کەریم تاقانە
کەریم تاقانە (لەدایکبووی سەرپێڵی زەھاو، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە. تاقانە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە وڵاتی سوێد دەژی. سەرەڕای ئەوەی وەک مامۆستای زمانی دایک ئیش دەکات، ھاوکات خەریکی نووسین و وەرگێڕانە، کە بە زمانی کوردی و سوێدی دەنووسێت و بە درێژاییی ھەشت ساڵیش گۆشەیەکی لە ڕۆژنامەیەکی سوێدیدا ھەبووە و مانگانە نووسیویەتی. چەند ڕۆمان و دیوانەشیعری لە زمانی سوێدییەوە کردوون بە کوردی و چاپ و بڵاو بوونەتەوە.[١][٢]
بەرھەمەکان
دەستکاری- جەللاد؛ پێر لاگەرکڤیست، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
- نەخۆشیی مەرگ؛ مارگرێت دوراس، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
- خۆزگە بەردەکان دەیانتوانی بدوێن؛ ماگدا ئێگێنس، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
- ئێمە لە خەو ھەڵدەستین؛ ئێڤا ڕیبیک، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
- ژیانێکی تر؛ دانا ڕەئووف، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
- بیانی؛ تیۆدۆر کالیفاتیدێس، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
- بەفر؛ ماکسێنس فێرمین، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
- ھەموو ڕۆژێک ڕێگەی ماڵ درێژ و درێژتر دەبێتەوە؛ فرێدریک بەکمان، وەرگێڕان لە سوێدییەوە
سەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی وێژەی کوردی
- دەروازەی زمانی کوردی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی سوێد
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |