کەسرا نووری
کەسرا نووری لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠، چالاکوانی سیاسی، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری باڵای مافی مرۆڤ لە زانکۆی تارانە.[١][٢] ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵی مەجزوبان نور بوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی " سەرکردەی ناڕەزایەتییەکان " لە گۆلێستان حەفتەم دەستبەسەر و بەھۆی لێدانێکی زۆرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.[٣][٤][٥] بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەری، داواکاری گشتی تاران ھەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی (شوکوفە یەدوڵڵاھی، پووریا نووری، ئەمیر نووری) دەستگیر کرد. نوری پێشتر لە ساڵی ٢٠١١ دەستبەسەر و دوای چوار ساڵ زیندانی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ لە زیندان ئازاد کرا.[٦][٧][٨] لە ڕۆژی جیھانی ڕۆژنامەگەری ٢٠٢١دا، نوری خرایە لیستی ١٠ ڕۆژنامەنووسەوە کە زۆرترین فشار و ھەراسانکردنی حکوومەتیان لەسەرە لە جیھاندا لەلایەن ھاوپەیمانی ڕۆژنامەوانی ئازادەوە.[٩][١٠][١١] ئێستا لە زیندانی عادل ئابادە.[١٢]
باکگراوند
دەستکاریکەسرا نووری لە شاری بەندەر عەباس لەدایکبووە، باوکی ناوی مەسعوود نوورییە، پارێزەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای پارێزەران و دایکی ناوی شوکوفە یەدوڵڵاھی و براکانی ناوی پووریا نووری و ئەمیر نوورین، باوکی لە ساڵی ٢٠٠٩ بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە. نوری لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەندازیاری شارستانی خوێندووە. لە ساڵی ٢٠١٢ لە ماوەی زیندانی بوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا بەدەستھێناوە. دوای ٤ ساڵ زیندانیکردن لە ساڵی ٢٠١٦، نووری لە زانکۆی تاران بە بڕوانامەی ماستەر لە مافی مرۆڤ وەرگیرا و لە ئێران درێژە بە خوێندنی دەدا، کاتێک جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.[١٣]ئەم چالاکە سیاسییە پێنج جار لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان و جلوبەرگی ئاسایییەوە دەستبەسەر کراوە و لە ئەڤین و ڕەجایی شەھر و فەشەفووە و عادل ئاباد و نیزام شیراز و دەستبەسەرگەی ژمارە ١٠٠ و ٢٠٩ زیندانی کراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «کسری نوری، دست از جان شستە اما دست از ایران برنداشتە است».
- ^ «مردی بزرگتر از زندان و شکنجھ». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «ملاقات با کسری نوری».
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|1=
(یارمەتی) - ^ «چھرەھای ایران؛ کسری نوری». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «گزارش اختصاصی از آخرین وضعیت کسری نوری».
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|1=
(یارمەتی) - ^ «بازداشت اعضای خانووادە کسری نوری از درویشان گنابادی در وقایع گلستان ھفتم، کە مجموعاً بە ۲۵ سال زندان محکوم شدند». لە ڕەسەنەکە لە 13 اوت 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە 1 آوریل 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|5=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «از مرخصی برای کرونا خبری نیست؛ نگەداشتن کسری نوری در زندان شیراز بە جای تھران».
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|1=
(یارمەتی) - ^ «برادر کسری نوری از انتقال این زندانی سیاسی بە زندان اوین خبر داد».
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|3=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ^ «On World Press Freedom Day, '10 Most Urgent' List Spotlights Human Rights Journalists».
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|1=
(یارمەتی) - ^ «نام «کسری نوری» در فھرست ۱۰ ڕوزنامەنگار در معرض خطر در جھان».
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|1=
(یارمەتی) - ^ «نام کسری نوری در فھرست دە ڕوزنامەنگار «در معرض خطر فوری» قرار گرفت».
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|1=
(یارمەتی) - ^ «کسری نوری: دراویش از حقوق بنیادی شان دفاع میکنند».
- ^ «ملاقات با کسری نوری».
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەسرا نووری تێدایە. |