گەرمبوونی زەوی
گەرمبوونی زەوی (بە ئینگلیزی: Global Warming) بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمیی بەرگەھەوای زەوی و زەریاکان و بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەکە. گۆڕانی کەشوهەوا ئاماژە بە گۆڕینی درێژمەودا دەکات لە پلەی گەرما و قاڵبەکانی کەشوهەوا. ڕەنگە ئەم گۆڕانکارییانە سروشتی بن، بەڵام لە ساڵی 1800ەوە چالاکییەکانی مرۆڤ گۆڕانکاریی گەورەی لە کەشوهەوادا دروست کردووە.
لە دەستپێکی شۆڕشی پیشەسازییەوە، ساڵانە پلەی گەرمای جیهان بە ڕێژەی کەمێک زیاتر لە 1 پلەی سەدی (celsius) یان نزیکەی 2 پلەی فارەنھایت (fahrenheit F) بەرز بووەتەوە. لەنێوان ساڵی 1880 ئەو ساڵەی کە تۆماری ورد دەستی پێ کرد تا 1980، هەر 10 ساڵ جارێک بە تێکڕای 0.7 پلەی سەدی (0.13) فارەنھایت بەرز بووەتەوە. دەبینین لە هەر دەیەیەک دا کە پلەی گەرمی جیهان، بە 0.18 پلەی سەدی یان 0.32 پلەی فارەنھایت بەرز دەبێتەوە.
چۆنێتیی گەرمبوونی زەوی
دەستکاریگەرمبوونی زەوی کاتێک ڕوو دەدات کە دوانە ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) و گازە پیسکەرەکانی تر لە بەرگە هەوادا کۆ دەبنەوە و تیشکی خۆر و تیشکدانەوەکانی خۆر هەڵدەمژن (یان پەرشی دەکەنەوە) و دەیگێڕنەوە بۆ ناو زەوی. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم تیشکە دەچێتەوە ناو بۆشایی، بەڵام ئەم گازە پیسکەرانە، بۆ چەندین ساڵ لە هەوادا دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی گەرمتر بوونی هەسارەکە. ئەم گازە پیسکەرانە کە بەتایبەتی (دوانەئۆکسیدی کاربۆن carbon dioxide، میسان methane، ئۆکسیدی نایترۆجین nitrous oxide، هەڵمی ئاو water vapor، گازی فلۆرینە بەرهەمهێنراوەکان synthetic fluorinated gases) ناسراون بە گازە گەرمکەرەکان (greenhouse gases) و کاریگەرییەکەیان بە کاریگەریی گازە گەرمکەرەکان (greenhouse effect) ناو دەبرێت. تەنھا لە ساڵی ١٩٥٠ەوە تا ئێستا، لە ١١٪ی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن (CO2) زیادی کردووە.لە ساڵی ٢٠١١ زۆرترین CO2 خراوەتە نێو ھەوا بە ڕێژەی ١٠٠٠ تۆن لە چرکەیەک؛ ئەمە ڕێژەیەکی مەترسیدارە؛ بەکارھێنانی بەرھەمە پیشەسازییەکانی دەستکردی مرۆڤ کە باوترینیان ئۆتۆمبێلە، کاریگەریی تەواوی لەسەر ئەم دیاردە ھەیە، بە شێوەیەک بڕینی ٦ کیلۆمەتر بە ئۆتۆمبێل نزیکەی ١ کیلۆگرام CO2 بۆ ھەوا زیاد دەکات.
کاریگەرییەکان
دەستکاری- تواندنەوەی بەفری بەستەڵەکی ھەردوو جەمسەری باکوور و باشووری گۆی زەوی. ئەمە لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی لافاو و زۆربوونی ئاوی دەریا و زەریاکان و نقومبوونی شارەکانی سەر کەنارەکان.
- گۆڕانی کەشوھەوای سروشتی لە جیھان واتا ئەو ناوچانەی بە جۆرە کەشوھەوایەکی مامناوەندی یان گەرم یان سارد و باراناوی ناسراون لە ھەر وەرزێک لە وەرزەکانی ساڵ، ئاووھەواکەیان دەگۆڕێت و تێک دەچێت.
- بەبیابانبوونی ڕووبەرێکی گەورەی زەوی چونکە کشتوکاڵ لە پلەی گەرمیی بەرزدا ناکرێت بەتایبەتی ئەو کشتوکاڵانەی پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستن و ئاوەکەش زۆر گەرم بووە.
- سووتانی دارستانەکان کە ئەمەش دەبێتە ھۆی مایەی ئازاردانی ئاژەڵەکان کە تێیدا دەژین.
- بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە کوشندەکان کەوا لەڕێگەی مێرووە زیانبەخشەکان دەگوازرێنەوە و لە ھەوای گەرم و شێداردا زیاد دەکەن.
- بڵاوبوونەوەی برسییەتی لە جیھاندا.
ھۆکارەکانی
دەستکاری- دروستکردنی وزە: بەرهەمهێنانی کارەبا و سوتاندنی سووتەمەنی وەک (خەڵووز و گازی سروشتی) هۆکاری سەرەکیی گەرمبوونی جیهانە. هێشتا زۆربەی ئەو کارەبایەی بەرهەم دەهێنرێت لە سووتەمەنی بەرهەم دەهێنرێت و تەنها نزیکەی چارەکێکی لە با و خۆر و سەرچاوە تازەبووەوەکانی ترەوە دێت.
- بەرهەمهێنانی کاڵاکان: لە پیشەگەری و پیشەسازیدا بۆ بەرهەمهێنانی وزە بۆ دروستکردنی شتی وەک چیمەنتۆ، ئاسن، پۆڵا، پلاستیک، کەرەستەی ئەلکیترۆنی، جلوبەرگ و، کەلوپەلی تر زیاتر سوود لە سووتاندنی سووتەمەنی بەبەردبوو (fossil fuels) وەردەگیرێت، هەروەها کانزا و پرۆسە پیشەسازییەکانی تریش گاز دەردەپەڕێنن.
- بڕینی دارستانەکان: بڕینی دارستانەکان بۆ دروستکردنی کێڵگە و لەوەڕگا یان بە هۆکاری تر،دەبێتە هۆی زۆربوونی ئەو گازانە.
- بەکارهێنانی ڕێگاکانی گواستنەوە: زۆربەی ئۆتۆمبێل و کەشتی و فڕۆکەکان بە سووتەمەنیی بەبەردبوو (fossil fuels) کار دەکەن، ئەمەش وا دەکات ڕێگە جۆراوجۆرەکانی گواستنەوە هۆکارێکی سەرەکیی دروستبوونی گازە گەرمکەرەکان (green house gases) بێت، بەتایبەتی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن (carbon dioxide). ئۆتۆمبێل زۆرترین بەشی ئەو گازە گەرمکەرانەی بەردەکەوێت، بەڵام هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوەش بەردەوام بڕی زیاتر لەو گازە گەرمکەرانە دروست دەکەن.
- بەرهەمهێنانی خۆراک: بەرهەمهێنانی خۆراک پێویستی بە وزە هەیە. بۆ کارپێکردنی کەلوپەلی کێڵگە یان بەلەمی ماسیگرتن، زۆربەی کات پێویستمان بە سووتەمەنیی بەبەردبوو (fossil fuels) هەیە. بەگشتی چالاکییەکانی ناو پرۆسەی کشتوکاڵ پێویستیان بە وزەیەکی زۆر هەیە کە لە سووتەمەنییە بەبەردبووەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت.
- بەرهەمهێنانی گۆشت: بەرهەمهێنان و گۆشت و بەخێوکردنی ئاژەڵ و پاشەڕۆی ئاژەڵان، بڕێکی زۆر گازی میسان دەخاتە ناو هەواوە.
- گەشەکردنی پیشەسازی: زۆربوونی ئەو پیشەسازییانەی کە ھەندێک گازی ژەھراوی و زیانبەخش دروست دەکەن و لە ئاسمانی گۆی زەوی کۆ دەبنەوە و پلە گەرمییەکەی زیاد دەکەن.
- با و ڕەشەبا: گەرمی پەرت و بڵاو دەکەن و لە شوێنێکەوە دەیگوازنەوە بۆ شوێنێکی تر.
چارەسەر
دەستکاریهەموو کەسێک دەتوانێت یارمەتیی سنووردارکردنی گەرمبوونی کەشوهەوا بدات.
1-دەستگرتن بە وزەوە
بەکارهێنانی وزەی کەمتر و کەم بەکارهێنانی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوەکان، گۆڕینی گڵۆپەکانمان بۆ گڵۆپی لید (LED light)، کەمکردنەوەی ئەو ئامێرە کارەباییانەی وزەیەکی زۆر بەکار دەهێنن، شۆردنی جلوبەرگەکان بە ئاوی سارد و وشککردنەوەیان بە هەڵخستن، کۆمەڵێک ڕێگەن کە زەوی دەپارێزن چونکە بەشێکی زۆری کارەبا و گەرمی ماڵەکانمان بە خەڵوز و نەوت و گاز بەرهەم دەهێنرێن.
2-پیاسەکردن و ڕۆشتن بە پاسکیل یان گواستنەوەی گشتی
ئۆتۆمبێلەکان زۆربەیان دیزڵ (diesel) یان بەنزین (petrol) دەسووتێنن. ڕشتن بە پێ یان پایسکل سواری، دەبێتە هۆی کەمتر کردنەوەی گازە گەرمکەرەکان (greenhouse gases) و یارمەتی تەندروستی و لەش جوانی تۆ دەدات. بۆیە پلان دابنێ بۆ ئەوەی گواستنەوەی گشتی بەکار بهێنیت.
3-خواردنی سەوزەی زیاتر
خواردنی سەوزە و میوە و دانەوێڵە و گوێز و کەمکردنەوەی گۆشت و شیرەمەنی، کاریگەریە خراپەکانی بەرهەمهێنانی گۆشت کەم دەکاتەوە. دبەرهەمهێنانی زۆراکە ڕووەکیەکان بە گشتی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەرچوونی گازە گەرمکەرەکان و وزە و ئاوی کەمتر دەوێت. 4-با گەشتەکانت بەپێی پێویست بێت
4-گەشتکردن بەپیی پێویست
فڕۆکەکان بڕێکی زۆر سووتەمەنی بەبەردبوو دەسووتێنن و بڕێکی زۆر گازی گەرمکەر دروست دەکەن. 5-بەفیڕۆنەدانی خواردن
5-بەفیڕۆنەدانی خواردن
کاتێک خواردن بەفیڕۆ دەدەیت دەدەیت ئەوە ئەو وزەیەش بەفیڕۆ دەدەیت کە کە بۆ گەورەکردن و بەرهەمهێنان و پێچانەوە و گواستنەوەی بەکار هاتووە. کاتێک میوەیەک بەشێکی خراپ دەبێت، بەشە خراپبووەکە گازی میسان دروست دەکات کە گازێکی گەرمکەرە. کەواتە هەرچی دەیکڕیت بەکاری بهێنە بێئەوەی هیچ پاشماوەیەکت هەبێت.
6-کەمکردنەوە، بەگەڕخستنەوە، چاککردنەوە و بەکارهێنانەوە
هەموو ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و جل و بەرگ و هەرچی کەلوپەلە، هەر لە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەتا گەیاندنی بە تۆ، وزەی پێویستە. بۆیە هەوڵ بدە شتەکان چاک بکەیتەوە و بەکاریان بهێنیتەوە نەک فڕێیان بدەیت، هەروەها هەتا دەتوانیت کەمترین شت بکڕە. 7-گۆڕینی سەرچاوەی وزەی ماڵەکان
7-گۆڕینی سەرچاوەی وزەی ماڵەکان
بزانە وزەی ماڵەکەت لە کوێوە دێت و سووتەمەنی تێدا بەکار دێت. ئەگەر بۆت گونجا بیگۆڕە بۆ سەرچاوە تازەکانی وەک با و ئاو و زیندەگاز، یان بیگۆڕە بۆ وزەی خۆر.
8-بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی
ئەگەر پلانتان هەیە ئۆتۆمبێلێک بکڕن، ڕەچاوی سەرچاوەی وزەکەی بکەن 9-هەڵبژاردنی بەرهەمی ژینگەدۆست
9-هەڵبژاردنی بەرهەمی ژینگەدۆست
هەر بەرهەمێک دەکڕیت لەو کۆمپانیایانەی بکڕە لە سەرچاوەکان بەرپسیارانە بەکار دەهێنن.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین گازی گەرمکەر بەرهەم دەهێنن
دەستکاریهەموو وڵاتەکان بەرامبەر بە قەیرانی کەشوهەوا وەک یەک نین و بەڕێژەی جیاواز گازە گەرمکەرەکان دەخەنە هەواوە.
هەموو ساڵێک زیاتر لە 30 گێگا تۆن لە ئۆکسیدی کاربۆن (30giga tons of co2) لە ناو کەش و هەوای زەویدا بڵاو دەکرێتەوە.
زۆربەی ئەم پیسبوونانە تەنیا لە چەند وڵاتێکەوە هاتوون: بۆ نمونە چین نزیکەی 30% لە هەموو گازە گەرمکەرەکان بەرهەم دەهێنێت، هەروەها ئەمریکا بەرپرسیارە لە 14%. لە ساڵی 2019دا بە ملیۆنان تەن دوانە ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) بەرهەم هێنراوە.
ڕیزبەندیی ئەو 10 وڵاتەی کە زۆرترین دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەم دەهێنن:
چین: زیاتر لە 10,065ملیۆن تەنی ئۆکسیدی کاربۆن(CO2) بەرهەم هێناوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان: 5,416ملیۆن تەن ئۆکسیدی کاربۆن.
هیندستان: 2,654ملیۆن تەن ئۆکسیدی کاربۆن.
ڕووسیا: 1,711ملیۆن تەن ئۆکسیدی کاربۆن.
ژاپۆن: 1,162ملیۆن تەن ئۆکسیدی کاربۆن.
ئەڵمانیا: 795ملیۆن تەن ئۆکسیدی کاربۆن.
ئێران: 720ملیۆن تەن ئۆکسیدی کاربۆن.
کۆریای باشوور: 695ملیۆن تەن ئۆکسیدی کاربۆن.
عەرەبستانی سعوودی: 621ملیۆن تەن ئۆکسیدی کاربۆن.
ئیندۆنیزیا: 615ملیۆن تەن ئۆکسیدی کاربۆن.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەرمبوونی زەوی تێدایە. |