ئیلینن ئێڤلین گریر گارسۆن (٢٩ی ئەیلوولی ١٩٠٤–٦ی نیسانی ١٩٩٦) گۆرانیبێژ و خانمەئەکتەرێکی ئینگلیز بوو. ئەو لە چەند بەرھەمێکی گەورەی کۆمپانیای مێترۆ گۆلدوین مایەر لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم بەشداری کرد، لەم فیلمانەدا ژنانی بەشێوەی ئازا و پاڵەوان نیشان دەدا. لە ماوەی ژیانیدا حەوت جار بووەتە پاڵێوراوی ئۆسکار، ئەمەش لە نێو خانمە ئەکتەرەکان چوارەم زۆرترین ژمارەیە.[١] گریر خاوەنی خەڵاتێکی ئۆسکارە.

گریر گارسۆن
لەدایکبوون٢٩ی ئەیلوولی ١٩٠٤
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
مردن٦ی نیسانی ١٩٩٦(١٩٩٦-٠٤-٠٦) (٩١ ساڵ ژیاوە)
داڵاس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونEileen Evelyn Greer Garson
ھۆی مەرگسستبوونی دڵ
شوێنی ناشتنHillcrest Cemetery
ھاوسەرBuddy Fogelson، Richard Ney
پیشەئەکتەر، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن
پەروەردەKing's College London
شوێنی کارشانشینی یەکگرتوو
دەستپێکی چالاکی١٩٣٧
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
خەڵاتەکانCommander of the Order of the British Empire، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame

گریر لە ساڵی ١٩٣٩، بۆیەکەمینجار لە فیلمی ماڵئاوا بەڕێز چیپس (Goodbye, Mr. Chips) دەرکەوت، لەم فیلمەدا گریر بەڕۆڵی سەرەکی بەشداربوو، وێڕای ئەوەی یەکەم فیلمی بوو بەڵام بەم ھۆیەوە پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر. لە ساڵی ١٩٤٢، لە فیلمی خاتوو مینیڤەر (Mrs. Miniver)، ئەم فیلمە لە دەرھێنانی ویلیام ویلەر بوو، گریر لە پاڵ والتەر پیگۆن ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە گریر خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەست ھێنا.[٢]

جگە لە فیلمە سینەمایییەکان، گریر گارسۆن لە کاری شانۆ و بەرھەمی تەلەفزیۆنییش دەرکەوتنی ھەبوو. گارسۆن لە فیلمکردن تا ھەشتاکانیش بەردەوام بوو، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دوایین فیلمیدا بەناوی بەلەمی خۆشەویستی (The Love Boat) دەرکەوت.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Quigley's Annual List of Box-Office Champions, 1932–1970". Reel Classics. 23 October 2003. Archived from the original on 28 April 2016. Retrieved 23 August 2014. ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Persons With Acting Nominations in 3 or More Consecutive Years" (PDF). Academy of Motion Picture Arts and Sciences. 2018-03-01. Retrieved 2018-08-15.
  3. ^ Troyan, Michael (2010-09-12). A Rose for Mrs. Miniver: The Life of Greer Garson (بە ئینگلیزی). University Press of Kentucky. ISBN 978-0-8131-2842-9.