کۆڕبەندی چەپی کوردستان

کۆڕبەندی چەپی کوردستان ھاوپەیمانییەکی چەند حیزب و لایەنێکی سۆسیالیست و کۆمۆنیستی ھەر چوار پارچەی کوردستانە. ئەم کۆڕبەندە ساڵانەیە لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە و تا ئێستاکە دوو کۆنفرانسی خۆی بەڕێوەبردووە.

کۆنفرانسی یەکەم دەستکاری

یەکەمین کۆنفرانسی کۆڕبەندی چەپی کوردستان لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ھۆڵی شەھیدانی حزبی شیوعی کوردستان لە عەنکاوە لە ھەولێر بە دروشمی (کاراکردنی ڕۆلی ھێزە چەپەکانی کوردستان لە تێکۆشانی نیشتمانی و چینایەتیدا) بەڕێوەچوو.[١] ئەم کۆڕبەندە دوو پانێڵی لە خۆ گرتبوو، پانێلی یەکەم لەژێر ناوی (ڕوانگەی ھێزە چەپەکانی کوردستان بۆ کێشەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، و ململانێی ھێزە نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کارتێکردنی لەسەر پرسی کوردستان) بوو کە کاوە مەحموود، ھیوا سەید سەلیم، نەوید میھراوەر، نوێنەری بەرێز سینان چیفتیورک، و ھەڤال بایڕام بەشدارییان تێدا کرد. ھەروەھا پانێلی دووەم بەناونیشانی (ھەڵومەرجی ئەمڕۆی کوردستان و بنەمای گوتاری ھێزە چەپەکانی کوردستان و دەرفەتی کاری ھاوبەش و ئاستەنگەکان) بوو کە بەڵێن عەبدولڵا، نەجمەدین مەلا، نوسرەتین حاچین، مەسعوود تەک، و ھیوا عومەر لەناویدا بەشدارییان کرد.[٢]

لە یەکەمین کۆنفرانسی کۆڕبەندی چەپی کوردستان جگە لە لە چەندین نووسەر و ڕۆشنبیری چەپ،[١] نوێنەرانێک لەم حیزبانە بەشدار بوو:

کۆنفرانسی دووەم دەستکاری

دووەمین کۆنفرانسی کۆڕبەندی چەپی کوردستان لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەھۆی قەیرانی ناصۆشیی کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە تۆڕی زووم[٣] بەڕێوەچوو. ئەم کۆنفرانسە لەسەر سێ تەوەری سەرەکی دابەشکرابوو. لە تەوەری یەکەم چوار گرتە فیدیو سەبارەت بە ڕەوشی سیاسیی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە بواری پەرەسەندنەکانی بابەتی نیشتمانی پیشان درا و ئامادەبوانی کۆنفرانس گتوگۆیان لەبابەتی کرد. لە تەوەری دووەمی کۆنفرانسەکە باس لە ئەرکەکانی ھێزی چەپی کوردستانی لە قۆناغی ڕزگاری نیشتمانیدا و ئەرکە چینایەتییەکانی ھێزی چەپی کوردستان لە ھەر پارچەیەکدا کرا. تەوەری سێیەمی کۆنفرانسەکەش بۆ بابەتی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لەسەر جیھان بە گشتی و خەڵکی زەحمەتکێش لە کوردستان و لە سەرانسەری جیھاندا تەرخان کرابوو.[٤]

لە دووەمین کۆنفرانسی کۆڕبەندی چەپی کوردستان نوێنەرانێک لەم حیزبانە بەشدار بوو:

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "لە شاری ھەولێر یەکەمین کۆڕبەندی ھێزە چەپەکانی کوردستان بەسترا". ڕێگای کوردستان (بە کوردی). حیزبی شیوعی کوردستان. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. Retrieved 20ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا "ڕاگەیاندنی کارەکانی یەکەمین کۆڕبەندی ھێزە چەپەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان". ئاوێنە (بە کوردی). ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. Retrieved 20ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  3. ^ "سبەی کۆڕبەندی چەپی کوردستان دووەمین کۆنفرانسی بە شێوازی ئۆنلاین لە تۆڕی زووم بەڕیوە دەبات". ئێستانیوز (بە کوردی). ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. Retrieved 20ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا "کۆربەندی چەپی کوردستان دووھەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجام دا". ڕێگای کوردستان (بە کوردی). حیزبی شیوعی کوردستان. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. Retrieved 20ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.