کوردانی فینلاند (بە فینلاندی: Suomen kurdit) ئاماژەیە بۆ ئەو کوردانەی کە لە فینلاند دەژین. لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٦ ھەزار و ٦٠٣ کوردزمان لە فینلاند بوونیان ھەبووە.[١]

کوردانی فینلاند
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١٦٫٦٠٣ (٠٫٣٪)
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
ئاوسیما٥٫٧٥٣ (٠٫٥٪)[١]
باشووری فینلاند٢٫٨٦١ (٠٫٦٪)[١]
پیرکانما٨٧١ (٠٫٢٪)[١]
پەیات ھامە٨٠٩ (٠٫٩٪)[١]
ناوەڕاستی فینلاند٤٧٨ (٢٫٠٪)[١]
زمانەکان
فینلاندی، کوردی، (کوردیی ناوەندی و کوردیی باکووری)
ئایین
موسڵمانی سوننە کریستیان بێخوایی ئێزیدی
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
نەتەوەکانی ئێران

مێژوو دەستکاری

کورد بۆ یەکەمجار لە ساڵانی حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستیان کرد بە ڕۆیشتن بەرەو فینلاند. لە ساڵی ١٩٩٥دا ھەزار و ١٦٦ ھاووڵاتی تورک لە فینلاند ھەبوون، لەو ژمارەیەش نزیکەی ٣٠٠ بۆ ٥٥٠ کەسیان کورد بوون. بەشێکی بەرچاو لە پیتزافرۆشی و کەبابخانە و چێشتخانەکان لە فینلاند لەلایەن کوردەکانەوە دامەزراون.[٢]

بەشێک لە کوردەکانی فینلاند لە تورکیا و ئێرانەوە کۆچیان بۆ ئەو وڵاتە کردوە، بەڵام زۆرینەیان لە عێراقەوە سەرچاوە دەگرن، کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە وەک پەنابەری پشکی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) لەوێ نیشتەجێ بوون. ھەروەھا کوردەکان زۆرینەی کۆچبەرانی عێراقی بۆ فینلاند پێکدەھێنن.[٣] دوای ئەوەی داعش لە باشووری کوردستان لە دژی پێشمەرگەی کوردستان شەڕی ڕاگەیاند،[٤] دەیان کوردی فینلاند بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش بەرەو سووریا و عێراق گەڕاونەتەوە.[٥]

دیمۆگرافیا دەستکاری

دانیشتوانی مێژوویییانە
ساڵدان.±%
١٩٩٠١٧٩—    
١٩٩١٢٩٤+64.2%
١٩٩٢٥٧٠+93.9%
١٩٩٣٨٦٨+52.3%
١٩٩٤١٬١٤٧+32.1%
١٩٩٥١٬٣٨١+20.4%
١٩٩٦١٬٦٧٠+20.9%
١٩٩٧٢٬٠٩٩+25.7%
١٩٩٨٢٬٤١٩+15.2%
١٩٩٩٢٬٨٦٠+18.2%
٢٠٠٠٣٬١١٥+8.9%
٢٠٠١٣٬٤٧٧+11.6%
٢٠٠٢٣٬٩٢٦+12.9%
٢٠٠٣٤٬٣٤٠+10.5%
٢٠٠٤٤٬٧٥٧+9.6%
٢٠٠٥٥٬١٢٣+7.7%
٢٠٠٦٥٬٤٦٩+6.8%
٢٠٠٦٥٬٨٩٣+7.8%
٢٠٠٨٦٬٤٥٥+9.5%
٢٠٠٩٧٬١٣٥+10.5%
٢٠١٠٨٬٠٣٢+12.6%
٢٠١١٨٬٦٢٣+7.4%
٢٠١٢٩٬٢٨٠+7.6%
٢٠١٣١٠٬٠٧٥+8.6%
٢٠١٤١٠٬٧٣١+6.5%
٢٠١٥١١٬٢٧١+5.0%
٢٠١٦١٢٬٢٢٦+8.5%
٢٠١٧١٣٬٣٢٧+9.0%
٢٠١٨١٤٬٠٥٤+5.5%
٢٠١٩١٤٬٨٠٣+5.3%
٢٠٢٠١٥٬٣٦٨+3.8%
٢٠٢١١٥٬٨٥٠+3.1%
٢٠٢٢١٦٬٦٠٣+4.8%

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج "Kieli iän ja sukupuolen mukaan maakunnittain 1990 - 2017". Tilastokeskus. Archived from the original on 30 August 2018. Retrieved 30 August 2017. ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Data" (PDF). jyx.jyu.fi. Retrieved 2019-11-22.
  3. ^ Wahlbeck, Östen (2005). "Kurds in Finland". Encyclopedia of Diasporas - Volume II. Springer. pp. 1004–1010. ISBN 0-306-48321-1.
  4. ^ Hjelt, Yrjö. "Suomen kurdit osoittavat mieltään terroristijärjestö Isisiä vastaan". Yle Uutiset. Retrieved 8 November 2014.
  5. ^ Ijäs, Johannes. "Arvio: Jopa kymmeniä lähtenyt Suomesta kurditaistelijoiden riveihin". Kotimaa24. Retrieved 8 November 2014.