کەلیلە و دیمنە کتێبێکە زۆر چیرۆکی لەسەر زمانی ئاژەڵان تێدایە کە پڕە لە پەند و ئامۆژگاری. ئەسڵی کتێبەکە لەسەر بەشێک لە کتێبی پەنچاتەنترا و بەشێکیش لە مەھابارەتە وەرگێڕاوەتە و بەشەکانێکیش پێ زێدە کراوە. کەسایەتیی گێڕەری کتێبەکە فەیلەسووفێکی ھیندی بە ناوی (بیدپای)ە کە چێرۆکەکان بۆ پاشایەکی ھیندی بە ناوی (دەبشەلیم) دەبێژێتەوە. لە سەردەمی ئەنووشەڕەوانی ساسانی، پزێشکێک بە ناوی بەرزوویە بە فەرمانی شا چووەتە ھیند و کتێبەکە ھێناوەتە ئێران و وەریگێڕاندووەتە سەر زمانی پەھلەوی کە ھیچ دەقێک لێ نەماوەتەوە، بەڵام ئاشوورییەکان وەرگێڕانێکی ئاشووریان لێ بەرھەم ھێنراوە کە ھێشتا ماوەتەوە. بە دوای ئیسلام، ئیبن موقەففەع لە سەر پەھلەوی وەریگێڕاندووە سەر زمانی عەرەبی کە زۆر جار لەو دەقە بە زمانەکانی جیاجیا وەرگێڕاوەتەوە و یەکێکیش وەرگێڕانی ئەبولمەعالی نەسروڵڵای مونشی بووە کە وەریگێڕاندووەتە سەر زمانی فارسی. کەلیلە و دیمنە تا بە ئێستاکە چەند جاڕ بە زمانی کوردیش وەرگێڕاوەتەوە.

پەڕەیەک لە کەلیلە و دیمنە لە نوسخەی ئەسڵی بە زمانی فارسی

(بەیدەبا) ئەم کتێبەی پر کردووە لە چیرۆکی بە نرخ و قسەی خۆش و نەستەق وە ڕامیاری تەواو و زانین و ئامۆژگاری بۆ ھەموو کاروبارێکی مرۆڤ و لەسەر زمانی ئاژەڵ ئەو شتانەی وتووە لەبەر پاراستنی لە زۆرداران و تێنەگەشتوان. ئەوەش لەسەر فەرمانی پاشای ھیند (دەبشەلیم) کە ئەم کتێبە شوینی شانازی ئەو بووە، بە جۆریک کە گەورەیی و سوودی گەیشتە گوێی کیسرا (ئەنوشیروان) ی پادشای نێران، ئەویش پزیشک و زانای گەورەی خۆی کە بەرزوویە ناو بوو ناردی بۆ ھیند بۆ ھێنانی ئەو کتێبە. ئەویش بە چەند سزا و ناخۆشی تا لەوی دەریھێنا و وەریگێرایە سەر زمانی فارسی، و لە سەدەی عەباسی بوێژی بەناوبانگ (عبداللە ئیبن موقەففەع) کردی بە عەرەبی کەتا ئیستا جێگەی سەرسوڕمانی ڕەخنەگرانی عەرەبە. پاشان وەرگیرایە سەر زۆریک لە زمانەکان.

وەرگێڕانەکان بە کوردی[١]

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری