لە ماتماتیکدا، کۆمەڵە[١][٢] پێکەوە گردەوەبوونی شتانی لێکجیاوازە.[٣] کۆمەڵەکان لە بناخەییترین تێگەیشتەکانی ماتماتیکن. ئەگەرچی تیۆریی کۆمەڵە لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمدا داھێنرا، بەڵام ئێستاکە بەشێکی ھەمیشە حازری ماتماتیکە. وەکوو بنەڕەتێکە کە دەکرێت ھەموو ماتماتیک لەسەر ئەو بنەڕەتە بینا بکرێتەوە.

پێناسە

دەستکاری

گیۆرگ کانتۆر داھێنەری سەرەکیی تیۆریی کۆمەڵە، بەم جۆرە کۆمەڵە پێناسە دەکات:

کاتێ دەڵێین "کۆمەڵ" مەبەستمان ھەر دەستەیەکە وەکوو M لە ناو گشتێک لە شتگەلی جیاواز و دیاریکراو کە لێیان تێدەگەین یان بیریان لێ دەکەینەوە (پێیان دەگوترێت ئەندامانی کۆمەڵی M).[٤]

ئاندامانی یەک کۆمەڵ دەتوانن ھەر شتێک بن: ژمارەکان، خەڵک، پیتەکانی ئەلفوبێ، و ... . بە پێکھات کۆمەڵەکان بە پیتی گەورە نیشاندەدرێن. ڕستەی دوو کۆمەڵی A و B پێکەوە بەرانبەرن واتە A و B ڕێک ھەمان ئەندامانیان ھەیە (ھەر ئەندامی A ئەندامی Bیە و بەپێچەوانەش).

پێویستە ھەرکام لە ئەندامانی یەک کۆمەڵ تاک[٥] بێت؛ ناکرێ ھیچ دوو ئەندامێک یەکسان بن. ھەموو کردارەکانی کۆمەڵ ئەم تایبەتمەندییە کە ھەر ئەندامی کۆمەڵ دەبێت تاک بێت دەپارێزن. بە پێچەوانەی پاشیەکییەوە، ڕیـزی ھەڵکەوتنی ئەندامەکانی کۆمەڵ گرنگ نیە. واتە، بۆ نموونە، کۆمەڵی {A، B، C} یەکسانە لەگەڵ کۆمەڵی {C، B، A}.

لە ڕاستیدا، ئەو پێناسەیە لە سەرەوە بۆ کۆمەڵ کرا تەواو نیە و لە بیرکاریدا چەمکی کۆمەڵ بەبێ پێناسە وەردەگیردرێت.

 
 
   
 
 
   
 
 

کۆمەڵە گرینگەکانی ماتماتیک

دەستکاری
 
نواندنی کۆمەڵە گرینگەکانی ماتماتیک بە دیاگرامی ڤێن


 

  • کۆمەڵەی ژمارە حیسابییەکان


 


 


 


 

 

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان بۆ وشەی مجموعه دایناوە: کۆمەڵ، کۆمەڵە، کۆ.
  2. ^ فەرهەنگی عەرەبی-کوردیی زاراوەگەلی ڕاگەیاندن و کارگێڕی و قوتابخانەیی بۆ وشەی مجموعة دایناوە: کۆمەڵ، کۆمەڵە.
  3. ^ Samuel Goldberg (1 January 1986). Probability: An Introduction. Courier Corporation. p. 2. ISBN 978-0-486-65252-8. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ By a "set" we mean any collection M into a whole of definite, distinct objects m (which are called the "elements" of M) of our perception or of our thought. ویکیپیدیای ئینگلیسی، ١٢ ئەیلوول ٢٠٠٩
  5. ^ تاقانە، Unique