتوون و لە ویلایەتی نیویۆرک گیرساونەتەوە، لە ١٩ی مانگی ژونی ١٩٤٣دا ناسنامەی ئەمریکی وەرگرتووە و بووە بە ھاووڵاتی ئەمریکا و پاشان وەک سەربازێکی ئەمریکی لە کۆتایی جەنگدا گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا، و وەک ئەفسەرێکی ئەمریکی سەرەتا لە کریدفێڵد و پاشان لە ھایدلبێرگ خزمەتی کردووە.[١][٢]

ھێنری کیسینجەر
کیسینجەر ساڵی ٢٠٠٩
لەدایکبوونHeinz Alfred Kissinger لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢٧ی ئایاری ١٩٢٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
فورت (کۆماری ڤایمەرلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (١٠٠ ساڵ ژیاوە)
Kent (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکالەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕگۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەسیاسەتوان، political scientist، دیپلۆمات، نووسەر، پێشەنگکار، pedagogue، خوودژیاننامەنووس، خاوەن کارەکان، foreign minister لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
حیزبپارتی کۆماری لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرAnn Fleischer، نانسی کیسینجێر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Louis Kissinger لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Paula Stern لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانWalter Kissinger لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Bronze Star Medal (١٩٤٥)
  • Guggenheim Fellowship (زانستی سیاسی، ١٩٦٥)
  • خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل (Seán MacBride، Eisaku Satō، Le Duc Tho، for jointly having negotiated a cease fire in Vietnam in 1973، ٢٥٥٬٠٠٠ کرۆنی سوێدی، ١٩٧٣، Willy Brandt)
  • Knight Grand Cross of the Order of Merit of the Italian Republic (١٩٧٦)
  • مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی (١٩٧٧)
  • Charlemagne Prize (١٩٨٧)
  • Eric M. Warburg Award (١٩٩٢)
  • Knight Commander of the Order of the British Empire (١٩٩٥)
  • National Book Award (١٩٨٠)
  • Bavarian Order of Merit
  • Order of Tomáš Garrigue Masaryk, 1st class
  • Order of Merit of Baden-Württemberg (٢٠٠٧)
  • Wateler Peace Prize (١٩٧٥)
  • Ewald von Kleist award (٢٠٠٩)
  • Golden Plate Award
  • Medal of Liberty (١٩٨٦)
  • Francis Boyer Award (١٩٨١)
  • Knight Commander of the Order of St Michael and St George
  • Grand Cross of the Order of Merit of the Republic of Poland
  • Grand Cross 1st class of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany
  • کەسایەتیی ساڵ (ڕیچارد نیکسۆن، ١٩٧٢)
  • honorary doctor of the Peking University (٢٠٠٥)
  • honorary doctor of Waseda University
  • Franz Josef Strauss Award (١٩٩٦)
  • Financial Times Person of the Year (١٩٧٢)
  • Bavarian Maximilian Order for Science and Art
  • Great Immigrants Award (٢٠٠٦)
  • Order of Tomáš Garrigue Masaryk
  • Order of Saint Michael and Saint George
  • Order of Merit of the Republic of Poland
  • Order of Merit of the Federal Republic of Germany
  • Order of Merit (Ukraine), 3rd class
  • Presidential Medal of Distinction
  • Ellis Island Medal of Honor
  • Knights of Rizal
  • Global Citizen Awards (٢٠١٢) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://www.henryakissinger.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەNational Security Advisor (١٩٦٩–١٩٧٥)، سکرتێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٧٣–١٩٧٧)، Chancellor of the College of William & Mary (٢٠٠٠–٢٠٠٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankسەرپەل لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقسوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کیسینجەر لە ساڵی ١٩٧٣

خوێندنە باڵاکانی خۆی لە ئەمریکا تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا لە زانکۆی ھارڤارد و چەندین کتێبی لەو زانکۆیەدا سەبارەت بە ھێزی پەرچەبەرگری بۆمبای ئەتۆم بڵاوکردووە کە بەھۆیەوە لەگەڵ ژیانی سیاسیدا تێکەڵاو بوو.

سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان لەم پارتە کشایەوەو بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان، لە ڕاستیدا کیسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئامادە بکات بەڵام لەبەر ئەوەی لە دایک بووی ئەمریکا نەبوو ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.

لە چەندین بەڕێوەبەرایەتی جیاوازی ئەمریکادا پۆستی دیپلۆماسی جیاوازی وەرگرتووە، سەرەتا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو پاشان لە ساڵی ١٩٧٣ەوە لەگەڵ ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی نکیسۆن و فۆرد پۆستی وەزیری دەرەوەی ھەبووە.

ڕۆلی ئەم کەسایەتییە لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پرۆسەی ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران، و بە ئەندازیاری ڕێکەوتن نامەی کامپ دەیڤد دەناسرێت.[٣]

کیسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق بەڵکوو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ و کۆم کوژی ناوی دەرکردووە. لەوانەش:

  • ئۆپراسیۆنی کۆندۆر
  • کودەتای دژ بە سەلڤادۆرئالیندی لە چیلی
  • جینۆسایدی تەیموری ڕۆژھەڵات
  • ئۆپراسیۆنی گلادیۆ
  • ھاندان و پشت تێکردنی کورد ١٩٧٢ بۆ ١٩٧٥[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Nobel Peace Prize 1973». NobelPrize.org.
  2. ^ «Opinion | The Coronavirus Pandemic Will Forever Alter the World Order». Wall Street Journal.
  3. ^ «Henry Kissinger: Realpolitik and Kurdish Genocide». The Kurdistan Tribune.
  4. ^ «Telling It Like It Is: Kissinger and the Kurds». Christian Science Monitor. ISSN 0882-7729. لە 2023-11-30 ھێنراوە.