ھاری پۆتەر (زنجیرەفیلم)

زنجیرە فیلمی خەیاڵی دروستکراوەی ڕۆمانەکانی ھاری پۆتەر
  ئەم وتارە سەبارەت بە ھاری پۆتەر (زنجیرە فیلم) نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھاری پۆتەر (ڕوونکردنەوە).

ھاری پۆتەر زنجیرە فیلمێکە کە لە ڕۆمانەکانی بەھەمان ناوەوە لەلایەن نووسەر جەی کەی ڕۆولینگ وەرگیراوە. زنجیرەکە لەلایەن وارنەر برۆسەوە بڵاوکراوەتەوە و لە ھەشت فیلمی خەیاڵی پێکھاتووە، کە بە ھاری پۆتەر و بەردی جادووگەرەکە (٢٠٠١) دەستی پێکرد تاوەکو ھاری پۆتەر و پیرۆزکردنە بکوژەکان - بەشی ٢ (٢٠١١).[٢][٣] دروستکراوەیەک کە لە پێنج فیلم پێکدێت بەرھەمھێنرا کە بە دڕندە سەرنجڕاکێشەکان و چۆنیەتی دۆزینەوەیان (٢٠١٦) دەستی پێکرد، و باسی پێش ھاری پۆتەر و سەرەتای دروستبوونی جیھانی جادووگەری ئەکات.[٤]

ھاری پۆتەر
لۆگۆی ھاری پۆتەر کە لە فیلمەکاندا بەکارھێندراوە
دەرھێنەرکریس کۆڵۆمبوس (١٢)
ئەلفۆنسۆ کوارۆن (٣)
مایک نێوڵ (٤)
دەیڤد یەیتس (٥٨)
بەرھەمھێنەردەیڤد ھێیمان
کریس کۆڵۆمبوس (٣)
مارک ڕادکلیف (٣)
دەیڤد بارۆن (٥٨)
جەی کەی ڕۆولینگ (٧٨)
شانۆنامەستیڤ کڵۆڤس (١٤، ٦٨)
مایکڵ گۆڵدنبێرگ (٥)
ئەکتەراندانیال ڕادکلیف
ڕوپێرت گرینت
ئێما واتسن
مۆسیقاجۆن ویلیامس (١٣)
پاتریک دۆیڵ (٤)
نیکۆلاس ھوپەر (٥٦)
ئەلێکزاندرێ دێسپلات (٧٨)
وێنەگری سینەماییجۆن سیڵ (١)
ڕۆجەر پرات (٢، ٤)
مایکڵ سێرێسین (٣)
سڵاوۆمیر ئیدزیاک (٥)
برونۆ دێلبۆنێل (٦)
یودواردۆ سێرا (٧٨)
مۆنتاژڕیچارد فرانسیس-بروس (١)
پیتەر ھۆنێس (٢)
ستیڤن ویزبێرگ (٣)
میک ئۆدزڵی (٤)
ماڕک دەی (٥٨)
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
وارنەر برۆس
هێیدەی فیلمەکان
١٤٩٢ وێنەکان (١٣)
بڵاوکردنەوەوارنەر برۆس
دەرچوون٢٠٠١–٢٠١١
ماوەی فیلم١١٧٩ خولەک[١]
وڵاتشانشینە یەکگرتووەکان
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوونکۆی (٨ فیلم)
$١٫٢ میلیارد
داھاتکۆی (٨ فیلم)
$٧٫٧ میلیارد

زنجیرەکە لەلایەن دەیڤد ھێیمانەوە بەسەرەکی بەرھەمھێندراوە، و ئەکتەران دانیال ڕادکلیف، ڕوپێرت گرینت، و ئێما واتسن ڕۆڵی سێ کارەکتەری سەرەکی ئەگێڕن: ھاری پۆتەر، ڕۆن ویزڵی، و ھێرمۆینی گرەینجەر. چوار دەرھێنەر کاریان لەسەر زنجیرەکە کردووە: کریس کۆڵۆمبوس، ئەلفۆنسۆ کوارۆن، و دەیڤد یەیتس.[٥] مایکڵ گۆڵدنبێرگ سکرین پلەی هاری پۆتەر و کۆمەڵەی فینێکس(٢٠٠٧) ی نووسیوە، کە سکرین پلەی فیلمەکانی دیکە لەلایەن ستیڤ کڵۆڤزەوە نووسراون. بەرھەمھێنان زیاتر لە دە ساڵی پێچوو، کە چیرۆکەکە دوای سەرکێشییەکانی ھاری ئەکەوێت لە بەزاندنی لۆرد ڤۆڵدمۆرت.[٦]

هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان ، حەوتەم و کۆتا ڕۆمانی زنجیرەکەیە، کە کرا بە فیلمێکی دوو بەشی.[٧] بەشی یەکەم لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە، و بەشی دووەم لە تەممووزی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە.[٨][٩]

فیلمی بەردی جادووگەرەکە و فیلمی پیرۆزییە کوشندەکان – بەشی ٢ لەنێو ٥٠ پێڕستی پڕداھاتترین فیلمەکان- بە ڕێککەوت لە پلەی ٥٠ و ١٦- زۆرترین داهاتیان هەیە و هەردووکیان زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داهاتیان هەیە. چوارەمین زنجیرە فیلمە کە زۆرترین داهاتی هەیە و داهاتەکەی لە سەرانسەری جیهاندا ٧.٧ ملیار دۆلارە.

بنەڕەتییەکان

دەستکاری

لە کۆتایییەکانی ساڵی ١٩٩٧دا، لە نووسینگەکانی لەندەن، بەرھەمھێنەری فیلم دەیڤید ھایمان کۆپییەکی یەکەم کتێبی لە کتێبێکدا وەرگرت کە دەبێتە زنجیرەکی ڕۆلینگ کە حەوت ڕۆمانی ھاری پووەتەر لەخۆدەگرێت. کتێبەکە بەناوی ھاری پۆتەر و بەردی جادووگەرەکە، کە دانرا لە ڕەفەی کتێبە کەم باشەکان، لەوێ لەلایەن سکرتێرێکەوە دۆزرایەوە و خوێندەوە و بە پێداچوونەوەیەکی ئەرێنی دایە ھیمان. لە ئەنجامدا، ھیمان کە لە سەرەتادا حەزی لە "ناونیشانی زبڵ" نەبوو، خۆی کتێبەکەی خوێندەوە. زۆر سەرسام بوو بە کارەکانی ڕۆلینگ، دەستی بەو پرۆسەیە کرد کە بووە ھۆی یەکێک لە سەرکەوتووترین زنجیرە فیلمەک سینەمایییەکانی ھەموو سەردەمەکان.[١٠]

پەرۆشییەکەی ھێیمان بووە ھۆی ئەوەی ڕۆلینگ لە ساڵی ١٩٩٩ مافی چوار بەشی کتێبی یەکەمی ھاری پووەتەر بفرۆشێت بە کۆمپانیای وارنەر برۆس بە بڕی یەک پاوەندی ستەرلینگی (٢٠٠٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی) بۆ کردنی بە فیلم.[١١] داواکارییەک کە ڕۆلینگ کردبووی بریتی بوو لەوەی کە ڕۆڵە سەرەکییەکان بەتەواوی بەڕیتانی بن یان ئیرلەندی، ھەرچەندە ڕیچارد ھاریس وەک دامبلدۆر، ھەرچەندە ڕێگە بە کاستی ئەکتەرە فەرەنسی و ئەورووپایییەکانی ڕۆژھەڵات درابوو لە کتێبی ھاری پووەتەر و دەفرە ئاگرینەکە کە کارەکتەرەکانی کتێبەکە دیاریکرابوون.[١٢] ڕۆلینگ دوودڵ بوو لە فرۆشتنی مافەکان، چونکە «نەیدەویست کە تەواوی سەرپەرشتی چیرۆکەکە بداتە دەستی ئەوان» بە فرۆشتنی مافەکان بە کارەکتەرەکان، ئەمەش وای کردبوو کە کۆمپانیای وارنەر برۆس بتوانێت پێداچوونەوس بکات کە لەلایەن نووسەرەکەوە نەنووسرابوو.[١٣]

ھەرچەندە ستێڤن سپیلبێرگ سەرەتا وتووێژی بۆ دەرھێنانی یەکەم فیلم کرد، بەڵام ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە.[١٤] سپیلبێرگ پێداگری کرد، بە ڕای ئەو، پێشبینی قازانجێکی زۆری دەکرد لە دروستکردنی ئەو فیلمە. ئەو بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد کە پارە پەیداکردنە وەک «تەقەکردن لە کۆترەکان لەناو بەرمیلێکدا. وەک تەپ تەپەکردن بە تۆپ. تەنھا وەک ئەوە وایە ملیارێک دۆلار دەربھێنیت و بیخەیتە ناو ھەژمارە بانکییە تایبەتەکەتەوە. ھیچ بەرەنگارییەک نییە».[١٥] لە بەشی "سەبەتەی زبڵ"ی ماڵپەڕەکەیدا، ڕۆلینگ پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ھیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە ھەڵبژاردنی دەرھێنەر بۆ فیلمەکان، دەنووسێت "ھەر کەسێک پێی وایە دەمتوانی (یان دەمویست) 'ڤیتۆ'م بیکات کە پێویستی بە کەلوپەل خزمەتگوزاری کردووە."[١٦]

دوای ڕۆشتنی سپیلبێرگ، گفتوگۆ لەگەڵ دەرھێنەرانی دیکە دەستیان پێکرد، لەوانە کریس کۆلۆمبۆس، جۆناسان دێم، تێری گیلیام، مایک نیوێڵ، ئالان پارکەر، وۆڵفگانگ پیتەرسن، ڕۆب ڕینەر، تیم ڕۆبینز، براد سیلبێرلینگ و پیتەر وێر.[١٧] پیتەرسن و ڕینەر ھەردووکیان لە مانگی ئازاری ٢٠٠٠ لە وازیان ھێنا،[١٨] دواتر گروپەکەیان بچوکردەوە بۆ کۆڵۆمبۆس و جیلیان و پارکەر و سیلبێرلینگ.[١٩] یەکەم ھەڵبژاردەی ڕۆلینگ، دەرهێنەر تێری گیلیام بوو،[٢٠] بەڵام لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٠ کۆلۆمبۆس وەک دەرھێنەری فیلمەکە دەستنیشانکرا و کۆمپانیای وارنەر برۆس کارەکانی لە فیلمە خێزانییەکانی دیکەی وەک بەتەنیا لە ماڵەوە و خاتوو دۆوتفایر وەک کاریگەری بۆ بڕیارەکەی ھێنایەوە.[٢١]

هاری پۆتەر ئەو جۆرە دەستکەوتە ئەدەبییە هەتاهەتایانە کە لە ژیاندا جارێک دێتە ئاراوە. بەو پێیەی کتێبەکان شوێنکەوتووەیەکی وەها بە سۆزیان لە سەرانسەری جیهاندا دروستکردووە، بۆ ئێمە گرنگ بوو دەرهێنەرێک بدۆزینەوە کە ئارەزووی هەبێت بۆ هەردوو منداڵ و سیحر. ناتوانم بیر لە کەسێک بکەمەوە بە شێوەیەکی نموونەی بۆ ئەم کارە گونجاوتر بێت کە لە کریس [کۆلۆمبۆس].

ستیڤ کلۆڤس بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمی یەکەم هەڵبژێردرا. ئەو ڕێکخستنی کتێبەکەی بە "سەخت" وەسف کردووە، بەو پێیەی "خۆی ئامادە نەکردووە بۆ ڕێکخستن و هەروەها بۆ دوو کتێبی داهاتوو". کلۆڤس "کۆمەڵە" کورتەیەک لە کتێبە پێشنیارکراوەکانی وەک ڕێکخستنی فیلمی بۆ نێردرا، هاری پۆتەر تاکە کەس بوو کە سەرنجی ڕاکێشا. چووە دەرەوە و کتێبەکەی کڕی، بوو بە هەوادارێکی خێرای کتێبەکە. لەکاتی قسەکردنی لەگەڵ کۆمپانیای وارنەر برۆس ڕایگەیاندووە کە فیلمەکە دەبێت بەریتانی بێت و ڕاستگۆ بێت لەگەڵ کارەکتەرەکان.[٢٢] دەیڤید هایمان بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکە هەڵبژێردرا،[٢٣] ڕۆلینگ بەشێکی زۆری جڵەوگیرکردنی بەرهەمهێنانی فیلمەکەی وەرگرت ، ڕێکخستنێک کە کۆڵۆمبۆس ئیزعاجی نەبوو.[٢٤]

بەرجەستەکردنی ڕۆڵەکانی ھاری، ڕۆن و ھێرمۆنی

دەستکاری
 
دانیال ڕادکلیف، ئێما واتسن و ڕوپەرت گرینت لە یەکەم نمایشی جیهانی فیلمی هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان – بەشی دووەم لە گۆڕەپانی ترافالگار لە لەندەن لە ٧ی تەمموزی ٢٠١١

لە ساڵی ٢٠٠٠، دوای گەڕانێکی حەوت مانگە، ئەکتەری سەرەکی دانیال ڕادکلیف لەلایەن بەرهەمهێنەر دەیڤید هایمان و نووسەر ستیڤ کلۆڤسەوە دۆزرایەوە کە تەنها لە پشتیانەوە لە شانۆیەکەدا دانیشتبوون. بە وتەی هیمان خۆی، "لە پشتمەوە دانیشتبوو ئەم کوڕە بەم چاوە شینە گەورانەووە. ئەوە دان ڕادکلیف بوو. یەکەم سەرنجەکانم لەبیرە: ئەو فزوڵ و پێکەناوی بوو و ئەوەندە وزەبەخش بوو. بەخشندەیەکی ڕاستەقینەش بوو، و شیرین. بەڵام لەهەمان کاتدا بەڕاستی خۆڕاگر و برسێتی زانین بوو لە هەر جۆرێکدا.[٢٥]

ڕادکلیف پێشتر خۆی وەک ئەکتەرێک لە بەرهەمی تەلەفزیۆنی بی بی سی ساڵی ١٩٩٩ی دەیڤید کۆپەرفیڵددا ڕۆڵی دەبینی کە تێیدا ساڵانی منداڵی ڕۆڵی سەرەکی بوو. هێیمان دایک و باوکی ڕادکلیفی ڕازی کرد کە ڕێگەی پێبدەن هەڵیبژێرێت بۆ ڕۆڵی هاری پۆتەر.[٢٦][ئ] ڕۆڵینگ دوای بینینی تاقیکردنەوەی ڕادکلیف بۆ فیلمەکە بە جۆش و خرۆشەوە و وتی پێموانییە بژاردەیەکی باشتر بۆ ڕۆڵی هاری پۆتەر هەبێت.[٢٨][٢٩]

هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٠دا، ئەکتەرە نەناسراوەکانی بەریتانی ئێما واتسن و ڕوپەرت گرینت لە هەزاران منداڵی هەڵبژێردراو هەڵبژێردران بۆ ئەوەی ڕۆڵی هێدمۆنی گرینجەر و ڕۆن وسلی بگێڕن. تاکە ئەزموونی پێشووی نواندنیان لە شانۆگەرییەکانی قوتابخانەدا بوو. گرینت تەمەنی یازدە ساڵ بوو و واتسۆن تەمەنی دە ساڵ بوو لەو کاتەی کە ڕۆڵیان بینی.[٣٠]

نووسەری لۆس ئەنجلۆس تایمز جۆف باوچەر، کە چاوپێکەوتنەکەی سەرەوەی لەگەڵ هایمان ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە کاستی سێ ڕۆڵە سەرەکییەکە "پێشبینییەکی تایبەتی سەرنجڕاکێشە". هەڵبژاردنی سێ کەسەکە بەبێ گومان یەکێک بووە لە باشترین بڕیارەکانی نمایش لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا."[٣١][٣٢]

بەرهەمهێنان

دەستکاری

وێنەگرتنی زنجیرەکە لە ستۆدیۆی لیڤسدن، لە شاری هێرتفۆردشایر، لە ئینگلتەرا لە ئەیلوولی ٢٠٠٠ دەستی پێکرد و لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠ کۆتایی هات، لەگەڵ قۆناغی دوای بەرھەمھێنان فیلمی کۆتایی تا هاوینی ٢٠١١ بەردەوام بوو، [٣٣] ستۆدیۆکانی لیڤسدن بنکەی سەرەکی وێنەگرتنی فیلمی هاری پۆتەر بوو، و لە ساڵی ٢٠١٢ وەک گەشتێکی ستۆدیۆ بەڕووی خەڵکدا کرایەوە (ناوی گۆڕدرا بۆ ستۆدیۆی وارنەر برۆس، لیڤسدن)[٣٤]

ساڵ فیلم دەرهێنەر سیناریۆنووس بەرهەمهێنەرەکان[ا] ئاوازدانەرەکان ڕۆمانەکە لەلایەن جەی کەی ڕۆولینگ
٢٠٠١ هاری پۆتەر و بەردی جادووگەرەکە کریس کۆلۆمبۆس ستیڤ کۆلڤس دەیڤد هایمان جۆن ویلیامس ھاری پۆتەر و بەردی جادووگەرەکە (١٩٩٧)
٢٠٠٢ هاری پۆتەر و ژووری نهێنییەکان هاری پۆتەر و ژووری نهێنییەکان(١٩٩٨)
٢٠٠٤ هاری پۆتەر و زیندانییەکەی ئازکابان ئەلفۆنسۆ کوارۆن دەیڤد هایمان، کریس کۆڵۆمبۆس و مارک ڕادکلیف هاری پۆتەر و زیندانییەکەی ئازکابان(١٩٩٩)
٢٠٠٥ هاری پۆتەر و دەفرە ئاگرینییەکە مایک نیوێل دەیڤد هایمان پاتریک دۆیل هاری پۆتەر و دەفرە ئاگرینییەکە(٢٠٠٠)
٢٠٠٧ هاری پۆتەر و کۆمەڵەی فینێکس دەیڤد یەتیس مایکل گۆڵدنبێرگ دەیڤد هایمان و دەیڤد بارۆن نیکۆلاس هوپەر هاری پۆتەر و کۆمەڵەی فینێکس(٢٠٠٣)
٢٠٠٩ هاری پۆتەر و شازادەی خوێن تێکەڵ ستیڤ کۆلڤس هاری پۆتەر و شازادەی خوێن تێکەڵ(٢٠٠٥)
٢٠١٠ هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان: بەشی یەک دەیڤد هایمان و دەیڤد بارۆن، و جەی کەی ڕۆولینگ ئەلێکساندەر دیسپلات هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان(٢٠٠٧)
٢٠١١ هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان: بەشی دوو

دەیڤد هایمان هەموو فیلمەکانی زنجیرەکە لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی هایدی فیلمس بەرهەم هێناوە، هەروەها دەیڤد بارۆن وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێکار لە زنجیرەی ژووری نهێنییەکان و دەفرە ئاگریینەکە پەیوەندی بە زنجیرەکەووە کردووە. دواتر بارۆن وەک بەرهەمهێنەری چوار فیلمی کۆتایی دەستنیشانکرا. کریس کۆلۆمبۆس بەرهەمهێنەری جێبەجێکاری دوو فیلمی سەرەتا بوو شانبەشانی مارک ڕادکلیف و مایکل بارناتان، بەڵام لەگەڵ هایمان و ڕادکلیف بووە بەرهەمهێنەری فیلمی سێیەم. بەرهەمهێنەرانی جێبەجێکاری دیکە بریتین لە تانیا سێگاتچیان و لیۆنێل ویگرام. جەی کەی ڕۆلینگ، نووسەری زنجیرەکە، داوای لێکرا ببێتە بەرهەمهێنەر لە فیلمی دەفرە ئارینییەکە بەڵام ڕەتیکردەوە. دواتر ئەو ڕۆڵەی لە پیرۆزییە کوشندەکان بەشی ٢ وەرگرت.[٣٥]

کۆمپانیای هایدەی فیلمس و کۆمپانیای کۆڵۆمبۆس ١٤٩٢ پیکچەرز هاوکارییان لەگەڵ دانکان هێندێرسۆن پرۆداکشنز کرد لە ساڵی ٢٠٠١، میراکل پرۆداکشنز لە ساڵی ٢٠٠٢ و پی ئۆف ئە پرۆدەکشنز لە ساڵی ٢٠٠٤. هەرچەندە فیلمی زیندانیەکەی ئازکابان کۆتا فیلم بوو کە لەلایەن ١٤٩٢ پیکچەرزەوە بەرهەم هێنرا، بەڵام هایدەی فیلمس بەردەوام بوو لەگەڵ ئەم زنجیرەیە و لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمێنەرەکان پەتەلیکسی چوار هاوکاری کردووە. شەشەمین فیلمی زنجیرەکە، بە ناوی شازادەی خوێن تێکەڵ گرانترین فیلم بوو بەرهەمیان هێنا لەساڵی ٢٠٠٩.

وارنەر برۆس. حەوتەمین و کۆتا ڕۆمانی زنجیرەکە، بە ناوی پیرۆزییە کوشندەکان، دابەش کرد بۆ دوو بەشی سینەمایی. دوو بەشەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩ تا هاوینی ٢٠١٠ پشت بە پشت وێنەگیراون، لەگەڵ تەواوبوونی دووبارە وێنەگرتن لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ دەستیپێکردەوە؛ ئەمەش کۆتایی وێنەگرتنی فیلمی هاری پۆتەر بوو. هایمام ڕایگەیاندووە کە فیلمی پیرۆزییە کوشندەکام "وەک یەک فیلم وێنە گیراوە" بەڵام لە دوو بەشی درێژدا بڵاوکراوەتەوە.[٣٦]

تیم بێرک، سەرپەرشتیاری کاریگەرییە سۆماییەکانی زنجیرەکە، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی هاری پۆتەر وتی، "ئەمە خێزانێکی گەورە بوو؛ پێموایە زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە لیڤسدن کاریان دەکرد، کە پیشەسازییەکە بۆ خۆی". دەیڤید هایمان دەڵێت "کاتێک فیلمی یەکەم دروستکرد، بە هیچ شێوەیەک پێم وا نەبوو هەشت فیلمی دیکە دروست بکەین. بڕوام نەدەکرد کە بەردەوام ببین هەتا فیلمی چوارەم ". نیشا پارتی، ڕاوێژکاری بەرهەمهێنانی فیلمی یەکەم، ڕایگەیاندووە، هایمان "فیلمی یەکەمی بەو شێوەیە دروستکردووە کە هەستی کردووە ستۆدیۆی وارنەر برۆس دەیەوێت بەژداریان لەگەڵ بکات". دوای سەرکەوتنی فیلمەکە، هێیمان "ئازادی زیاتر"ی پێدرا.[٣٧]

یەکێک لە ئامانجەکانی سینەماکاران لە سەرەتای بەرهەمهێنانەوە پەرەپێدانی فیلمەکان بوو. کریس کۆڵۆمبۆس ڕایگەیاندووە، "ئێمە درکمان بەوە کرد کە ئەم فیلمانە وردە وردە تاریکتر دەبوون. دیسانەوە، ئێمە نەماندەزانی چەندە تاریکتر دەبن بەڵام تێگەیشتین کە لەگەڵ تەمەنی منداڵەکان، فیلمەکان کەمێک لێوار و تاریکتر دەبن"[٣٨] ئەمەش لەگەڵ سێ دەرهێنەری یەک لە دوای یەکدا ڕوویدا کە لە ساڵانی دواتردا کاریان لەسەر زنجیرەکە دەکرد، ئەمەش بووە هۆی فیلمەکان مامەڵەبکات لەگەڵ پرسەکانی وەک مردن، خیانەت، گەندەڵی سیاسی لەگەڵ گەشەسەندنی زنجیرەکە لە ڕووی گێڕانەوە و بابەتییەوە.[٣٩][٤٠]

دەرهێنەرەکان

دەستکاری

دوای ئەوەی کریس کۆلۆمبۆس کاری لەسەر فیلمی هاری پۆتەر و بەردی فەیلەسوفەکە تەواو کرد، بەکرێ گیرا بۆ دەرهێنانی فیلمی دووەم بە ناوی هاری پۆتەر و ژووری نهێنییەکان. بەرهەمهێنانی فیلمەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا دوای بڵاوبوونەوەی یەکەم فیلم دەستیپێکرد. بڕیار بوو کۆلۆمبۆس دەرهێنەری سەرجەم فیلمەکانی زنجیرەکە بێت،[٤١] بەڵام نەیویست بگەڕێتەوە بۆ فیلمی سێیەمی فیلمی هاری پۆتەر و زیندانییەکەی ئازکابان، بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد کە "سووتاوە".[٤٢] ڕووی لە پۆستی بەرهەمهێنەر کرد، پەیوەندی بە ئەلفۆنسۆ کوارۆنەوە کرا بۆ ڕۆڵی دەرهێنەر. سەرەتا ڕەتی دەکردەوە کە ببێت بە دەرهێنەر بەو پێیەی هیچ کام لە کتێبەکانی نەخوێندبووەوە و فیلمەکانی نەبینیبوو. دوای خوێندنەوەی زنجیرەکە، بیرۆکەکەی گۆڕی و واژۆی لەسەر دەرهێنان کرد بەو پێیەی یەکسەر پەیوەندی بە چیرۆکەکەوە هەبوو.[٤٣]

لەبەر ئەوەی کوارۆن بڕیاریدا دەرهێنەرایەتی قۆناغی چوارەمی فیلمی هاری پۆتەر و دەفرە ئاگرینییەکە نەکات، ناچار بوو دەرهێنەرێکی نوێ هەڵبژێردرێت.[٤٤] مایک نیوێڵ بۆ دەرهێنانی فیلمەکە هەڵبژێردرا، بەڵام ڕەتیکردەوە فیلمی داهاتوو بەناوی هاری پۆتەر و کۆمەڵەی فینێکس دەربهێنێت، بۆیە بەخشرایە دەیڤید یەتس کە هاوکات دەرهێنانی هاری پۆتەر و شازادەی خوێن تێکەڵ و هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان: بەشی یەک و هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان: بەشی دوو، بووەتە تاکە دەرهێنەر کە لە دوای کریس کۆڵۆمبۆسەوە زیاتر لە فیلمێک دەربهێنێت.

دەقە نوسراوەکان

دەستکاری

بەرجەستەکردن و تیمی کارگێڕی

دەستکاری

جگە لە سێ ئەکتەری سەرەکی، ئەندامانی دیکەی بەرجەستەکردنی دیار بریتین لە ڕۆبی کۆلترین وەک ڕوبیۆس هاگرید، تۆم فێڵتۆن وەک درەیکۆ ماڵفۆی، ئالان ڕیکمان وەک سیڤێرس سنەیب، و دام ماگی سمیت وەک مینێرڤا مەکگۆناگال. ڕیچارد ھاریس کە ڕۆڵی پرۆفیسۆر ئەڵبەس دەمبڵدۆر دەگێڕا، لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ کۆچی دوایی کرد و بووە هۆی ئەوەی ڕۆڵەکە بۆ قۆناغی سێیەم، هاری پۆتەر و زیندانییەکەی ئازکابان دووبارە بەرجەستەکردن بکرێتەوە. دەیڤید هایمان و دەرهێنەر ئەلفۆنسۆ کوارۆن مایکڵ گامبۆن هەڵبژارد بۆ ڕۆڵگێڕانی کارەکتەری دامبلدۆر، کە ئەو بۆ هەموو فیلمەکانی دواتر کردوویەتی. ئەندامانی بەرجەستەکردن یارمەتیدەری دیار بریتین لە ھێلینا بۆنھام کارتەر وەک بێلاتریکس لێسترێنج، وارویک دەیڤس وەک فیلیوس فلیتویک، ڕالف فینێس وەک لۆرد ڤۆڵدمۆر، برێندان گلیسۆن وەک ئەلاستۆر موودی، ڕیچارد گریفیتس وەک ڤێرنۆن دورسلی، جەیسۆن ئایزاکس وەک لوسیۆس مالفۆی، گاری ئۆڵدمن وەک سیریوس بلاک، فیۆنا شاو وەک پیتونیا دورسلی، تیمۆسی سپال وەک پیتەر پێتیگریو، دەیڤد تیولیس وەک ڕیموس لوپین، ئێما تامپسۆن وەک سیبیل ترێلاونی، مارک ویلیامز وەک ئارسەر ویزلی و جولی واڵتەرز وەک مۆلی ویزلی.

زنجیرەکە چەندین ئەندامی تیمی کارگێڕی لە بەشە جیاوازەکانەوە گەڕاونەتەوە، لەوانە تیم بێرک، سەرپەرشتیاری کاریگەرییە بینراوەکان؛ پیتەر دۆیل، ڕەنگاوڕەنگی فیلمی دیجیتاڵی؛ نیک دودمان، دیزاینەری ماکیاژ و کاریگەرییەکانی بوونەوەر؛ دەیڤید هۆڵمز، دووانەی ستۆنت؛ ئاماندا نایت، هونەرمەندی ماکیاژ؛ ستیڤنی مەکمیلان، دیزاینەری سێت؛ گرێگ پاول، ڕێکخەری ستۆنت؛ جانی تێمیمێ، دیزاینەری جلوبەرگ؛ و فیۆنا وێر، دەرهێنەری کاستینگ.

دیزاینەکان

دەستکاری

وێنەگریە سینەماییەکان

دەستکاری

مونتاژکردن

دەستکاری

هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی کامێرامانەکان، پێنج مۆنتێری فیلم هەبوون کە لە قۆناغی دوای بەرھەمھێنان دا کە کار لەسەر زنجیرەکە دەکەن: ڕیچارد فرانسیس بروس مۆنتاژکردنی قۆناغی یەکەم، پیتەر هۆنێس قۆناغی دووەم، ستیڤن وایسبێرگ قۆناغی سێیەم، میک ئۆدسلی چوارەم و مارک دەی فیلمەکانی پێنج تا هەشت.

میوزیک

دەستکاری

کاریگەرییە سۆماییەکان

دەستکاری

فیلمەکان

دەستکاری

هاری پۆتەر و بەردی جادووگەرەکە (٢٠٠١)

دەستکاری

هاری پۆتەر کوڕێکی هەتیووە کە لەلایەن مەگلسی مامۆژن و مامی دڵڕەقانە پەروەردە کراوە. لە تەمەنی یازدە ساڵیدا، روبیۆس هاگریدی نیوە زەبەلاح ئاگاداری دەکاتەوە کە لە ڕاستیدا جادووگەرە و دایک و باوکی لەلایەن جادووگەرێکی خراپەوە کوژراون بە ناوی لۆرد ڤۆڵدمۆر. ڤۆڵدمۆر هەروەها هەوڵیدا لە هەمان شەودا هاری تەمەن یەک ساڵ بکوژێت، بەڵام جادوو نەفرەتی کوشتنەکەی بە شێوەیەکی نادیار گەڕایەوە و ڤۆلدمۆری کەم کردەوە بۆ کەسێکی لاواز و بێدەسەڵات. هاری لە ئەنجامدا لە جیهانی جادووگەریدا لە ئاستێکی زۆر بەناوبانگدا بوو. هاری یەکەم ساڵی خۆی لە قوتابخانەی هۆگوارتس بۆ جادووگەری و جادوو دەست پێدەکات و فێری جادووکردن دەبێت. لە ماوەی ساڵەکەدا، هاری و هاوڕێکانی ڕۆن ویزلی و هێرمۆنی گرینجەر دەکەونە تەڵەوە بەهۆی بەردی فەیلەسوفەکە کە لە قوتابخانەکەدا شاردرابۆوە.

هاری پۆتەر و ژووری نهێنییەکان (٢٠٠٢)

دەستکاری

هاری و ڕۆن و هێرمۆنی بۆ ساڵی دووەم دەگەڕێنەوە بۆ هۆگوارتس، کە لە ساڵەکانی دیکە زیاتر بەربەرەکاری تێدابوو. ژووری نهێنییەکان کراوەبووەوە، خوێندکاران و خێوە ئەهریمەنێکی بێهەڵوێست بە بەردبوو دەکرێت. هاری دەبقو ڕووبەڕووی ئەو بانگەوازانە بێتەوە کە ئەو میراتگری سالازار سلیزەرینە (دامەزرێنەری ژوورەکە)، دەیتوانی قسە لەگەڵ مار بکات، هەروەها یاداشتێکی نهێنی دەدۆزێتەوە، تەنها بۆ ئەوەی گیر بخوات لە ژووری نهێنییەکان.

هاری پۆتەر و زیندانییەکەی ئازکابان (٢٠٠٤)

دەستکاری

سێیەمین ساڵی هارییە کە جادووگەرە، بەتەنها لەگەڵ هاوڕێکانی، جارێکی دیکە لە قوتابخانەی هۆگوارتس دەخوێنن. پرۆفیسۆر ر. ج. لوپین دامەزراوە وەکو مامۆستای دژی جادوو ڕەش، لە کاتێکدا بکوژە سزادراوەکە سێریس بلاک لە ئەزکابان هەڵدێت. وەزیری جادوو فەرمانی بە ڕۆحەکان کردبوو کە هاگوارتس بپارێزن لە بلاک، و هاری زیاتر دەزانێت دەربارەی ڕابردووی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ زیندانییە ڕزگاربووەکە.

هاری پۆتەر و دەفرە ئاگرینییەکە (٢٠٠٥)

دەستکاری

لە ساڵی چوارەمی هاریدا، هۆگوارتس میوانداری پاڵەوانێتی ترایویزارد دەکات. سێ قوتابخانەی دەرەکی بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن، لەگەڵ سێ 'پاڵەوان' کە نوێنەرایەتی هەر قوتابخانەیەک دەکەن لە ئەرکە کوشندەکاندا. دەفرە ئاگرینییەکە فلۆر دیلاکۆر و ڤیکتۆر کروم و سێدریک دیگۆری هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی لە بەرامبەر یەکتردا رکابەری بکەن. بەڵام ناوی هاری لە دەفرەکە دەردەچێت بەم شێوەیە دەبێتە پاڵەوانی چوارەم، کە دەبێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ترسناک لەگەڵ لۆرد ڤۆڵدمۆر و لەدایکبوو.

هاری پۆتەر و کۆمەڵەی فینێکس (٢٠٠٧)

دەستکاری

ساڵی پێنجەمی هاری بەو شێوەیە دەست پێدەکات کە لەلایەن ڕۆحەکانەوە هێرش دەکرێتە سەری لە شاری لیتل وینجینگ. دواتر، بۆی دەردەکەوێت کە وەزارەتی جادوو کە دان بە گەڕانەوە لۆرد ڤۆڵدمۆر نانێت. هەروەها هاری بەهۆی کابوسەکانی کە دەیبینێت دەکەوێت ناڕەحەتییەوە، لە کاتێکدا پرۆفیسۆر ئەمبریج، نوێنەری وەزیری جادوو کۆرنێلیۆس فۆدجە، و مامۆستای نوێی دژی جادووی تاریکییە، هاری ئاگادار دەبێتەوە کە ڤۆڵدمۆر لە دوای پێشبینییەکەوەیە کە ئاشکرای دەکات: "هیچ کامیان ناتوانن بژین لەکاتێکدا ئەوی دیکەیان ماوەتەوە". ئەو یاخیبوونەی کە خوێندکارانی هۆگوارتس و ڕێکخراوی نهێنی کۆمەڵەی فینێکس و وەزارەتی جادوو و مەرگخۆرەکان دەست پێدەکات.

هاری پۆتەر و شازادەی خوێن تێکەڵ (٢٠٠٩)

دەستکاری

لە شەشەم ساڵی هاری لە هۆگوارتس، لۆرد ڤۆڵدمۆر و مەرگخۆرەکانی، تیرۆرکردنیان زیاد دەکەن لەسەر جیهانە جادووگەرییەکان و مەگڵسەکان. سەرۆکی قوتابخانە ئەڵبەس دەمبڵدۆر هاوڕێ کۆنەکەی هۆراس سلۆگهۆرن ڕازی دەکات کە وەک پرۆفیسۆرێک بگەڕێتەوە بۆ هۆگوارتس چونکە پۆستێکی بەتاڵ هەیە بۆ پڕکردنەوەی. بەڵام هۆکارێکی گرنگتر هەیە بۆ گەڕانەوەی سلۆگهۆرن. لە کاتێکدا لە وانەیەکی دەرمانەکاندا، هاری دەست بەسەر کتێبێکی خوێندنی سەیر و سەمەرەی قوتابخانەکە وەردەگرێت، کە 'شازادەی نیوە خوێن' وەکو خاوەنی نووسراوە. دراکۆ مالفۆی هەوڵدەدات بۆ ئەنجامدانی ئەرکێک کە لەلایەن ڤۆڵدمۆر پێیدراوە. لەم نێوەندەدا دامبلدۆر و هاری بە نهێنی پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی بزانن چۆن بە یەکجاری و بۆ هەمیشە دارک لۆرد لەناو ببەن.

هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان: بەشی یەک (٢٠١٠)

دەستکاری

دوای ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکان لە کۆتایی ساڵی پێشوودا، هاری و ڕۆن و هێرمۆنی، هەوڵێک بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی نهێنی لۆرد ڤۆڵدمۆر بۆ نەمریی – هۆرکروکسەکان پێ سپێردراوە. بڕیارە ساڵی کۆتایی بێت لە هۆگوارتس، بەڵام داڕمانی وەزارەتی جادوو و بەرزبوونەوەی ڤۆڵدمۆر بۆ دەسەڵات ڕێگری دەکات لە بەشداریکردنیان. سێ هاوڕێکە بە گەشتێکی قورسدا بە چەندین بەربەست لە ڕێگاکەیاندا لەلایەن مەرگخۆرەکان، ڕفێنەران، پیرۆزە نهێنییە مەرگەکان و پەیوەندی هاری لەگەڵ مێشکی پەروەردگاری تاریکدا هەمیشە بەهێزتر دەبێت.

هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان: بەشی دوو (٢٠١١)

دەستکاری

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ This screen test footage was released via the first set of Ultimate Editions in 2009.[٢٧]
  2. ^ Not including executive producers

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Kois، Dan (١٣ی تەممووزی ٢٠١١). «The Real Wizard Behind Harry Potter». Slate. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Fantasy – Live Action». Box Office Mojo. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. ^ «Harry Potter». Box Office Mojo. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  4. ^ «Fantastic Beasts release shows the magic in brand reinvention». Campaignlive.co.uk. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ name= |url=https://www.nytimes.com/2007/07/15/movies/15scot.html |title=Harry Potter and the Four Directors |work=The New York Times |date=15 July 2007 |accessdate=29 July 2011 |first1=Manohla |last1=Dargis |first2=A. O. |last2=Scott |archive-date=6 August 2020 |archive-url=https://web.archive.org/web/20200806190926/https://www.nytimes.com/2007/07/movies/15scot.html |url-status=live }}
  6. ^ «Harry Potter at Leavesden». WB Studio Tour. لە ڕەسەنەکە لە 10 February 2014 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 September 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی) ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ «Warner Bros. Plans Two-Part Film Adaptation of "Harry Potter and the Deathly Hallows" to Be Directed by David Yates». Business Wire. 13 March 2008. لە 28 June 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 6 September 2012 ھێنراوە. ...expand the screen adaptation of Harry Potter and the Deathly Hallows and release the film in two parts. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ «The end nears for 'Harry Potter' on film». Los Angeles Times. 7 November 2010. لە 6 August 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2010 ھێنراوە. The fantasy epic begins its Hollywood fade-out Nov.  19 with the release of " Harry Potter and the Deathly Hallows – Part 1" and finishes next summer with the eighth film, "Harry Potter and the Deathly Hallows – Part 2." {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ Schuker، Lauren A. E. (22 November 2010). «'Potter' Charms Aging Audience». The Wall Street Journal. لە 6 November 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 January 2010 ھێنراوە. The seventh instalment in the eight-film franchise, "Harry Potter and the Deathly Hallows: Part I" took in a franchise record of $125.1 million at domestic theaters this weekend according to Warner Bros. , the Time Warner Inc. -owned movie studio behind the films. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  10. ^ «Hero Complex». Los Angeles Times. 20 July 2009. لە ڕەسەنەکە لە 24 July 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 May 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ «WiGBPd About Harry». Australian Financial Review. 19 July 2000. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 May 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «Harry Potter and the Philosopher's Stone». The Guardian. UK. 16 November 2001. لە 25 March 2007 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 May 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  13. ^ Fordy، Tom (3 January 2022). «JK Rowling's battle to make the Harry Potter films '100 per cent British'». The Telegraph. لە 8 February 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ Linder، Brian (23 February 2000). «No "Harry Potter" for Spielberg». IGN. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 July 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  15. ^ «For Spielberg, making a Harry Potter movie would have been no challenge». Hollywood.com. 5 September 2001. لە 29 June 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 May 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  16. ^ Rowling، J.K. «Rubbish Bin: J. K. Rowling "veto-ed" Steven Spielberg». JKRowling.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  17. ^ Schmitz، Greg Dean. «Harry Potter and the Sorcerer's Stone (2001)». Yahoo!. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  18. ^ Linder، Brian (7 March 2000). «Two Potential "Harry Potter" Director's Back Out». IGN. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 July 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  19. ^ Davidson، Paul (15 March 2000). «Harry Potter Director Narrowed Down». IGN. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 July 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  20. ^ «Terry Gilliam bitter about Potter». Wizard News. 29 August 2005. لە 11 August 2007 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 8 July 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  21. ^ ئ ا Linder، Bran (28 March 2000). «Chris Columbus to Direct Harry Potter». IGN. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 July 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  22. ^ Sragow، Michael (٢٤ی شوباتی ٢٠٠٠). «A Wizard of Hollywood». Salon. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  23. ^ Linder، Bran (28 March 2000). «Chris Columbus to Direct Harry Potter». IGN. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 July 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  24. ^ Linder، Brian (30 March 2000). «Chris Columbus Talks Potter». IGN. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 July 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  25. ^ «Hero Complex». Los Angeles Times. 20 July 2009. لە ڕەسەنەکە لە 24 July 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 May 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  26. ^ «Hero Complex». Los Angeles Times. 20 July 2009. لە ڕەسەنەکە لە 24 July 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 May 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  27. ^ «Ultimate Edition: Screen Test, Trio Casting and Finding Harry Potter». Mugglenet.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  28. ^ «Hero Complex». Los Angeles Times. 20 July 2009. لە ڕەسەنەکە لە 24 July 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 May 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  29. ^ «Young Daniel gets Potter part». BBC Online. 21 August 2000. لە 18 October 2007 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 August 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  30. ^ «Daniel Radcliffe, Rupert Grint and Emma Watson bring Harry, Ron and Hermione to life for Warner Bros. Pictures' "Harry Potter and the Sorcerer's Stone"». Warner Brothers. 21 August 2000. لە ڕەسەنەکە لە 14 April 2002 ئەرشیڤ کراوە. لە 26 August 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  31. ^ «Hero Complex». Los Angeles Times. 20 July 2009. لە ڕەسەنەکە لە 24 July 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە 4 May 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  32. ^ «Young Daniel gets Potter part». BBC Online. 21 August 2000. لە 18 October 2007 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 August 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  33. ^ «Harry Potter at Leavesden». WB Studio Tour. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 16 September 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  34. ^ «Warner Bros. Studio Tour London – The Making of Harry Potter». www.wbstudiotour.co.uk. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  35. ^ «Warner Bros. Pictures mentions J. K. Rowling as producer». Business Wire. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  36. ^ Richards، Olly (14 March 2008). «Potter Producer Talks Deathly Hallows». Empire. لە 16 October 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 14 March 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  37. ^ Gilbey، Ryan (7 July 2011). «Ten years of making Harry Potter films, by cast and crew». The Guardian. London. لە 14 December 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 12 September 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  38. ^ «Christopher Columbus Remembers Harry Potter». Empire Online. لە 16 June 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 9 September 2012 ھێنراوە. We realised that these movies would get progressively darker. Again, we didn't know how dark but we realised that as the kids get older, the movies get a little edgier and darker. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  39. ^ «Harry Potter and the Four Directors». The New York Times. 15 July 2007. لە 6 August 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 29 July 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  40. ^ «Harry Potter, Dissected». The New York Times. 14 July 2007. لە 4 May 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 17 September 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  41. ^ «Chris Columbus». BBC Online. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  42. ^ «Columbus "Burned Out"». Blogs.coventrytelegraph.net. ٦ی تەممووزی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  43. ^ «Alfonso Cuaron: the man behind the magic». Newsround. 24 May 2004. لە 7 November 2007 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 10 October 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  44. ^ «Alfonso Cuarón Talks Harry Potter». Empire. لە 16 June 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 6 September 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)