کاردانەوەکان لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران

ئەم وتارە کاردانەوەی زارەکی و ڕەفتاری تاکەکان، ڕێکخراوەکان و حکوومەتەکان لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەخۆدەگرێت.

کاردانەوەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی جیھان دەستکاری

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان[١][٢][٣][٤] و دادگای نێودەوڵەتی داد (لە لاھای) و ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی جیھان، لەوانە ٤٧ وڵات لە بەیاننامەیەکدا، و لە کۆبوونەوەکەدا ٧٩ وڵاتی دیکە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، دەیان ڕێکخراوی مافی مرۆڤ،[٥]پێشێلکردنی مافی مرۆڤیان لە ئێران لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئیدانە کردووە.

بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆوشیەیتید پرێس، حکوومەتی ئەمریکا[٦] ئێرانی تۆمەتبار کردووە، لەگەڵ سێ وڵاتی دیکە لەوانە کۆریای باکوور، چین و ڕووسیا، بە پێشێلکردنی توندی مافەکانی مرۆڤ , لەوانە ئەنجامدان یان ڕێگەدان بە توندوتیژی دژی کەمینە ئایینییەکان و نەتەوەیییەکان، سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کۆبوونەوە، تۆمەتباری کرد.

ڕۆژی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ زیاتر لە سەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەردوو پارتی دیموکرات و پارتی کۆماری بڕیارنامەیەکیان واژوو کرد کە تێیدا پشتیوانیان لە ئێرانییەکی دیموکراس و عەلمانی کرد و پیلانی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدانە کرد. لەم بڕیارنامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار خەڵکی ناڕازیی ئێرانی سەرکوت کردووە، لەوانە لە کاتی لە سێدارەدانی بەکۆمەڵی ساڵی ١٩٩٨، ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە ساڵی ١٩٩٨، ناڕەزایەتییەکان لە ساڵی ٢٠٠٩، ناڕەزایەتییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، و ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "گزارشگر حقوق بشر سازمان ملل: از دولت ایران درباره کشتار ۱۳۶۷ توضیح خواسته‌ام". ir.voanews.com. Retrieved 2022-10-02.
  2. ^ "سازمان ملل نقض حقوق بشر در ایران ڕا محکوم کرد". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2022-10-02.
  3. ^ "نام ایران در فهرست ناقضان حقوق اقلیت‌های مذهبی سازمان ملل". ایندیپندنت فارسی (بە فارسی). 2020-11-06. Retrieved 2022-10-02.
  4. ^ SIA, HRANA. "خبرگزاری هرانا | تصویب قطعنامه کمیته حقوق بشر سازمان ملل، در محکومیت نقض حقوق بشر در ایران - خبرگزاری هرانا" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-02.
  5. ^ "خبرگزاری هرانا | نامه مشترک ۴۲ سازمان مدافع حقوق بشر؛ ماموریت گزارشگر ویژه حقوق بشر سازمان ملل در امور ایران ڕا تمدید کنید - خبرگزاری هرانا" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-02.
  6. ^ "فراخوان آمریکا برای حمایت از حقوق بشر در ایران | هوک: در فشار بر ایران به حقوق بشر هم توجه داریم". ir.voanews.com. Retrieved 2022-10-02.
  7. ^ "بیش از ۱۰۰ عضو مجلس نمایندگان از دوو حزب آمریکا، در قطعنامه‌ای از یک ایران دموکراتیک و سکولار حمایت کردند". صدای آمریکا (بە فارسی). Retrieved 2022-10-02.