پلەی گەرمی

(لە پلەی گەرماەوە ڕەوانە کراوە)

پلەی گەرمی، پلەی گەرما، یان تێن (بە ئینگلیزی: Temperature) بریتییە لە ھۆکارە گرنگەکانی زانستی فیزیک کە بەھۆیەوە باری گەرمی ھەر تەنێک یان چواردەورەکەی دەستنیشان دەکرێت. گەرمی بریتییە لە شێوەیەکی تایبەتی وزە کە دەکرێت بگوترێت گەرمی لە ڕووی وشە و واتاوە یەکسانە بە وزە. باری گەرمی ھەر تەنێک بە پلەی گەرمی دەستنیشان دەکرێت، دەپێورێت یان ھەستدەکرێت کە گەرمە یان ساردە، لەکاتێکدا تەنیا باری گەرمی زیاتر سەرنجمان ڕادەکێشێت چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانمانەوە ھەیە.[١]

پلەی گەرمی
لقیپێوانەیی، intensive quantity
لێکۆڵینەوە لەلایەنتێرمۆدینامیک
Quantity symbol (string)T، Θ
ڕەھەند
ھێمای چەندایەتی،
Is invariant underپرۆسەی ئایزۆتێرمی
ناسنامەی زاراوەی NCIC25206
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://physics.stackexchange.com/tags/temperature
پلەی گەرمای زەوی

یەکەی پلەی گەرمی بریتییە لە پلەی سەدی (سیلیزی) (Celsuis) کە بە (°C) دەردەبڕێت. پلەیەکی (Celsius) بریتییە لە یەک لەسەر سەدی جیاوازیی پلەی گەرمی نێوان سفر و پلەی سەدی؛ بەڵام یەکەی داینامیکە گەرمی پلەی گەرمی (T) بریتییە لە کێلڤن (Kelvin) کە لە نێو سیستەمی نێونەتەوەییدا بە (SI) ناسراوە. ھەروەھا پەیوەندی نێوان ھەردوو یەکەکەش بە بەھای ٢٧٣٫١٥ لە یەکتر جیا دەکرێتەوە.[٢]

پلەکان بریتین لە:

  • پلەی سێلیسیوس (پلەی سانتیگراد)
  • پلەی فارێنھایت

پەیوەندی نێوان پلە جۆراوجۆرەکان

دەستکاری
  • Tk=Tc+273.15
  • Tc=5/9(Tf-32)‎
  • Tf=9/5Tc+32

ھەندێک لە پلە گرینگەکانی گەرما و سەرما

دەستکاری
بابەت گەرمی و ساردی بە سێلیسیوس
١ خاڵی کووڵینی ھایدرۆجینی شل ٢٣٥-
٢ خاڵی کووڵینی ئۆکسجینی شل ٣٢-
٣ خاڵی بەستانی ئەلکۆل ١١٦-
٤ خاڵی بەستانی جیوە ٣٩-
٥ خاڵی توانەوەی سەھۆڵ ٠
٦ گەرمای جەستەی مرۆڤی ساخ ٣٧
٧ خاڵی کووڵینی ئەلکۆڵ ٧٩
٨ خاڵی کووڵینی ئاو ١٠٠
٩ خاڵی کووڵینی جیوە ٣٥٧
١٠ خاڵی تاوانەوەی زێڕ ١٠٦٧
١١ گەرمای ناوکی زەوی ٣٧٠٠
١٢ گەرمای سەر خۆر ٥٧٠٠

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • ویکیپیدیای فارسی - دما

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ کتێبی: لێکۆڵینەوەی بیناسازی زانستیی بۆ ھەرێمی کوردستان، نووسینی: دکتۆری ئەندازیار صلاح الدین غریب قادر. لاپەڕە: ١١٠
  2. ^ کتێبی: لێکۆڵینەوەی بیناسازی زانستیی بۆ ھەرێمی کوردستان، نووسینی: دکتۆری ئەندازیار صلاح الدین غریب قادر. لاپەڕە: ١١٠