گاری ئۆڵدمن
گاری لیۆنارد ئۆڵدمن[١] (لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٥٨) ئەکتەرێکی بەڕیتانییە. ئۆڵدمن لە ڕیزی ئەو ئەکتەرانەیە کە زۆرترین خەڵاتیان بۆ کارەکانیان بردووەتەوە لەنێویاندا خەڵاتێکی ئۆسکار، سێ خەڵاتی بافتا، دوو خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران، خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب و ساگ، لەگەڵ پاڵاوتنی بۆ خەڵاتەکانی ئێمی و پالمێدۆر. ئۆڵدمن بە یەکێک لە باشترین ئەکتەرەکانی سەردەمی خۆی دادەنرێت کە بە نواندنە جیاواز و ناوازەکانی دەناسرێتەوە.
گاری ئۆڵدمن | |
---|---|
![]() ئۆڵدمن لە ساڵی ٢٠١٧ | |
لەدایکبوون | گاری لیۆنارد ئۆڵدمن ٢١ی ئازاری ١٩٥٨ لەندەن، ئینگڵتەرا |
پیشە |
|
ساڵانی چالاکی | ١٩٧٩–ئێستا |
منداڵەکان | ٣ |
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Births, Marriages & Deaths Index of England & Wales, 1916–2005.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Gary Oldman»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گاری ئۆڵدمن تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |