دادگای نێونەتەوەییی داد

دادگای نێونەتەوەییی داد (بە ئینگلیزی: International Court of Justice) یەکێکە لە بەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. بنکەی ئەم ڕێکخراوە لە شاری لاھەی وڵاتی ھۆڵەندایە. ئەرکی دادگای نێودەوڵەتی داد، یەکلاکردنەوەیە لە نێوان وڵاتانی جیھان و ڕێک و پێک کردنی گرفتەکانی نێوان ئەوان.[٢]

دادگای نێودەوڵەتی داد
Cour internationale de justice
International Court of Justice Seal
دامەزران١٩٤٥
دەسەڵاتی دادوەریلەسەر ئاستی ھەموو جیھان،
شوێنلاھە،  ھۆلەند[١]
پۆتانەکان52°05′11.8″N 4°17′43.8″E / 52.086611°N 4.295500°E / 52.086611; 4.295500پۆتانەکان: 52°05′11.8″N 4°17′43.8″E / 52.086611°N 4.295500°E / 52.086611; 4.295500
توانایی کەڵک وەرگرتن لەبەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
دەورەی دادوەری٩ ساڵ
ژمارەی ئەندامانی دەستەی دیوان١٥
ماڵپەڕwww.icj-cij.org
سەرۆک
لە ئێستاداAbdulqawi Yusuf
لە٦ی شوباتی ٢٠١٨
Lead position ends٥ی شوباتی ٢٠٢١
جێگری سەرۆک
لە ئێستاداXue Hanqin
لە٦ی شوباتی ٢٠١٨
Position ends٥ی شوباتی ٢٠٢١

ھەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دادوەریدان و دەتوانن کار بکەن لەسەر جووڵاندنی دۆسیەی یەکلایکردنەوەی ململانێکان.

دادگاکە دەستەیەکی دادوەریی پێکهاتووە لە ١٥ کەس کە لەلایەن (ئەنجومەنی گشتی - General Assembly) و (دەستەی ئاسایش - Security Council)ەوە ھەڵدەبژێردرێن بۆ ماوەی نۆ ساڵ. لە ھەر نەتەوەیەک تەنھا یەک دادوەر ڕێگەپێدراوەبۆ هەڵبژاردنی. ئەم دادگایە تاکە بەشی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ناکەوێتە شاری نیوۆرک و بەڵکو دەکەوێتە وڵاتی ھۆڵەنەدا و زمانی فەرمی کارکردن لە دادگاکەدا ئینگلیزی و فەڕەنسییە.

لە ساڵی ١٩٤٧ەوە کە یەکەمین دۆسیەی پێگەیشت ھەتا ساڵی ٢٠١٩ دادگاکە کاری لەسەر ١٧٨ دۆسیەی جیاواز کردووە.[٣]

دەسەڵاتەکانی دادگا دەستکاری

وەک لە بەندی ٩٣ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ھاتووە، بڕیاری یاساییەکانی دادگاکە کاریگەری بەسەر ھەر ١٩٣ ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە وەھەروەھا لەژێر ڕۆشنایی کارپێکراوی بەندی ٩٣(٢) دادگای نێودەوڵەتیەکە بەھەمان شێوە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر وڵاتانی نائەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان. لەگەڵ بە ئەندامبوونی وڵاتێک لە دادگاکەدا، وڵاتەکە مافی ھەیە جووڵاندنی داوا و تۆمارکردنی دۆسیەی ھەیە بەڵام تەنھا ئەندام بوون وا ناکات دادگاکە دەسەڵاتی تەواوەتی ھەبێت بەسەر ئەو وڵاتە ئەندامانەدا دەربارەی ناکۆکییەکان. بابەتی دەسەڵاتی دادگا بابەتێی ئاڵۆزە و جیاوازە بۆ ھەر جۆرێکی ئەندامێتی، دەسەڵاتەکانی دادگا بۆ دۆسیەکان بەسەر سێ جۆردا دابەشبووە: کێشەکانی ناکۆکی، دەسەڵاتە کاتییەکان و بۆچوونە ڕاوێژکارییەکان.[٤]

نموونەی دۆسیەکانی ململانێ:

  • داوایەک لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لەسەر وڵاتی ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ بە تۆمەتی دەستبەسەرکردنی کەسانی دیپلۆماتکاری ئەمریکی لە تەھرانی پایتەخت بە سەرپێچی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
  • ناکۆکی نێوان وڵاتی تونس و لیبیا دەربارەی کێشانی ھێڵی سنووریی پارچە کیشووەرییەکان لە نێوانیان دا.
  • داوایەک لەلایەن ئێرانەوە دوای خستنەخوارەوەی فرۆکەی ھێڵی ئاسمانی ئێران (گەشتی ٦٥٥) کە فرۆکەیەکی سەرنشینھەڵگر بوو لەلایەن ھێزی دەریایی ویلایەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەڕێی مووشەکێکی ئاراستەکراوەوە تەقەی لێکرا و خرایە خوارەوە.
  • ناکۆیییەک لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا دەربارەی سنووری ئاویی نێوان دوو وڵاتەکە لە ناوچەی کەناری (مەین).
  • داوایەک لەلایەن (کۆماری فیدراڵی یۆگۆسلاڤیا - FRY)و دژی وڵاتانی ئەندامی (ڕێکخراوی ڕێکەوتنامەی باکووری ئەتڵەسی - NATO) دەربارەی کردەکانیان لە جەنگی کۆسۆڤۆ. بەڵام لە ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ دا ئەم داوایە ڕەتکرایەوە لەبەر نەبوونی دەسڵاتی دادگا بەسەر (کۆماری فیدراڵی یۆگۆسلاڤیا) و چونکە لە کاتی تۆمارکردنی داواکەدا ئەندام نەبوون لە (دادگای نێودەوڵەتی دادوەریی - ICJ).
  • داوایەک لەلایەن (کۆماری باکووری ماسۆدۆنیا) ەوە دەربارەی دەنگدانی وڵاتی یۆنان بە (یەکلای نەکردنەوە) ی کردەی بە ئەندام بوونی (کۆماری باکووری ماسۆدۆنیا) لە (ڕێکخراوی ڕێکەوتنامەی باکووری ئەتڵەسی - NATO)، کە بەپێی داواکە ئەمە بە سەرپێچی ڕێکەوتنی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٥ی نێوان دوو وڵاتەکە دادەنرێت. لە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ دۆسیەکە بە قازانجی باکووری ماسۆدۆنیا یەکلایی بۆوە.
  • داوایەک لەلایەن (کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ - DRC) لە یەکپارچەیی و سەروەریی خاکەکەی لەلایەن وڵاتی ئۆگەنداوە پێشیڵکراوە و کۆماری کۆنگۆ بەبڕی ملیارەھا دۆلار زیان بە سەرچاوەکانی گەیشتووە و لەئەنجام دا داواکە بە قازانجی (کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ) بڕیاری لێدرا.
  • داوایەک لەلایەن (کۆماری ھیندستان) ەوە دەربارەی دەرکردنی بڕیارێکی سزادانی لەسێدارەدان بۆ ھاووڵاتییەکی ھیندی (کولبوشان جادھاڤ) لەلایەن دادگایەکی سەربازی پاکستانەوە بە تۆمەتی سیخوڕی و چالاکی تێکدەرانە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "کاردانەوەی پەمپەئۆ بە سکاڵای ئێران لە ئەمریکا لە دادگای لاھە". Mehr News Agency (بە کوردی). ئاژانسی مێھر. 28ی ئابی 2018. Retrieved 27ی Februaryی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  2. ^ http://www.icj-cij.org/homepage/index.php?p1=0&lang=en ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Cases". www.icj-cij.org. Retrieved 2020-08-29.
  4. ^ Scott, James Brown. "The Hague peace conferences of 1899 and 1907; a series of lectures delivered before the Johns Hopkins University in the year 1908". avalon.law.yale.edu. Retrieved 2019-05-02.