گۆرگی پلێخانۆڤ

فەیلەسوف و بیردۆزەوانێکی مارکسی ڕووسی (١٨٥٦–١٩١٨)

گۆرگی ڤالێنتینۆڤیچ پلێخانۆڤ (بە ڕووسی: Георгий Валентинович Плеханов) (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٥٦ – ٣٠ی ئایاری ١٩١٨) فەیلەسوف و بیردۆزەوانێکی مارکسی ڕووسی بوو، دامەزرێنەری بزووتنەوەی مارکسی بوو لە ڕووسیا و بۆ چەندین ساڵ نوێنەری سەرەکیی و بەرگریکاری بووە. و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا و دوای جیابوونەوەی ئەو پارتە لە ساڵی ١٩٠٣، پشتیووانی بەلشەفیکەکان (پارتی زۆرینە)ی کردووە، بەڵام ھەمیشە ھەوڵی دروستکردنی ھاوپەیمانی لە نێوان ئەو دوو حیزبەدا دەدا.

گۆرگی پلێخانۆڤ
بە ڕووسی: Гео́ргий Валенти́нович Плеха́нов
لەدایکبوون٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٥٦
Gudalovka، ڕووسیا
مردن٣٠ی ئایاری ١٩١٨(١٩١٨-٠٥-٣٠) (٦١ ساڵ ژیاوە)
Zelenogorsk, Saint Petersburg، ڕووسیا
ھۆی مەرگسیل
شوێنی ناشتنLiteratorskie mostki
زمانەکانی ئاخاوتنڕووسی
بواری کارفەلسەفە، سیاسەت
ئەندامی حیزبیLand and Liberty، Black Repartition، Emancipation of Labour، پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا
ئایینبێخوایی
باری تەندرووستیسیل
بەشداربووە لە2nd Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، 5th Congress of the Russian Social Democratic Labour Party
شاکارەکانAnarchism and Socialism
ئەرشیڤەکان لەInternational Institute of Social History

پلێخانۆڤ پێی وابوو کە کۆمەڵگە مرۆییەکان و بەتایبەت کۆمەڵگەی ڕووسی ھێشتا «پێشوەختە»ن بۆ جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی مارکسیزم و سەرمایەداری دەبێت سەرەتا گەشە بکات بۆ ئەوەی سۆسیالیزم موومکین بێت و ھەر بۆیەش دژی حکوومەتی سۆڤیەت بووە. گرنگترین بەرھەمەکانی بریتین لە: «ئەنارکیزم و سۆسیالیزم»، «مێژوو لە ڕوانگەی یەکتاپەرستەکانەوە»، «مێژووی ماتریالیزم»، «ڕاستییە لۆژیکییەکان»، «گرنگی لێکۆڵینەوە لە مێژوو لە ڕووی گەشەسەندنی بیرکردنەوە»، «ڕۆڵی تاک لە گەشەسەندنی مێژوودا» و کۆتان بەرھەمی خۆی: «پرسە بنەڕەتییەکانی مارکسیزم».

مردن دەستکاری

پلێخانۆف لە ماوەی ژیانیدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر ماتریالیزمی مێژوویی، مێژووی فەلسەفەی ماتریالیستی، و ڕۆڵی جەماوەر و تاک لە مێژوودا نووسیوە و ھەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە مارکسیزم ڕێبازێکی ماتریالیستییە نەک ئایدیالیستی و پێش ئەوەی ڕووسیا ببێتە سۆسیالیستی دەبێت بە قۆناغێکی گەشەسەندنی سەرمایەداریدا تێپەڕێت. ھەروەھا لەبارەی پەیوەندی نێوان بنەما و سەرپێکھاتە، ڕۆڵی ئایدۆلۆژیاکان و ڕۆڵی ھونەر لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا نوسیوە. وەک بیرمەندێکی مارکسی گرنگ و پێشەنگ لەم جۆرە دۆخانەدا باسی لێوە کراوە. لە کۆتاییدا پلێخانۆڤ لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا لە ٣٠ی ئایاری ١٩١٨ بە نەخۆشی سیل لە شاری زیلێنۆگۆرسکی، سانت پترسبۆرگ کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «گئورگی پلخانف»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٨ی ٩ی ٢٠٢٣.