کتێبدز یان دزی کتێب (بە ئینگلیزی: The Book Thief) ڕۆمانێکی ئینگلیزی - ئەڵمانییە لەنووسینی ڕۆماننووسی ئوسترالی (مارکوس زوساک) ەوە نووسراوە. ڕۆمانەکە بۆیەکەمینجار لەساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە. باسوخواسی ڕۆمانەکە لەوڵاتی ئەڵمانیایە لەمیانەیشەڕی جیھانیی دووەم کاتێک ژیانی جووەکان و کۆمۆنیستەکان لەمەترسیدابوو لەکاتی دەسەڵاتی حیزبی نازی لەو وڵاتە.

کتێبدز
یەکەم بەرگی ڕۆمانەکە
نووسەرمارکوس زوساک
وێنەکێشترودی وایت
دانەری بەرگColin Anderson/Brand X Pictures/Getty Images
وڵاتئوسترالیا
زمانئینگلیزی, ئەڵمانی
چەشنڕۆمان-خەیاڵی مێژویی
بڵاوبوونەوە2005 Picador
جۆری کتێبPrint (Hardback & Paperback)
لاپەڕەکان٥٨٤
ژپنک (ISBN)033036426X
OCLC١٨٣٦١٢٥٩٩
LC ClassPZ7.Z837 Boo 2007
For additional editions see The Book Thief > Editions at Goodreads.com

چیڕۆک دەستکاری

ڕۆمانەکە بە کەسایەتی مەرگ دەست پێ دەکات کە لەلایەک باسی وێرانکاری وڵات وە لەلایەکیش باس لەژیانی کچێکی ژیکەڵەی ١٠ بۆ ١٤ ساڵان بەناوی لیزێل دەکات، کاتێک لەڕێگایە بۆ ئەو ماڵە نوێیەی کە بڕیاروایە دایک و باوکێکی نوێ ھەڵیبگرنەوە و پەروەردەی بکەن. لەڕێگادا لیزێل براکەی گیانلەدەستدەدات. دوای ناشتنی براکەی لیزێل دەچێتە ماڵە نوێیەکەی و چاوی بە ھانس و ڕۆزا دەکەوێت کە ئەوان دەبن بە باوک و دایکێکی نوێ بۆئەو. بەتێپەڕبوونی کات لیزێل لەماڵە نوێیەکەی دەگونجێت و نیمچە ھاوڕێیەتییەکیش لەگەڵ کوڕە دراوسێیەکییان بەناوی ڕودی درووستدەکات.

لەمیانەی وێرانکاری وڵاتدا ھانس کوڕێکی لاوی جوولەکە بەناوی ماکس لەماڵەکەی دەشارێتەوە کەپێشتر قەرزداری ژیانی باوکی ئەو کوڕەبووە. لەھەمان کاتدا لیزێل ھەوڵی خوێندنەوەی کتێب دەدات و بەشێک لەو کتێبانەشی بەزی چنگ دەکەوێت، لیزێل لەگەڵ ماکس پەیوەندی ھاوڕێیەتی بەتین لێنوانییان درووستدەبێت بەیەکەوە شەو و ڕۆژ وتووێژ دەکەن لەسەر خوێندنەوە و کتێبەکان و ژیان کەبەشێ لەوکتێبانەش قەدەغەکراوە لەلایەن حکوومەتی ئەوسا و دەسووتێندران. لیزێل لەپاڵ خوێدنەوەی کتێبە دزراوەکان ئەوا دەستدەکات بەنووسینی چیڕۆکی خۆی.

فیلم دەستکاری

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ فیلمێک لەدەرهێنانی (Brian Percival) لەسەر ڕۆمانەکە دەرچوو، کەوێنەگرتنی فیلمەکە لە ئەڵمانیا بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری