کەسێک نامەیەک بۆ سەرھەنگ نانووسێت

کەسێک نامەیەک بۆ سەرھەنگ نانووسێت (بە ئیسپانیایی:El coronel no tiene quien le escriba) کورتە ڕۆمانێکە لەلایەن گابریێل گارسیا مارکێز نووسراوە. گابریێل لە پاریس لە ساڵی ١٩٥٧ لە کاتێکدا ئەم کتێبەی نووسی کە لەباری ئابووری لە دۆخێکی خراپدا بوو. ئەم بەرھەمە لە ساڵی ١٩٦١ی زایینی بڵاو کرایەوە.

کەسێک نامەیەک بۆ سەرهەنگ نانووسێت
بەرگی چاپی یەکەم وەرگێڕانی ئینگلیزی
نووسەرگابریێل گارسیا مارکێز
سەردێڕی سەرەکیEl coronel no tiene quien le escriba
وەرگێڕJ. S. Bernstein
وڵاتکۆلۆمبیا
زمانئیسپانیایی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٦١
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
١ی ئەیلوولی ١٩٦٨
جۆری کتێبPrint (گالینگۆر & Paperback)
ژپنک (ISBN)٠-٠٦-٠١١٤١٧-٧ (hardback first Eng. edition)
OCLC٢٣٤٢٤١٨٤٣

کورتە دەستکاری

ئەم کورتەچیڕۆکە، چیرۆکی چاوەڕوانیی خەڵک، بۆ پێکھێنانی ئاڵوگۆڕی ناھومێدانە لە ژیانیاندایە. چیرۆکی باسەکە سەردەمی ژیانی سەرھەنگێکی بەساڵاچووە کە ساڵانێکە لە چاوەڕوانیی گەیشتنی نامەیەک لەلایەن حوکمەتەوە بەسەر دەبات تاکوو بۆ بەشداری و خزمەتەکانی لە شەڕێکی ناوخۆیی زۆر کۆندا پارەیەک بەنێوی مووچەی بۆ دابین بکرێت. لە کاتێکدا سەرھەنگ لە بارودۆخێکی ئابووریی خراپدایە (وەکوو بارودۆخی مارکێز لە کاتی نووسینی کتێبەکەی) ویستی وایە کە بەو مووچەی کە چاوەڕوانیەتی؛ جگە لە پێکھێنانی ژیانێکی ھەتکدارانە بۆ خۆی و ھاوژینەکەی، کەڵەبابەشەڕانییەکەی کوڕەکەشی کە لە چەن مانگی ڕابردوودا لە کاتی بڵاوکردنەوەی نھێنیی ئاگادارینامەگەلی دژەحوکمەت کوژرا، بەخێو بکات. چاوەڕوانیی ئەو (سەرھەنگ) بۆ وەرگرتنی نامەی ئاماژەپێکراو درێژەی دەبێت و ئەو نامەیش ھیچکات بە دەستی ناگات.

سەرچاوەکان دەستکاری