ھاوپەیمانیی کوردستان
ھاوپەیمانیی کوردستان لیستێکی ھاوبەشی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت. جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کورستان، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانیی کورستانە.[٥][٦] دروشمی ھاوپەیمانییەتییەکە «بەیەکەوە بەھێزترین» لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەردەبڕن. لە سەرجەم بازنەکانی ھەرێمی کورستان، ناوچە جێناکۆکەکان و چەند ناوچەیەکی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کاندیدایان ھەیە.[٧]
هاوپەیمانی كوردستانی Hevpeymanîya Kurdistanî Kurdistani Coalition | |
---|---|
ڕێبەر | عەبدولڕەحمان مستەفا[١] |
دروشم | پێکەوەژیانی ئاشتییانە و جێبەجێکردنی دەستوور[٢] |
دامەزرا لە | ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩[٣] |
ھاتە جێگەی | لیستی کوردستانی (۲۰۰۹–۲۰۱۳) |
ئایدۆلۆجیا | دەستوورخوازی[٢] کوردایەتی مافەکانی کورد[٤] |
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران: | ١٧ / ٣٢٩ |
پێشھاتەکان
دەستکارییەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسیی کورد لە ناویاندا جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا دامەزرا. لە ساڵی ٢٠٠٩، نەوشیروان مستەفا بەفەرمی لە یەکێتیی جیابوویەوە لە ڕێی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان. لە ماوەی ساڵانیی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، گۆڕان وەک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (یەکێتی و پارتی) چالاکییە سیاسییەکانی دەستپێکرد. دواتر لە ساڵانی ٢٠١٣ بەدواوە گۆڕان چیتر وەک ئۆپۆزسیۆن نەمایەوە بوو بەشێک لە حکوومەتە ھاوبەشەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
لە ساڵی ٢٠١٦، جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا لە دەباشان کۆبوونەوە لە پێناو کەمکردنەوەی جیاوازییەکان و کارکردنی ھاوبەش. لەو کۆبوونەوەیاندا واژوویان لەسەر ڕێککەوتنێک کرد،[٨] وا دەخوێندرایەوە ئەم ڕێککەوتنە بۆ بەھێزبوونی ھەردوو حیزب بێت بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان،[٩] دواتر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرا و پەکخرا.[١٠][١١]
دروستبوون
دەستکاریلە دوای ماوەیەک لە مردنی ھەریەکە لە جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا، ھەردوو حیزبی یەکێتیی و گۆڕان بە سەرکردەی نوێوە دەستیان بەکارکردن کرد. سەرەتا گۆڕان، عومەری سەید عەلی وەک سەرۆکی بزووتنەوەکە دیاری کرد. دواتر یەکێتی ھەریەکە لە بافل تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی وەک ھاوسەرۆکەکانی حیزب ھەڵبژارد.
لە ڕۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ڕێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد بۆ دامەزراندنی ھاوپەیمانیی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق.[١٢] لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنەکەش، بافل تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا ئەوان مەبەستیانە ئەم ڕێککەوتنە بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووش بەردەوامی ھەبێت.[١٢] لاھور شێخ جەنگی ئەم بەیەکەوە کارکردنەی گۆران و یەکێتی بۆ ڕێککەوتننامەکەی دەباشان گەڕاندەوە.[١٣]
لە سەرەتادا، لاھور شێخ جەنگی وەک سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە دانرا.[١٤] بەڵام دوای ئەوەی لاھور لە پۆستی ھاوسەرۆکایەتیکردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوورخرایەوە، ئەوا لە ڤیدیۆیەکدا دەستیشی لە سەرۆکایەتیکردنی ھاوپەیمانیی کوردستان کشاندەوە. دوابەدوای ئەوەش قوباد تاڵەبانی شوێنی ئەوی گرتەوە و بوو بە سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە.[١٥]
ئەنجامی دەنگەکان
دەستکاریئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Serokê lîsta Hevpeymanîya Kurdistanê: Bi yekrêzîyê serkevtî dibîn» (بە کوردی). K24. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Hevpeymanîya Kurdistanî logo û dirûşma xwe diyar kir». Rûdaw (بە کوردی). 1 October 2019. لە 3 October 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Kurdish parties announce 'Kurdistani Coalition' for 2020 local election in disputed areas». Rûdaw. 28 September 2019. لە 1 October 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریshafaaq
نەدراوە - ^ «گۆڕانکاری بەردەوامە.. قوباد تاڵەبانی دەکرێتە سەرۆکی نوێی هاوپەیمانی کوردستانی». speemedia.com. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان». speemedia.com. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Kurdistan Coalition». kurdistancoalition.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی دەباشان دەدرێت |». azhans.krd. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Kurdi، Kurdiu. «ڕایەکی تر لەسەر ڕێککەوتننامەی دەباشان». www.kurdiu.org. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «شاناز ئیبرایم ئهحمهد داوای ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی دەباشان دهكات». www.awene.com. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «لاهور شێخ جەنگی داوای جێبەجیکردنی ڕێککەوتننامەی دەباشان دەکات». کوردی - RojNews.News. ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «مەڕاسیمی واژووکردنی ڕێککەوتننامەی سیاسی نێوان یەكێتی و گۆڕان». zhyan.co. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «لاهور شێخ جەنگی:هاوپەیمانی یەكێتی و گۆڕان لەدەباشانەوە دەستیپێكردو سەركەوتنی گەورە بەدەستدێنێت». www.pukmedia.com. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «دەقی ڕێککەوتنی هاوپەیمانێتی هەڵبژاردنی نێوان گۆڕان و یەکێتی». www.zamenpress.com. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ Corporation، Nalia. «قوباد تاڵەبانی بەسەرۆکی نوێی هاوپەیمانی کوردستان دیاریکرا». nrttv.com. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.