دام ئێما تامپسۆن (لە دایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٥٩) ئەکتەر، سیناریۆنووس، چالاکوان، نووسەر و کۆمێدیکاری بەریتانییە.[١][٢] ئەو بەیەکێک لە ئەکتەرە ھەر دیارەکانی بریتانیا دادەرنێت، ئێما چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، یەک جاریش خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، ھەروەھا سێ جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا.

ئێما تامپسۆن
بە ئینگلیزی: Emma Thompson
لەدایکبوون (١٩٥٩-٠٤-١٥) ١٥ی نیسانی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٤ ساڵ)
Paddington، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونEmma Thompson
باوکEric Thompson
دایکPhyllida Law
خوشک و براSophie Thompson
ھاوسەرگرێگ وایز
منداڵTindyebwa Agaba Wise، Gaia Wise
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی، ئینگلیزیی بریتانی، فەڕەنسی، ئیسپانی
بواری کارفیلم، نواندن، film screenwriting، creative and professional writing، وێژەی مناڵان
پەروەردەNewnham College، زانکۆی کامبریج، The Camden School for Girls
دانیشتوویWest Hampstead
دەستپێکی چالاکی١٩٧٩
بەکارھێنانی دەستچەپلەر
شاکارەکانSense and Sensibility، Beauty and the Beast، Saving Mr. Banks، ئازا
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ئێما لە خێزانێکی ھونەرمەند لە لە لەندەن لە دایکبووە، باوکی ئیریک تامپسۆن ئەکتەرێکی ئینگلیز بوو، ھەروەھا دیکیشی فیلیدا لۆو، خانمەئەکتەرێکی سکۆتلادییە. ئێمە لە کۆلێژی نیونھام لە زانکۆی کامبریج خوێندوویەتی. دوای دەرکەوتنی لە چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی کۆمێدی، ئەوا دواجار لە دوو زنجیرەی زنجیرەی تەلەفزیۆنیی تاتی فرووتی، ھەروەھا زنجیرەی بەختی جەنگ دەرکەوت، ئەمەش لە ساڵی ١٩٨٧ بوو، بەھۆی دەرکەوتنی لە ھەردوو زنجیرەکە ئەوا خەڵاتی بافتای پێدرا بۆ باشترین خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆن.

لە ساڵی ١٩٩٢، دوای دەرکەوتنی لە فیلمی کۆتایی ھاوارد (Howards End)، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر و خەڵاتی بافتاشی وەرگرت.[٣][٤] بۆ ساڵی دواتر، واتە لە ساڵی ٢٠١٣، ئێما بە دوو فیلم بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر ئەمەش بە فیلمەکانی بەناوی باوکم (In the Name of the Father) ھەروەھا فیلمی ڕۆژگاری ماوە (The Remains of the Day)، بەمەش ئێما بووە ھەشتەمین ئەکتەر لە مێژوودا، کە لە ساڵێدا بە دوو فیلم بێتە ناو کێبڕکێی باشترین ئەکتەر.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Emma Thompson | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  2. ^ Buckley, Cara (2019-05-23). "Emma Thompson Gets a Shock at 60 (Published 2019)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-15.
  3. ^ "Emma Thompson Charms BAFTA Crowd With Tales of Oscar Wins, Acting Pet Peeves and Being Angry at John Travolta". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2013-11-24. Retrieved 2021-02-15.
  4. ^ "100 BAFTA Moments – Emma Thompson wins the Leading Actress Award in 1993". www.bafta.org (بە ئینگلیزی). 2015-01-19. Retrieved 2021-02-15.
  5. ^ "Scarlett Johansson joins an exclusive club with these Oscar-nominated actors and actresses". EW.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.