ھادی مەحموود

نواندکارێکی کوردی باشووری کوردستان بوو (١٩٧٠–٢٠٢٣)


ھادی مەحموود ناسراو بە حەمە تاڵ[١] (لە ساڵی ١٩٧٠ لە گەڕەکی سابوون کەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە[٢] - لە ۲۹ی نیسانی ٢٠٢٣ بەھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا)[٣] ئەکتەرێکی کورد بوو و زیاتر لە ڕۆڵی کۆمیدی دەردەکەوت. ناوبانگی ھادی لە درامایی گەردەلوولەوە سەری ھەڵدا کاتێک بە کەسایەتی عەریف حەمە تاڵ دەرکەوت.[٤]

ھادی مەحموود
لەدایکبوون١٩٧٠
گەڕەکی سابونکەران، سلێمانی
مەرگ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (٥٣ ساڵ)
ھۆکاری مەرگجەڵدەی دڵ
ناسراوە بەحەمەتاڵ

ژیانی ھونەری

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٧ەوە دەرفەتی بۆ ڕەخساوە بەشداری کاری ھونەریدا بکات، و پاش دەرکەوتنی لە درامای گەردەلوول، و پاشانیش لە درامای پەتریپۆت، بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی تەلەفزیۆنی کوردیی، و لە ساڵی (٢٠١٨)ەش لە ڕادیۆی نالیا پێشکەشکاری بەرنامەی "چێشتەناو" بوو و تێیدا لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ھاوڵاتیاندا نوکتە و قسەی خۆشیان پێشکەش بە بیسەران دەکرد.[٥] چەند مانگێک بەر لە گیان لەدەستدانی، بە ھۆی سەختی ژیان و بارودۆخی دارایی حەمەتاڵ رادەیەک لە کاری ھونەری بۆ ماوەیەک دوور کەوتبووە و بۆ دابینکردنی بژێوی خۆی و خێزانەکەی لە ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا کاری بەقاڵی دەکرد.[٥]

دراماکان

دەستکاری
  • گەردەلوول بە ڕۆڵی عەریف حەمەتاڵ
  • ڕۆژگارە تەریبەکان

ھادی لە ٢٩ نیسانی ٢٠٢٣ بە ھۆی جەڵتەی دڵ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[٧] مەھدی مەحموود باسی دوایین دیداری خۆی و براکەی کرد کە ھونەرمەندەکە گوتوویەتی: «تەوبە بێت لە ھەموو شتێک، نوێژ و عیبادەت دەکەم»[٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ بەڤیدیۆ..عەریف حەمەتاڵ کەبابخانەی کردەوە، ماڵپەڕی وێستگە، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ «ھونەری ھونەرمەند ھادی مەحموود کۆچی دوایی کرد». kurdistan24.net. ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  3. ^ «"عەریف حەمە تاڵ" کۆچی دواییکرد». www.xendan.org. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ عەریف حەمە تاڵ لە نواندنەوە بەرەو پێشکەشکاری بەرنامە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
  5. ^ ئ ا «پێش گیانلەدەستدانی حەمەتاڵ داوای چی کرد؟». nrttv.com. ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  6. ^ "عەریف حەمەتاڵ" ھۆکاری دابڕانی لە بەرنامەی "پەتری پۆت" ئاشکرا دەکات، ماڵپەڕی وشە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ ئ ا «هونەرمەند هادی مەحموود کۆچی دواییکرد». rudaw.net. ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)